سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانستهکانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینهوهی قورئانی
- تهفسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- ههمهجۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گهورهکان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیبادهت
- ناوه جوانهکانى خوا
- هاوهڵانى پێغهمبهر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیهکان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنهوهى قورئان و گوێ گرتن له ههر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنهوهى وبینینى تهفسیرهکهى پێکهوه بهکوردى و زمانه جیهانیهکان کلیک لێره بکه
دلنیایی كردنهوهی موسا لهسهر ترسنۆكی جولهكه..چیرۆكه قورئانیهكان
نووسینی /د.صلاح عبدالفتاح الخالدی //نووسینگهی تهفسیر///ئەم ڕستەیە.بۆ گەلی كافران خەمبار مەبە) دڵنەوایی كردنی موسایە دوای ئەوەی بەو (سووربوونەی گەلەكەی لەسەر ترسنۆكی) دڵا برینداربوو، ئەم ڕستەیە خەم ڕەواندنەوەی موسایەو فەرمانێكی خودایە
بۆی كە (بۆ گەلی بەدكارو ناحاڵی) دڵتەنگو خەمگین نەبێت.
موساش هیچ كەمتەرخەمییەكی لە پەروەردە كردنیانو هاندانیاندا نەكردووە، بەڵام ئەوان قایل نەبوون، كە فەرمانی خودای لەگەڵادا جێبەجێ بكەن، یاخود بەدەم داواكەیەوە بچن، چونكە یاخیو بەدڕەفتار بوون، ئیدی بۆچی موساش خەفەت بۆ یاخیو بەدڕەفتاران بخوات؟!
هەروەها ئەم ڕستەیە دەلالەت لەو هۆیە دەكات كە هانی دان بۆ ڕەت كردنەوەی فەرمانەكانی موسا- هۆیەكەش یاخی بوونە (الفسق)..
یاخی بوون، واتە دەرچوون لەفەرمانەكانی خودا.. بۆ نموونە لە زمانی عەرەبیدا دەگوترێت (فسقت الفأرە إذا خرجت من حجرها)، واتە (مشكەكە ئەگەر لەكونەی دەرچێت ئەوا فاسق، واتە یاخی بووە). ئەو گەلەش یاخیو بەدكاربوون، چونكە لەو سنوورە دەرچوون كە خودا بۆی كێشابوونو لەو فەرمانانەش یاخی بوون كە بۆیان دەركرا بوون.
وشەی (الفاسقین) دووجار لەم چیرۆكەدا هاتووە:
یەكەم/ كاتێك موسا- سڵاوی بێت- گوتی: واتە (خودایە من دەسەڵاتم تەنها بەسەر خۆمو براكەمدا هەیە، دەتۆش ئێمە لەو لەگەلە یاخیو بەدكارە جیابكەرەوە).
دووەم/ كاتێك خودا فەرموویەتیواتە: (ئەی موسا بۆ گەلی كافرو بێ باوەڕان خەم مەخۆ).
ئەوان یاخی بوون، بۆیە موساش خۆی لـێ بەریی كردن، ئەوان یاخی بوونو خوداش داوای لە(موسا) كرد كە بۆیان خەم نەخوات.. ئەمەش هەمیشە نەریتی گشت بەدكارو یاخییەكە.

