سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
هۆکاره‌کانی هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌ی ئافره‌ت له هاوسه‌ره‌که‌ی!.....(خيَزان)
و. هێور خه‌لیل ـ هه‌ولێر.......له سه‌ره‌تای ژیانی خێزانی‌دا، ئافره‌ت وێنایه‌کی تایبه‌ت بۆ هاوسه‌ره‌که‌ی دروست ده‌کات و به‌درێژایی رۆژگار ده‌خوازێت ئه‌و وێنه‌ی له‌بیری ئه‌ودا بووه،
له‌سه‌ر ئه‌رزی واقع بێته‌دی، به‌لآم هه‌ندێ جار تووشی سه‌رسامی و باوه‌ڕنه‌کردن ده‌بێت، کاتێک پێچه‌وانه‌ی ئه‌و وێنایه‌ی ئه‌و له‌ناو ماڵه‌که‌یدا ده‌بینێت، بۆیه ئافره‌ت له‌و حاڵه‌ته‌دا ناچار ده‌بێت پڕ به گه‌رووى هاوار بکات به‌سه‌ر پیاوه‌که‌یدا و بڵێت :"ئیتر به‌سه، په‌شیمانم.. ئه‌م ژیانه‌م ناوێت.."!
توێژه‌رانی کۆمه‌لآیه‌تی جه‌ختیان کردۆته‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئافره‌ت کاتێک ده‌گاته ئه‌و قۆناغه کاتێک بۆی ئاشکرا ده‌بێت هاوسه‌ره‌که‌ی یه‌کێک له هه‌ره خراپترین سیفه‌ته‌کانی پیاوانی تێدایه، بۆیه گرنگه پیاوان بزانن که ئه‌و سیفه‌تانه چین که‌وا ده‌کات رۆژێک له رۆژان ببێته هۆکاری له‌ده‌ستدانی هاوسه‌ره‌کانیان:
داماڵراو له سۆز
ئافره‌ت که به سروشت رۆمانسییه و هه‌رده‌م بیری لای ئه‌و پاڵه‌وانه‌یه که رۆژێک دێت هه‌ڵیده‌گرێت و له کۆشکی خۆشه‌ویستیدا جێگای بۆ ده‌کاته‌وه و خشته‌کانی ئه‌و کۆشکه به گوڵ و گوڵزار بۆی ده‌ڕازێنێته‌وه، تووشی راچڵه‌کان ده‌بێت، کاتێک ده‌زانێت پیاوه‌که‌ی به‌تاڵه له سۆز و رۆمانسیه‌ت. ئه‌مه مانای ئه‌وه نییه پیاو ده‌ست له کاروباره‌کانی هه‌ڵگرێت و کاری نه‌بێت ته‌نیا پیاهه‌ڵدان و لاواندنه‌وه‌ی هاوسه‌ره‌که‌ی نه‌بێت، به‌ڵکو مانای ئه‌وه‌یه ئافره‌ت هه‌ست بکات که ئه‌و لای پیاوه‌که‌ی نرخێکی هه‌یه و شوێنی له دڵی پیاوه‌که‌یدا هه‌یه، ئه‌مه هه‌ندێ جار ته‌نها به وشه‌یه‌ک، یاخود ئاوڕدانه‌وه‌یه‌ک دێته‌دی.
رژد نازانێت به‌خشین چییه
ئافره‌ت هه‌رچه‌ند ده‌ست به‌ربلآویش نه‌بێت به مانا مادییه‌که‌ی، به‌لآم حه‌زی به مه‌رجی دارایی نییه و حه‌زی به پیاوێک نییه له‌سه‌ر هه‌موو خه‌رجییه‌ک حیساب و کتابی له‌گه‌ڵ بکات، ئه‌و پیاوه‌ی ته‌نانه‌ت چاودێری هه‌ناسه‌کانیشی ده‌کات تا بزانێت چه‌ند له‌سه‌ری ده‌که‌وێت، لێره‌وه پیاو ده‌بێت بزانێت که بنیاتنانی ژیان و دروستکردنی دواڕۆژ و ژیانێکی ئارام، ته‌نها به رووه مادییه‌که‌وه به‌ند نییه، به‌ڵکو پێویسته گرنگی به کاری وردتر و کاریگه‌رتر بدات که کاریگه‌ری راسته‌وخۆی به‌سه‌ر ژیان و گوزه‌رانیانه‌وه ده‌بێت.
دڵڕه‌ق
مه‌رج نییه پیاو رۆمانسی بێت تا نه‌رمونیان بێت، هه‌روه‌ک مه‌رج نییه زۆردار بێت تا به‌هێز بێت، ئافره‌تیش بۆئه‌وه‌ی به‌رده‌وام بێت له‌سه‌ر ئه‌رکه خێزانیه‌کانی و رووبه‌ڕووی سستی و ماندووبوون نه‌بێته‌وه، پێویستی به‌وه‌یه هه‌ست بکات پیاوه‌که‌ی له پاڵێدایه و هاوکاری ده‌کات.
