سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
بۆچی له‌سه‌رمانه ببینه سه‌رکرده؟
ن: دکتۆر تاریق سوه‌یدان.....و: ئیدریس عه‌بدوڵلآ........له درێژه‌ى بابه‌ته‌کانى داهاتوودا، گه‌لێ بابه‌تى گرنگمان دێنه پێش، وایان ده‌بینین ئه‌وانه له‌گرنگیدا له ریزی پێشه‌وه‌ى پێویستییه‌کانى نه‌وه‌ى داهاتوون، له‌به‌رئه‌وه‌ش بڕوامان به‌وه هه‌یه، که نه‌وه‌ى نوێ ئه‌رکی هه‌ڵساندنه‌وه‌ى ئوممه‌ت و بیناکردنه‌وه‌ى ژیاره‌که‌ى ده‌که‌وێته ئه‌ستۆ، بۆیه له‌سه‌رمانه هه‌رچی له‌ده‌ستمان بێت له فیکر‌و به‌رنامه‌ى کار پێشکه‌شی نه‌وه‌ى نوێی بکه‌ین، بۆ پشتگیریکردنی ژیارى نوێ و به‌هێزکردنی ... له‌به‌رئه‌وه‌ش ئوممه‌ت پێویستى به‌رده‌وامی به بوونى ژماره‌ى زۆر له سه‌رکرده‌ى پله یه‌ک هه‌یه، بۆئه‌وه‌ى له‌و باره بچووکبوونه‌وه‌ى ئێستای ده‌ربازی بکه‌ن و، له‌و تیاچوونه‌ى ئێستای رزگارى بکه‌ن و، له پله‌و پایه‌ى به‌رز بکه‌نه‌وه، به‌هه‌موو ئه‌و هۆیانه‌وه واى بۆ ده‌چین که بابه‌تى(سةركردايةتى)گرنگترین و پێویستترین بابه‌تێکه، که له رۆژی ئه‌مڕۆدا پێویسته گرنگی پێ بده‌ین.
دواى ئه‌م چه‌ند دیڕه‌ى سه‌روو، ئێستاکه ده‌ڵێین: چۆن له نه‌وه‌ى نوێ‌دا سه‌رکرده‌ى دڵگیر بۆ ئوممه‌ت دروست بکه‌ین؟
له وه‌لآمدا ده‌ڵێین:
کورتترین پێناسه‌ى(سةركردايةتى) بریتییه له(كردةى ئاراستةكردني خةلَكان بةرةو ئامانج)، جا ئایا ئه‌و ئامانجه دونیاییه، یان دوامایی؟ بۆیه که‌سی سه‌رکرده هیچ چاری نییه، هه‌ر ده‌بێ هه‌ندێ سیفاتی جیاکه‌ره‌وه‌ى هه‌بێ، که ئه‌و سیفه‌تانه له‌بێجگه‌ى خۆى نینه، به‌مه سه‌رکرده ده‌توانێت بچێته سه‌ر کورسییه بڵنده‌که‌ى ده‌سه‌لآت، له‌نێو حکومه‌ت یان حیزبه‌که‌ى و، هه‌ر به‌هۆى ئه‌و سیفه‌ته تایبه‌تانه‌یه که له‌ودا هه‌یه‌و له‌خه‌ڵکانی دیکه‌دا نینه، ده‌توانێت ببێته رێڕۆشنکه‌رێکی باش بۆ شوێنکه‌وتووه‌کانى، هه‌میشه کاروانه‌که‌یان به‌ره‌و پێش ببات، تا ده‌گاته ئامانج.
به‌پێی ئه‌م پێناسه‌یه‌ى سه‌روو، له‌ماڵدا باوک ده‌بێته سه‌رکرده‌و، له‌سه‌ریه‌تى منداڵه‌کانى به‌و ئاراسته‌یه‌دا ببات که که‌سانی ساڵح و سه‌رکه‌وتوویان لێ ده‌ربچێت، که‌سانێک بن، چ له‌ماڵ و، چ له کۆمه‌ڵگاکه‌ى خۆیان کارا بن و، خزمه‌تى گه‌وره پێشکه‌ش بکه‌ن.
