سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانستهکانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینهوهی قورئانی
- تهفسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- ههمهجۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گهورهکان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیبادهت
- ناوه جوانهکانى خوا
- هاوهڵانى پێغهمبهر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیهکان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنهوهى قورئان و گوێ گرتن له ههر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنهوهى وبینینى تهفسیرهکهى پێکهوه بهکوردى و زمانه جیهانیهکان کلیک لێره بکه
بانگخواز عبدالله بانعمه . (بەشی دووەم)
(صنایع المعروف) زۆر شت دەگرێتەوە، سەلام كردن، زەردەخەنە، وتەی چاك، ئەمانە هەموو خێر وسەدەقەن.چوار ساڵ لە خەستەخانە مامەوە، شانزە نەشتەرگەری گەورە و بچووكیان
بۆ كردم، وا چواردە ساڵە لەسەر جێگا كەوتووم، دایكم دڵخۆشیم ئەداتەوە و دەڵێت: (إن شاء الله كەفارەتی گوناحە).
تووشی حاڵەتێكی خوێن بەربوون بووم، ناچار نەشتەرگەرییەكیان بۆ كردم كە ڕێژەی سەركەوتنی نەشتەرگەرییەكە لە سەدا پێنجە، بەبێ بەنج نەشتەرگەرییەكەیان بۆ كردم بۆ ئەوەی تووشی جەڵتەی دەماخ نەبم.
ئەمجارەشیان خوا نەیكوشتم، ئەوەتا ماوم تا چاكەیە زیاتر بكەم.
بەڕاستی لەش ساغی تاجێكە لەسەری لەش ساغاندا و هەستی پێناكەن، ئەزانن چەند ناخۆشە خواردن و خواردنەوەیەك لەبەردەمتا بێت و نەتوانی دەستی بۆ بەریت و بیخۆیت و هەمیشە چاوەڕێی كەسێك بیت بیكا بە دەمتەوە، ئەزانن چەند قورسە نەتوانی مێشێك مێشوولەیەك لەخۆت دوور بخەیتەوە.
دایكم زۆر زەحمەتی بووە بەهۆی منەوە، جاری وا هەیە بەچەند ڕۆژ ئەوەی دەیخۆم لە سكما دەمێنێتەوە و نایەتە دەرەوە، لەبەرئەوەی من جووڵەم نییە، دایكی داماوم زۆر ماندووە بەدەست پاكردنەوە و جوڵاندنمەوە.
زۆر كەس ڕەنگە قەدری دایك و باوكی نەزانێت، كە نیعمەتێكی زۆر گەورەن، ڕۆژێك بیست لاوی بێ باوك و دایك هاتن بۆ لام دوایی كە ڕۆیشتن یەكێكیان گەڕایەوە لام و وتی: خۆزگەم بەخۆت، وتم: لەخوا بترسە چۆن ئاوات بە من ئەخوازیت، من چواردە ساڵە ئەمە حاڵمە و جوڵەم نییە و بوومەتە ئەرك و عەزاب بۆ دەوروبەرەكەم، وتی: ئەمجارەش خۆزگەم بە خۆت، وتم: نازانم بۆ وا دەڵێی؟ وتی: لەبەرئەوەی تۆ دایك و باوكت هەیە! ئێمە مەحرومین لە نازی دایك و باوك،دوای نیعمەتی دین نیعمەتی دایك و باوك دێت، عبدالله تۆ سوپاسی خوا بكە بەس نییە دایك و باوكت هەیە.
من سێ ئاواتم هەیە، خۆزگە بمتوانیایە سوجدەیەك بۆ خوا ببەم، خۆزگە بمتوانیایە لاپەڕەی قورئان هەڵبدەمەوە، كە زۆر كەس قەدری ئەوە نازانێت، من پێنج جزم زیاترم لەبەرە، كاتێ لەسەر قورئانی بەردەمم دەخوێنم ئەبێ ڕاوەستم تا یەكێك دێت لاپەڕەی قورئانەكەم بۆ هەڵباتەوە.
سێیەم ئاواتیشم ئەوەیە خۆزگە بمتوانیایە باوەشێ بكەم بە دایكما!
ئامانجیشم ئەوەیە بتوانم ببمە مایەی هیدایەتی كەسانێك كە لەڕێ لایان داوە، هەرچەند هیدایەت لە خواوەیە بەڵام چەند خۆشە ئێمەش هۆكار بین بۆ هۆشیاربوونەوە و گەڕانەوە و تەوبەكردنی كەسانێك كە لە خوا دوورن.
داوا لە دایك و باوكەكان دەكەم كە هەرگیز دوعای شەڕ لە مناڵەكانیان نەكەن، ئەوە حەزرەتی یەعقوب (سەلامی خوای لێ بێت)، كە كوڕەكانی گەڕانەوە و وتیان (یوسف) گورگ خواردوویەتی سوور دەیزانی درۆ دەكەن، بۆیە وتی: بەڕاستی گورگێكی بەڕەحم بووە كوڕەكەمی خواردووە و جلەكانی نەدڕیوە،( وَجَاءُوا عَلَىٰ قَمِيصِهِ بِدَمٍ كَذِبٍ ۚ قَالَ بَلْ سَوَّلَتْ لَكُمْ أَنْفُسُكُمْ أَمْرًا ۖ فَصَبْرٌ جَمِيلٌ ۖ وَاللَّهُ الْمُسْتَعَانُ عَلَىٰ مَا تَصِفُونَ )یوسف: ١٨ ... (یەعقوب) (سەلامی خوای لێبێت) هیچ دوعایەكی شەڕی لێ نەكردن. سوپاس بۆ خوا لەوەوە كە من سەرگەردان بووم و هانی دەوروبەریشم ئەدا بۆ سەرگەردانی، بووم بە بانگخواز بۆ ڕێی هەق و ڕاستی...

