سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانستهکانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینهوهی قورئانی
- تهفسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- ههمهجۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گهورهکان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیبادهت
- ناوه جوانهکانى خوا
- هاوهڵانى پێغهمبهر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیهکان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنهوهى قورئان و گوێ گرتن له ههر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنهوهى وبینینى تهفسیرهکهى پێکهوه بهکوردى و زمانه جیهانیهکان کلیک لێره بکه
(عومهیری كوڕی وهههب) شهیتانی نهفامی و حهواریی ئیسلام .(بەشی سێ یەم)
نوسینگهى تهفسیر .. نوسینى : خالد محمد خالد ..وهرگێڕانى : سهام بهرزنجى/ بەم جۆرە عومەیری كوڕی وەهەب موسڵمان بوو..بەم شێوەیە (شەیتانی قوڕەیش) موسڵمان بوو و، رۆشنایی پێغەمبەر(صلی الله علیه وسلم) و ئیسلام بەجۆرێك
دایپۆشی كە لە چركە ساتێكدا بگۆڕێت بۆ حەوارییەكی ئیسلام.!!
عومەری كوڕی خطاب دەڵێت:
{سوێند بەو زاتەی گیانمی بەدەستە، بەراز خۆشەویستر بوو لەلام لە عومەیر كاتێك كە دەركەوت لێمان.. ئەمڕۆش لە هەندێك لە منداڵەكانم خۆشەویسترە لە لام.
عومەیر دانیشت و بەقوڵی بیری لە لێبووردەیی ئەم ئاینە و، مەزنی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) دەكردەوە، رۆژە بەتاڵەكانی نێو مەككەی هاتەوە یاد بەر لە كۆچكردنی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) و یارانی بۆ مەدینە، كەتێیدا تەڵەی بۆ ئیسلام دادەنا و شەڕی لەگەڵدا دەكرد.
پاشان نەهامەتی و شەڕكردنی رۆژی بەدری بیركەوتەوە..
دواتر ئەوەتا ئەمڕۆ شمشێرەكەی هەڵگرتووە و هاتووە پێغەمبەری پێ بكوژێت (صلی الله علیه وسلم) .
هەموو ئەمانە لە چركە ساتێكدا دەسڕێتەوە بە وتنی: (لا الە الا الله، محمد رسول الله)…!!
چ لێبووردەیی و، چ بێگەردی و، چ متمانە بەخۆ بوونێكە ئەم ئاینە مەزنە لەخۆی گرتووە..!!
ئەرێ ئاوا ئیسلام لە كتوپڕێكدا هەموو هەڵەكانی پێشتری دەسڕێتەوە و، هەموو ستەم و دوژمنكاریەكانی لە بیری موسڵمان دەچێتەوە و، دڵیانی بۆ دەكەنەوە و، لە ئامێزی دەگرن..!؟
ئەرێ بەم جۆرە، ئەو شمشێرەی كە پێیەوە هاتبوو و، پەیمانی لەسەر خراپترین پێچانەوە و، خراپترین تاوان دابوو، هێشتا لە پێش چاویان دەبریسكێتەوە، هەموو ئەوە لەیاد دەكرێت و، ئێستا تەنها ئەوە باس دەكرێت كە عومەیر بەموسڵمان بوونی –لەیەك چركە ساتدا- بووەتە یەكێك لە موسڵمانەكان و هاوەڵانی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم)، ئەوەی بۆ ئەوان هەبێت بۆ ئەمیش هەیە و، ئەوەشی لەسەر ئەوان بێت لەسەر ئەمیشە؟!!
ئەرێ بەم شێوەیە، ئەوەی كە عومەری كوڕی خطاب بەر لەچەند ساتێك دەیویست بیكوژێت, لای عومەر دەبێتە كەسێكی خۆشەویستتر لە كوڕ و كچەكانی..؟؟!!
جا گەر تەنها چركە ساتێكی راستگۆیی، كە عومەیر تێیدا موسڵمان بوونی خۆی راگەیاند، لای ئیسلام ئەو هەموو پێزانین و رێزلێنان و پاداشت و بەرزییەی هەبێت، كەوابوو ئیسلام ئاینێكی زۆر مەزنە..!!
لە ماوەیەكی كورتدا عومەیر ئاشنای ئەركی سەرشانی خۆی بەرامبەر ئەو ئاینە بووە.. كە دەبێت هێندەی لە دژی جەنگاوە خزمەتی بكات و.. ئەوەندەی كە لەدژی بانگەشەی كردبوو بانگەشە بكات بۆ لای،..ئەوەی خوای گەورە و پێغەمبەرەكەی (صلی الله علیه وسلم) پێیان خۆشە لە راستگۆیی و، جیهاد و، گوێڕایەڵی نیشان بدات و.. بەم جۆرە رۆژێكیان هاتە خزمەت پێغەمبەر(صلی الله علیه وسلم) و وتی:
{ئەی پێغەمبەری خوا (صلی الله علیه وسلم) : من زۆر هەوڵم داوە بۆ خامۆشكردنی رووناكی خودا و، زۆر ئازاری ئەوانەم داوە كە لەم ئاینی خوای گەورە بوون و، جاپێم خۆشە كە رێگەم بدەیت بچمەوە مەككە و، بانگەوازی خەڵكی بكەم بۆلای خوا و، بۆ لای پێغەمبەرەكەی و، بۆ لای ئیسلام، بەڵكو خوای گەورە رێنوێنیان بكات، دەنا لەسەر ئاینەكەی خۆیان ئەشكەنجەم دەدان هەروەك چۆن هاوەڵەكانی تۆم لەسەر ئاینەكەیان ئازاردا}...