گرنگیی سه‌رکردایه‌تى:
کرده‌ى سه‌رکردایه‌تى و بوونى سه‌رکرده‌ى باش له سه‌رووى کاره‌کان، مه‌سه‌له‌یه‌کی له‌وپه‌ڕی گرنگییه، به‌ڵکو ده‌شێ بڵێین: به‌شێکی گه‌وره‌ى دواکه‌وتوویی ئوممه‌ت له‌بواره جۆراوجۆره‌کاندا، به بواره زانستى و بازرگانى و ئابوورییه‌که‌شه‌وه، بۆ که‌میی سه‌رکرده‌ى باش و سه‌رکه‌وتوو ده‌گه‌ڕێته‌وه له رێکخراوو ده‌زگا جۆراوجۆره‌کانماندا.. ده‌ى باشه چۆن که‌شتییه‌کی گه‌وره بێ بوونى لێخوڕ(ربان)ێکی باش ده‌توانێت به‌باشی و وه‌کو پێویست ئاوى ده‌ریاکان ببڕێت و، بگاته شوێنی مه‌به‌ست؟! یان با لێخوڕیشی هه‌بێت، ئه‌گه‌ر ئه‌و لێخوڕه پلانی رێکردن و نه‌خشه‌ى ئه‌و رێگایه‌ى نه‌بێت، که ده‌یگرێته به‌ر، چۆن به ئاسانی ده‌گاته مه‌به‌ست؟!
بۆیه زۆر پێویسته سه‌رکردایه‌تیى سه‌رکه‌وتوو هه‌بێت، تا ژیان رێک بخرێت و، دادگه‌ری به‌رقه‌رار بکرێت، دونیا واى لێبێت، لاواز مه‌ترسی ئه‌وه‌ى نه‌مێنێت، که به‌هێز بێت په‌لاماری بدات و بیخوات.. چونکه سه‌رکردایه‌تى باش توانا‌و کۆششی کارکه‌ران رێک ده‌خات و، ده‌یانخاته ئه‌و خانه‌یه‌ى که پلانی بۆ داڕێژراوه، تا بۆ ئاینده ئامانجه‌کان زامن بکات و، سه‌رکه‌وتن مسۆگه‌ر بکات، هه‌روه‌ها سه‌رکرده به شێوه‌یه‌کی به‌رده‌وام کار له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌کات، که پشتگیریی سلوکی باشی تاک و کۆمه‌ڵگا بکات و، ته‌واوى تواناکانى بۆ ئه‌وه ده‌خاته کار، که تاک و کۆمه‌ڵ له سلوکه چه‌وت و خراپه‌کان رزگار بکات، به‌مه ده‌توانێت ئاینده‌یه‌کی گه‌ش بۆ کۆمه‌ڵگاکه‌ى بێنێته پێش و، پلانی به‌ره‌و پێشچوونى به‌باشترین شێوه دابڕێژێت، چونکه ئه‌گه‌ر خه‌ڵکانی له سلوکی خراپ رزگار کرد‌و، به‌ره‌و لێبڕاوی و ڵسۆزى و کاریگه‌ربوونى هێنان، به‌وه که‌شێکی باشتر بۆ کارکردن و به‌رهه‌می مه‌به‌ست دروست ده‌کات، به‌وه‌ش خێراتر کۆمه‌ڵگا ده‌چێته پێش و، زووتر له سه‌رکه‌وتن نزیک ده‌بێته‌وه.
