سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانستهکانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینهوهی قورئانی
- تهفسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- ههمهجۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گهورهکان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیبادهت
- ناوه جوانهکانى خوا
- هاوهڵانى پێغهمبهر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیهکان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنهوهى قورئان و گوێ گرتن له ههر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنهوهى وبینینى تهفسیرهکهى پێکهوه بهکوردى و زمانه جیهانیهکان کلیک لێره بکه
(عومهیری كوڕی وهههب) شهیتانی نهفامی و حهواریی ئیسلام .(بەشی دووەم)
نوسینگهى تهفسیر .. نوسینى : خالد محمد خالد ..وهرگێڕانى : سهام بهرزنجى/ پاشان (عومەیر) فەرمانی كرد شمشێرەكەیان بۆ تیژكردەوە و ژهراویان كرد، دواتر كەوتە رێ تا گەیشتە
مەدینە.لە كاتێكدا كە (عومەری كوڕی خطاب) لەگەڵ كۆمەڵێك لە موسڵماناندا لە بارەی رۆژی بەدرەوە دەدوان و، باسی ئەو رێزەیان دەكرد كە خوای گەورە لێی نان، (عومەر) سەرنجی دا، (عومەیری كوڕی وەهەب)ی بەدی كرد وڵاخەكەی لەبەر دەرگای مزگەوتدا بەستۆتەوە و، شمشێرەكەی بەشانەوەیە، وتی:
ئەو سەگە (عومەیری كوڕی وەهەب)ی دوژمنی خوایە، سوێند بەخوا تەنها بۆ خراپەكاری هاتووە.
هەر ئەو بوو لە رۆژی بەدردا لێمان نزیك بوویەوە و مەزەندەی كردین بۆ هۆزەكەی..
پاشان (عومەر) چوو بۆ خزمەت پێغەمبەری خوا (صلی الله علیه وسلم) و پێی وت:
ئەی پێغەمبەری خوا (صلی الله علیه وسلم) ئەوەتا (عومەیری كوڕی وەهەب)ی دوژمنی خوا دڕندانە بە شمشێرەكەیەوە هاتووە..
پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) فەرمووی:
بیكەرە ژوورەوە بۆ لام.. ئەمجا (عومەر) چوویە لایەوە و قایشی شمشێرەكەی لەملی پێچا و، بەو پیاوە ئەنصارییانەی كە لەگەڵیدا بوون وت: وەرنە خزمەت پێغەمبەری خوا و (صلی الله علیه وسلم) دابنیشن و ئاگاداری ئەو پیاوە پیسە بن، چونكە متمانەی پێ ناكرێت..
(عومەر) هێنایە ژوورەوە بۆ لای پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) و، بەقایشی شمشێرەكەی ملی بەستبوو كاتێ پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) بینی فەرمووی: وازی لێ بێنە (عومەر)، نزیك بەرەوە (عومەیر)..
(عومەیر) هاتە پێشەوە و وتی: (بەیانیتان باش، ئەمەش سڵاوی سەردەمی نەفامی بوو..
پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) پێی فەرموو: خوای گەورە بەسڵاوێكی چاكتر لە سڵاوەكەی تۆ ئەی (عومەیر٩ رێزی لێ ناوین.. كە ئەویش سڵاوی ئەهلی بەهەشتە.
(عومەیر) وتی: ئەی موحەممەد ئەوە بەلای منەوە شتێكی تازەیە.
پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) فەرمووی: چی وای لێكردوویت بۆ ئێرە بێیت..؟؟
وتی: هاتووم بۆ ئەو دیلەی كە لەلاتانە.
پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) فەرمووی: ئەی ئەو شمشێرە چییە لە ملتدا..؟؟
(عومەیر) وتی: خوا لەناوی بەرێت چ شمشێرێكە، جا هیچ سوودێكی هەبووە بۆمان..؟!
پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) لێی دووبارە كردە و فەرمووی: راستم پێ بڵێ (عومەیر٩، بۆچی هاتویتە..؟
وتی: تەنها بۆ ئەوە هاتووم و بەس.
پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) فەرمووی: بۆ ئەوە نەهاتوویت بەڵكو تۆ و ٠صەفوانی كوڕی ئوممەییە) لە بەردەڵانێك دانیشتبوون باسی قوڕەیشیە كوژراوەكانی نێو بیرەكانتان دەكرد، پاشان وتت: گەر لەبەر ئەو قەرزە نەبێت كە لەسەرمە و، لەبەر منداڵەكانیشم نەبێت ئەوا بەرێدەكەوتم تا موحەممەدم دەكوشت، ئەمجا صەفوان قەرزەكەت و منداڵەكانیشی گرتە ئەستۆ بەو مەرجەی كە من بكوژیت، خوای گەورەش رێگر و بەربەستە لە نێوان تۆ و ئەو كارەدا..!!!
ئا لەو ساتەدا (عومەیر٩ هاواری كرد: اشهد ان لا الە الا الله، و انك رسول الله..
ئەوە كارێك بوو تەنها لە نێوان من و صەفواندا بوو و، سوێند بەخوا تەنها خوای گەورە هەواڵی پێداویت، جا سوپاس بۆ خوا كە رێنوێنی كردم بۆ لای ئیسلام..
ئەمجا پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) فەرمووی بە هاوەڵەكانی: براكەتان لە ئاین تێبگەیەنن و قورئانی پێ بخوێنن و دیلەكەشی بۆ بەر بدەن..!!

