سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانستهکانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینهوهی قورئانی
- تهفسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- ههمهجۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گهورهکان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیبادهت
- ناوه جوانهکانى خوا
- هاوهڵانى پێغهمبهر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیهکان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنهوهى قورئان و گوێ گرتن له ههر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنهوهى وبینینى تهفسیرهکهى پێکهوه بهکوردى و زمانه جیهانیهکان کلیک لێره بکه
كاریگەریی ڕەنگەكان لەسەر ژیان و هەستەكانی مرۆڤ ...لهقورئاندا
نووسینی /سهروهر حسن //نووسینگهی تهفسیر ///خوای گەورە دەفەرموێت: {أُولَئِكَ لَهُمْ جَنَّاتُ عَدْنٍ تَجْڕي مِنْ تَحْتِهِمُ الْأَنْهَارُ يُحَلَّوْنَ فِيهَا مِنْ أَسَاوِرَ مِنْ ذَهَبٍ وَيَلْبَسُونَ ثِيَابًا خُضْرًا مِنْ سُنْدُسٍ وَإِسْتَبْرَقٍ مُتَّكِئِينَ فِيهَا عَلَى الْأَرَائِكِ نِعْمَ الثَّوَابُ وَحَسُنَتْ
مُرْتَفَقًا (31)} [الكهف]، واتە: پۆشاكی سەوزی جوان دەپۆشن، كە دوو توێیە، چینی ژێرەوە ئاوریشمی ئەستوورە، چینی سەرەوە ئاوریشمی تەنكە.
{مُتَّكِئِينَ عَلَى رَفْرَفٍ خُضْرٍ وَعَبْقَڕيٍّ حِسَانٍ (76)} [الرحمن]، واتە: شانیان داداوە لەسەر پشتی سەوزباوی جوان و دۆشەكی نایاب و ڕازاوە.
{عَالِيَهُمْ ثِيَابُ سُنْدُسٍ خُضْرٌ وَإِسْتَبْرَقٌ وَحُلُّوا أَسَاوِرَ مِنْ فِضَّةٍ وَسَقَاهُمْ رَبُّهُمْ شَرَابًا طَهُورًا (21)} [الإنسان]، واتە: پۆشاكی بەختەوەران ئاوریشمی سەوزی تەنكە كە بەسەر پۆشاكی ئەستووردا لەبەریان كردووە.
قورئانی پیرۆز وەسفی پۆشاكی بەهەشتیەكان بە سەوز دەكات، ئەوەش مانای وایە حیكمەتی خوایی هەیە لە دیاریكردنی ڕەنگی سەوز بۆ بەهەشتیەكان.
زانایانی دەروونزانی لەدوای ئەنجامدانی ژمارەیەك لێكۆڵینەوە لەسەر كاریگەریی ڕەنگەكان لەسەر دەروونی مرۆڤ ئاشكرایان كرد كە تاكە ڕەنگێك كامەرانی و خۆشی و خۆشەویستی ژیان بۆ نێو دەروونی مرۆڤ كێشدەكات، ڕەنگی سەوزە.
ئەم ڕاستیە حیكمەتی خوایی لێكدەداتەوە لە بەدیهێنانی ڕووەك و درەخت و دارستانەكان بە ڕەنگی سەوز، هەر لەبەرئەوەیە پۆشاكی پزیشكانی نەشتەرگەری ڕەنگی سەوزی بۆ هەڵبژێردراوە، چونكە نەخۆش (لە ساتێكدا لەوەدایە نەشتەرگەری بۆ ئەنجام بدرێت هەست بە بێزاری ناكات كە پۆشاكی ڕەنگ سەوز ببینێت).
ڕەنگەكانی تریش كاریگەرییان لەسەر ژیان و هەستی مرۆڤ هەیە. تێبینی كراوە ڕەنگی زەرد چالاكی كۆئەندامی دەمار دەوروژێنێت. گەر ویستت بانگەشە (إعلان)ێك لەسەر ڕێگایەكی گشتی دابنێیت. ڕەنگی زەرد لە زۆر ڕەنگەكانی تر درێژییە شەپۆلەكەی زیاترە، بۆیە كۆئەندامی دەمار چالاك دەكاتەوە و زۆرترین ڕاددە كاردەكاتە سەری.
رەنگی ئەرخەوانی دەبێتەهۆی جێگیربوون (إستقرار)، ڕەنگی شین هەست بە فراوانی دێنێ، ڕەنگی سوور و داڕشتەكانی (مشتقاته) هەستكردن بە گەرمی بەدیدێنێت.

