سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانستهکانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینهوهی قورئانی
- تهفسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- ههمهجۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گهورهکان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیبادهت
- ناوه جوانهکانى خوا
- هاوهڵانى پێغهمبهر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیهکان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنهوهى قورئان و گوێ گرتن له ههر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنهوهى وبینینى تهفسیرهکهى پێکهوه بهکوردى و زمانه جیهانیهکان کلیک لێره بکه
بانگخواز عبدالله بانعمه . (بەشی سێ یەم)
ئێستا بە فەزڵی خوای گەورە و دوعای خێری دایكم هاوەڵ و دۆستی باشم هەیە و منیش هەرچی سەردانم بكات ئامۆژگاری خێری دەكەم، بەڵكو پەند و عیبرەت لە ژیانی من و لە قسەكانم وەرگرن.
خوای گەورە میهرەبانە هەموو دەرگاكان داناخات، ئەگەر ناز و نیعمەتێكی بۆ تاقی كردنەوەیەك لێ سەندی چەند دەرگای ترت بۆ دەكاتەوە، هەر كەس بستێك بچێت بەلای خوادا خوای گەورە باڵێك دەچێت بەلای ئەودا، كێ بە پێ بچێ بەرەو لای خوا، خوای گەورە بە فەزڵ و گەورەیی خۆی بە ڕاكردن بەرەو پیری دێت، هەرچەند من ناتوانم دەموچاوی خۆم بخورێنم بەڵام من ئاسوودەم، ئاسوودەییەك كە زیاترە لە ئاسوودەیی هەر شەش ملیارەكەی خەڵكی سەر زەوی.
من بانگەواز دەكەم چونكە پەروەردگار باسی ئوممەتی ئیسلام دەكات و دەفەرموێت( كُنْتُمْ خَيْرَ أُمَّةٍ أُخْڕجَتْ لِلنَّاسِ تَأْمُرُونَ بِالْمَعْرُوفِ وَتَنْهَوْنَ عَنِ الْمُنْكَڕ وَتُؤْمِنُونَ بِاللَّهِ ۗ )ال عمران: ١١٠ براكانم هەموو تاكێكی ئوممەتی موحەمەد (صلی الله علیه وسلم) بەرپرسیارێتی بانگەواز لەسەرشانییەتی.
باڵندەیەكی لاوازی وەك پەپوسلێمانە (هودهود) لە زەمانی سولەیماندا (سەلامی خوای لێ بێت) خەمی بانگەوازی بوو، خوا بەهۆیەوە گەلێكی لە خۆرپەرستییەوە ڕزگاركرد بەرەو خواپەرستی(وَجَدْتُهَا وَقَوْمَهَا يَسْجُدُونَ لِلشَّمْسِ مِنْ دُونِ اللَّهِ )النمل: ٢٤.
كاتێك گەنجێك هاوسەرگیری دەكات، پێویست ناكات كەس پێی بڵێ بڕۆ كار بكە، ئەوە شتێكی بەڵگەنەویستە كە ژنی هێناوە بەرپرسیارێتی بۆ دروست بووە و ئەبێ هەوڵ بدات خۆی و هاوسەرەكەی و مناڵەكانیشی بژیەنێت.
كەسێكیش بە هەمان شێوە كە موسوڵمان دەبێ و دەڵێت (لا إله إلا الله محمد رسول الله) بەوە بەرپرسیارێتی دەكەوێتە سەرشانی، ئەگەر پێی بڵێی ئەبێ خەمی بەرنامەی خوا و بانگەوازت هەبێت، لای سەیرە ڕەنگە بڵێ چۆن؟ لە فەرموودەدا هاتووە كە لە قیامەتدا خەڵكی یەخەتان دەگرن (یتعلق أناس فی رقابكم یوم القیامە)، یەكێ یەخەت دەگرێ و دەڵێ تۆ هەق و ڕاستیت دەزانی بۆ نەهاتی پێم بڵێی؟؟ یەكێكی تر یەخەت دەگرێ دەڵێ من ستەمم لێدەكرا بۆ هاوكاریت نەكردم ڕووبەڕووی ستەمكار ببمەوە؟؟
جا مادەم ئێمە دەڵێین (لا إله إلا الله محمد رسول الله) و حەزرەت (صلی الله علیه وسلم) فەرمانمان پێ دەدا (بلغوا) ئەمە تەكلیفە كە ئەبێ پێی هەستین، (عنی) لە منەوە شەرەفێكە كە تۆ لەجیاتی حەزرەت (صلی الله علیه وسلم) تەبلیغات بكەی، پەیامی خوا بگەیەنی ئەگەر ئایەتێكیش بێت (ولوایة)، ئەمەش ئەوپەڕی ئاسانكارییە و بیانووی كەسی نەهێشتووە، چونكە كەم كەس هەیە ئایەتێك نەزانێت، خوا لەئێمە و لە ئێوەش خۆش بێت.
لە سایەی خواوە زۆر لەو لاوانەی دێنە لام بە فەزڵی خوا زیاتر پابەند دەبن بە فەرمانەكانی شەرعەوە، هەندێكیان بەهۆی گۆرانی و شتی ترەوە دڵیان تەنگە و دوورن لەخوا، كاتێك یادیان دەخەمەوە كە گۆرانی دووڕوویی لە دڵدا ئەچێنێ و دڵ پەك دەخات، وازی لێ دێنن و دڵیان ئاسوودە دەبێت(وَمَنْ أَعْرَضَ عَنْ ذِكْڕي فَإِنَّ لَهُ مَعِيشَةً ضَنْكًا )طه: ١٢٤.