که‌سایه‌تیی لاواز
کاتێک ئافره‌ت هه‌ست ده‌کات ئه‌و بۆته پیاوی ماڵ و بڕیار به‌ده‌ست و پیاوه‌که‌ی ته‌نها بووکه‌ڵه‌یه‌که، چۆن بیه‌وێت ئاوا ئاراسته‌ی ده‌کات بێ ئه‌وه‌ی به‌ڵێ یاخود نه‌خێرێکی هه‌بێت، له‌وانه‌یه له سه‌ره‌تادا دڵخۆش بێت به‌م حاڵه‌ته، به‌لآم هه‌ر زوو بیری ده‌که‌وێته‌وه که پیاو مانای هێز و پشتیوانییه و ئافره‌ت هه‌رچه‌ند به‌هێز بێت دواجار پێویستی به پیاوێکی به‌هێزتره که پشتی بگرێت و هێزی زیاتری پێببه‌خشێت.
په‌له‌په‌ل له بریاردان
نیگه‌رانییه‌کانی ئافره‌ت سه‌باره‌ت به خۆی و داهاتووی منداڵ و خانه‌واده‌که‌ی کاتێک ده‌ستپێده‌کات، کاتێک که ده‌بینێت پیاوه‌که‌ی به‌ر له بیرکردنه‌وه له داهاتووی کاره‌کان بڕیاری چاره‌نووسسازی ده‌رده‌کات، له‌وانه‌یه جارێک دوو جار له‌سه‌ر ئه‌م حاڵه‌ته ئارام بگرێت، به‌لآم کاتێک ته‌نها ده‌بێت بیر له ده‌ره‌نجامه خراپه‌کانی بڕیاره به‌په‌له‌کانی پیاوه‌که‌ی بکاته‌وه، ئه‌وکاته ئافره‌ت داوا ده‌کات سنورێک بۆ ئه‌و قومارکردنه به داهاتووی خۆی و خانه‌واده‌که‌ی دابنێت.
نادادپه‌روه‌ر
پیاوی نادادپه‌روه‌ر دوژمنی خۆی و ده‌وروبه‌ره‌که‌یه‌تی، له‌وانه‌یه هه‌موو هه‌ڵه‌یه‌ک بکات بێ ئه‌وه‌ی بۆ ساتێک بووه‌ستێت له خۆی بپرسیت ئایا ئه‌م هه‌ڵویسته‌ی دادپه‌روه‌رانه بوو؟ یاخود به پێچه‌وانه‌وه؟ بۆیه‌ش ئافره‌ت ئه‌گه‌ر ئارام بگرێت له‌م که‌شوهه‌وایه، ئه‌وا به‌رده‌وام بیری لای ئه‌وه ده‌بێت که رۆژێک له رۆژان ئه‌و ده‌بێته سووته‌مه‌نی بڕیارێکی نادادپه‌روه‌رانه‌ی پیاوه‌که‌ی، بۆیه زووتر مشوری خۆی ده‌خوات و داوای جیابوونه‌وه ده‌کات.
گوێنه‌گر، جگه له خۆی
دیاره ژیانی هاوسه‌ری پێویستی به جۆرێک له مرونه‌ت و پێدان و وه‌رگرتنه، ناشبێت به‌رده‌وام پیاو شته‌کان وه‌ک ئه‌وه‌ی ده‌یه‌وێت بیبینێت و بریاڕی له‌سه‌ر بدات، چونکه له‌وانه‌یه بکه‌وێته هه‌ڵه‌وه، بۆیه‌ش به‌شداریپێکردنی ئافره‌ت له هه‌ندێ بریار و وه‌رگرتنی بۆچوونه‌کانی له‌سه‌ر شته‌کان، گرنگی ئافره‌ت لای پیاوه‌که‌ی پشتڕاست ده‌کاته‌وه و گومانی تاکڕه‌وی له خێزان ده‌ڕه‌وێنێته‌وه.
دڵپیس
ئافره‌ت له توانایدا هه‌یه له زۆرێک له هه‌ڵه‌کانی پیاوه‌که‌ی به‌رامبه‌ری خۆشبێت، به‌لآم کاتێک هه‌ست ده‌کات بیست و چوار کاتژمێر له‌ژێر چاودێریی کامێراکانی پیاوه‌که‌یدایه و ته‌واوی جموجوڵه‌کانی ریک ده‌کرێن، ئه‌وکات هه‌ست به بێمتمانه‌یی ده‌کات و بڕیاری تایبه‌ت به‌و حاڵه‌ته‌ی ده‌بێت که بێگومان به‌دڵی پیاوه‌که‌ی نابێت.

