سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
مه‌ترسى شیرک و هاوه‌ڵ بۆ خوا په‌یداکردن
مامۆستا : ابوبکر توفیق......(قال الله تبارك وتعالى : أنا أغنى الشركاء عن الشرك . من عمل عملا أشرك فيه معي غيري ، تركته وشركه) (الراوي: أبو هريرة المحدث: مسلم - المصدر: صحيح مسلم - الصفحة أو الرقم(: 2985
ئه‌بو هوره‌یره ره‌زاى خواى لێ بێت ده‌فه‌رموێت : پێغه‌به‌ر (ص) ده‌فه‌رموێت: خواى گه‌وره و پاک و بێگه‌رد ده‌فه‌رموێت:
من له هه‌موو هاوبه‌شه‌کانى تر که بۆ من داده‌نرێت ده‌وڵه‌مه‌ندترو زه‌نگین ترم له‌وه‌ى پێویستیم به هاوبه‌شى هه‌بێت ،هه‌رکه‌سێ کارێک بکات هه‌رکارێک بێت و بێجگه له من بکات به هاوبه‌شم ،بۆى به‌جێ ده‌هیڵم و وازى لێ دێنم به خۆی و هاوبه‌شه‌که‌یه‌وه.
سووده‌کانى تایبه‌تکردنى په‌رستنه‌کان:
١- خواى گه‌وره بۆت به به‌رهه‌م ده‌هێنێ و پێ ده‌گات
٢- به‌رو بوومه‌که‌شى ره‌نگ ده‌داته‌وه و ئاشکراو دیارده‌بێ له سه‌ر خاوه‌نه‌که‌ى ، ئه‌و که‌سه‌ى که دلسۆزى و تایبه‌تمه‌ندى له په‌رسته‌کانیا بۆ خوا ئه‌نجام داوه.
٣- هه‌تا واى لێ دێ ده‌بێته رووناکى بۆیی و رووى پێ سپى ده‌بێت.
٤- شیرینى له ووته‌کانى ده‌بارێ کاتێ بێته قسه‌کردن.
٥- کاریگه‌ره‌و ڕۆڵى به‌رچاوى ده‌بێ له سه‌ر دڵانى ئه‌و که‌سانه‌ى که گوێبیستى ووته‌و ووتارى ده‌بن.
٦- بۆیه بیسه‌ران کار به قسه‌کان و گوێڕایه‌ڵى ئامۆژگارییه‌کانى ده‌بن.
٧- خه‌ڵکى سه‌ر لێشێواو و سه‌رگه‌ردانى پێ ئاسووده و کامه‌ران ده‌بێ ، پێى دێنه سه‌ر ریگاى راست ، ووته‌کان ئه‌گه‌ر له دڵه‌وه هاتن ده‌که‌ونه دڵه‌وه‌و لێى نایه‌ته ده‌ره‌وه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ووته‌کانى ته‌نها به زمان رازێنرابێته‌وه، مه‌به‌ستى گوێبیست و چاولێکه‌رى خه‌ڵکى بێت له گوێیه‌کانى بیسه‌رانه‌وه ناچێت و ناگاته ناو دڵه‌کان، ته‌نها ئه‌وه‌نده ده‌چێت و به‌رز ده‌بێته‌وه که له سه‌ر راز‌و زمانى ووته‌بێژ داده‌بارێ و لێى جیا ده‌بێته‌وه، چونکه گوێیه‌کان نزیک و دراوسێى زمانن، به‌ڵام وه‌ک وتمان ئه‌گه‌ر له دڵه‌وه بێت خۆی ناگرێت هه‌تا نه‌چێته ناخى دڵه‌وه و تا مردنیش به هیچ نایه‌ته ده‌ره‌وه چونکه سه‌رچاوه‌ى ووته که له دڵه‌وه‌یه بۆیه له دڵ ده‌چه‌سپێ، چونکه دڵ له ئاستى دڵه‌وه‌یه‌بۆیه ده‌گاته دڵه‌وه وه‌ک ئاوێک وایه ته‌نها ده‌گاته ئه‌و جێگایه‌ى که له ئاستى خۆیه‌تى و به هیچ شێوه‌یه‌ک له خۆى به‌رزتر نابێته‌وه ئه‌گه‌ر هۆکاریکى تر نه‌گرێته به‌ر بۆ ئه‌م کاره . ده‌پاڕێینه‌وه ئه‌ى خودایه تۆ به گه‌وره‌یی خۆت دڵسۆزى و تایبه‌تمه‌ندى له په‌رستنه‌کاندا بکه‌یت به‌به‌ش و لێمان وه‌رگریت ئامین.
گرنگترین سوود و وانه‌کان:
١- خودا فه‌رمانى به هه‌موو گه‌له‌کان داوه به تایبه‌تى کردنى هه‌موو جۆره‌کانى په‌رستن بۆ خودا.
٢- گه‌وره‌ترین په‌رستن بۆ خودا ئه‌گه‌ر هاوبه‌شى تر‌ى تیابێ خودا لێى وه‌رناگرێ و په‌کى به‌که‌س نه‌که‌وتووه‌و ناکه‌وێ.
٣- هه‌ر جۆره په‌رستێک له دڵسۆزى تایبه‌ت بوونى بۆ خودا تیادا بێت با که‌میش بێت خودا به باشترین وه‌رگرتن وه‌رى ده‌گرێت.
٤- ره‌نجه‌رۆترین که‌س له ئه‌وانه‌ن که له پێش چاوى خه‌ڵکى په‌رستنى خودا ده‌که‌ن به‌ڵام له ڕۆژى دوایی خودا پێیان ده‌فه‌رموێت ئێوه هاوه‌ڵتان په‌یدا کردووه‌و مه‌به‌ستان من نه‌بوو بڕۆن با ئه‌وان پاداشتان بده‌نه‌وه.
٥- خودا پاکه‌و ته‌نها خاوێن وه‌رده‌گرێت له په‌رستنه‌کانیش .
٦- خودا ده‌وڵه‌مه‌نده پێویستى به هاوبه‌شى کردنى نیه وه‌ک چۆن مرۆڤه‌کان پێویستیان به یه‌کتر هه‌یه بۆ هاوبه‌شى کردنى یه‌ک.