دیسانه‌وه سه‌رکرده‌ى سه‌رکه‌وتوو له هه‌ر ئاستێک‌دا بێت، له‌سه‌ریه‌تى خۆى و شوێنکه‌وتووه‌کانى له‌گه‌ڵ ئه‌و گۆڕانکارییانه رابهێنێت، که به هۆکارى جۆراوجۆر دێنه‌پێش، له‌مه‌دا چه‌سپاوه‌کانى خۆیان بپارێزن و، له‌گۆڕاوه‌کانیشدا هه‌میشه بتوانن نوێ ببنه‌وه‌و، به‌ره‌و پێش بچن، نه‌ک هه‌ر له‌خولگه‌یه‌کی داخراودا بمێننه‌وه، دیاره بۆ ئه‌وه‌ى شوێنکه‌وتووانیش له‌سه‌ر ئه‌م نوێبوونه‌وه‌یه رابێن، پێویسته وه‌کو پێویست له‌رێگه‌ى خولی تایبه‌ت و، وتار‌و هۆکاره‌کانى تری راگه‌یاندنه‌وه به‌رده‌وام شوێنکه‌وتووان وشیار بکرێنه‌وه‌و، ئاماده بکرێن.
لێره‌دا راستییه‌ک هه‌یه، ناتوانین له‌بیر خۆمانی ببه‌یه‌نه‌وه، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه که زۆرینه‌ى خه‌ڵکان ئه‌مڕۆکه به‌شێوه‌یه‌ک ده‌ژین، بیر له‌وه ناکه‌نه‌وه پلانیان هه‌بێت بۆ سه‌رکردایه‌تیکردن، یان خۆیان بۆ ئه‌وه ئاماده بکه‌ن، بتوانن به‌رز ببنه‌وه‌و ببنه سه‌رکرده، به‌لآم چۆن سه‌رزه‌نشتیان بکه‌ین؟! که ئه‌وان نغرۆن له گه‌ڕان به‌دواى پێداویستییه‌کانى خۆیان و منداڵه‌کانیان و، هه‌ر بیر له‌وه ده‌که‌نه‌وه!! که به‌داخه‌وه زۆرجار ئه‌مه‌ش له‌سه‌ر حسێبى ئه‌رکه‌کانى تریانه له دیندارى و، گه‌یاندنی ئه‌و ئه‌مانه‌ته‌ى له‌سه‌ر شانیانه ـ که ئاینی پیرۆزی ئیسلامه ـ .
له‌کۆتاییدا ئه‌وه بیر ده‌ێنینه‌و که: مرۆڤ رازی بووه به‌وه‌ى ئه‌مانه‌تێکی گه‌وره بخاته ئه‌ستۆی خۆى، که ئه‌ویش سه‌رکردایه‌تیکردنی گه‌ردوونه(قيادة الكون)، که ئاسمانه‌کان و زه‌وى و چیاکان کاتێک خواى گه‌وره پێی فه‌رموون:( ده‌توانن ئه‌و ئه‌مانه‌ته هه‌ڵگرن؟)، ئه‌وان ره‌تیان کرده‌وه، چونکه ده‌یانزانى ناتوانن هه‌قی ئه‌مانه‌ته‌که بده‌ن، به‌لآم وه‌کو خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێ: (... وَحَمَلَهَا الإِنْسَانُ إِنَّهُ كَانَ ظَلُومًا جَهُولاً)، به‌لآم مرۆڤ ئه‌و ئه‌مانه‌ته‌ى گرته ئه‌ستۆ له‌به‌رئه‌وه‌ى سته‌مکارو نه‌زانه. جا پارێزگاریکردن له هه‌ڵگرتنی ئه‌م ئه‌مانه‌ته، ئه‌رکێکی قورسه، وا له‌مرۆڤـ ده‌کات به‌رده‌وام بیر له‌وه بکاته‌وه که چۆن له‌شوێنی خۆیدا ببێته سه‌رکرده‌یه‌ک وه‌ک خواى گه‌وره داواى لێ کردووه‌و، ئینجا به رۆڵی دروستى خۆى هه‌ڵسێت، که بریتییه له ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ى زه‌وى و، چاکسازیکردن له شێوازکانى ژیان.

