ماڵپەری قورئانی پیرۆز

  •   پەیوەندی
  •   سەردێڕەکان
  •   سەرەتا

سەرەکیەکان

  •   ماڵەوە
  •   قورئانی پیرۆز
  •   زانیاری قورئان
  •   زانسته‌کانی قورئان
  •   اعجاز
  •   لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
  •   ته‌فسیری قورئان
  •   فێربوونی التجوید
  •   زیکرەکان
  •   فەرموودە قودسیەکان
  •   گەشەپێدانی مرۆیی
  •   کتێبخانه
  •   ڕۆژوو
  •   ژیانی پێغەمبەران
  •   موعجیزەی پێغەمبەران
  •   هه‌مه‌جۆر
  •   لینکەکان
  •   عقيدة
  •   ئيمان
  •   نوێژ
  •   پەروەردەی منداڵ
  •   قیامة
  •    هۆی دابەزین
  •   فیقه
  •   ئاداب
  •   چێرۆک و بەسەرهات
  •   واتای ئایەت
  •   بەهەشت
  •   دۆزەخ
  •   ئافرەتان
  •   تاوانه‌ گه‌وره‌کان
  •   خێزان
  •   رازی قورئانى
  •   عیباده‌ت
  •   ناوه‌ جوانه‌کانى خوا
  •   هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
  •   پێغەمبەر محمد (ص)
  •   چیڕۆکه‌ قورئانیه‌کان
  •   ژیان فێری کردم
  •   ژیانى زانایانى ئیسلام
  •   ووتەی زانایانی ئیسلام
  •   ووتەی ناوداران
  •   ووتەکانی سەرکەوتن

ئاماری ماڵپەر





ته‌فسیری ئاسان دابه‌زێنه‌


خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز

- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له‌ هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره‌ بکه
-  بۆ گوێ گرتن له‌ قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه‌ به‌کوردى و زمانه‌ جیهانیه‌کان کلیک لێره‌ بکه

سەرەتا

هۆی دابەزینی ئایەتی (٦) سورەتی (النور) : { وَالَّذِينَ يَرْمُونَ أَزْوَاجَهُمْ وَلَمْ يَكُن لَّهُمْ شُهَدَاءُ إِلَّا أَنفُسُهُمْ .. } بەشی دووەم

هۆی دابەزینی ئایەتی (٦) سورەتی (النور) : { وَالَّذِينَ يَرْمُونَ أَزْوَاجَهُمْ وَلَمْ يَكُن لَّهُمْ شُهَدَاءُ إِلَّا أَنفُسُهُمْ .. } بەشی دووەم

نوسینى : بورهان موحه‌مه‌د ئه‌مین / ئاماده‌کردنى : چێنه‌ر / پێشەوا (أحمد) بەم شێوە گێڕاویەتیەوە : كاتێك ئایەتی : { وَالَّذِينَ يَرْمُونَ الْمُحْصَنَاتِ ثُمَّ لَمْ يَأْتُوا بِأَرْبَعَةِ شُهَدَاءَ فَاجْلِدُوهُمْ ثَمَانِينَ جَلْدَةً وَلَا تَقْبَلُوا لَهُمْ شَهَادَةً أَبَدًا ۚ } دابەزی.(سعد) ی كوڕی (عبادە) كە

گەورەی پشتیوانەكان بوو ، فەرمووی : ئاوا دابەزیوەتە خوار ئەی پێغەمبەری خوا (صلی الله علیه وسلم) ؟ پێغەمبەری خواش (صلی الله علیه وسلم) فەرمووی : ئەی خەڵكی پشتیوان گوێتان لێیە كە گەورەكەتان چی دەڵێت ؟! ئەوانیش وتیان : ئەی پێغەمبەری خوا (صلی الله علیه وسلم) لۆمەی مەكە بەڕاستی ئەو پیاوێكی زۆر خاوەن غیرەیە،سوێند بەخوا هیچ ئافرەتێكی مارە نەكردووە،دوای ئەو پیاوێك لەئێمە وێرابێتی ئەو ئافرەتە مارە بكاتەوە ... لەبەرزۆری غیرەكەی !! سەعد وتی: سوێند بەخوا ئەی پێغەمبەری خوا (صلی الله علیه وسلم) من دەزانم كە ئەو ئایەتە حەقەو ڕاستە و لەلایەن خواوە هاتوەتە خوارەوە ، بەڵام من سەرم سوڕماوە لەوەی گەر پیاوێكی داوێن پیس بەسەر ئافرەتێكەوە بێت چۆن دەتوانم رایان بگرم بەو حاڵەوە تا چوار شاهید پەیدا دەكەم ، دەی سوێندم بەخوا ناتوانم شایەتێ پەیدا بكەم تاكابرا تەواو دەبێت، ئنجا (إبن عباس) دەفەرموێت : زۆری پێنەچوو (هیلال) ی كوڕی (امیە) هات ، كەیەكێك بوو لەوسێ كەسەی خوای گەورە تەوبەی لێ قبوڵ كردبوون ، ئێوارە درەنگانێك رۆیشتەوە بۆ ماڵەوە ، بینی واپیاوێك لای خێزانەكەیەتی بەچاوی خۆی بینی و بەگوێ ی خۆی بیستی و ، باسەكەی نەوروژاند تا ڕۆژی كردەوە، بەیانی چووە خزمەت پێغەمبەری خوا (صلی الله علیه وسلم) و پێی وت : من چوومەوە بۆلای خێزانم و لەوێ پیاوێكم بینی ، بەچاوی خۆم دیم و بەگوێی خۆم بیستم ، پێغەمبەری خوا (صلی الله علیه وسلم) زۆر ئەو هەواڵەی پێ ناخۆش و قورس بوو ، پشتیوانەكان كۆ بوونەوە و وتیان : بەڕاستی ئەوەی (سعد) ی كوڕی (عبادە) وتی : تووشی هاتین ، ئێستا پێغەمبەری خوا (صلی الله علیه وسلم) لە (هلال) ی كوڕی (امیە) دەدات و لە شایەتیدانی دەخات لەناو خەڵكیدا، (هلال) وتی : سوێند بەخوا من داواكارم خوای گەورە دەروازەیەكم بۆ واڵابكات و لەوبارە قوتارببم . سوێند بەخوا پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) ویستی فەرمان بدات لە (هلال) بدەن ،ئەوجا خوای گەورە نیگای ناردە خوارەوە،بۆیە وازیان لێ هێنا تا نیگا دوایی پێهات ، پاشان ئەم ئایەتە نازڵ بوویە خوارەوە : { وَالَّذِينَ يَرْمُونَ أَزْوَاجَهُمْ.. }.

هەموو مافەکانی پارێزراون بۆ ماڵپەری قورئانی پیرۆز