سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانستهکانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینهوهی قورئانی
- تهفسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- ههمهجۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گهورهکان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیبادهت
- ناوه جوانهکانى خوا
- هاوهڵانى پێغهمبهر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیهکان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنهوهى قورئان و گوێ گرتن له ههر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنهوهى وبینینى تهفسیرهکهى پێکهوه بهکوردى و زمانه جیهانیهکان کلیک لێره بکه
هەنجیر (التین) لە قورئانی پیرۆزدا
نووسینی /سهروهر حسن //نووسینگهی تهفسیر///خوای گەورە یەك جار لە قورئانی پیرۆزدا ئاماژەی بە هەنجیر داوە، ئەویش لە دەستپێكی سورەتی (التین)دا كە سوێندی پێخواردووە، وەك دەفەرموێت: {وَالتِّينِ وَالزَّيْتُونِ (1)} [التين ] واتە: سوێند بە هەنجیر و زەیتون.
بۆچوونی ڕاڤەكارانی قورئانی پیرۆز جیاوازە لە ڕاڤەی مانای "ئیبن عەباس" وتویەتی: "ئەوە ئەم هەنجیر و زەیتونەیە كە دەیخۆین". "إمام گبری" وتویەتی: "خوا سوێندی بەو هەنجیرە خواردووە كە دەخورێت و ئەو زەیتونەی دەگوشرێت". زۆربەی ڕاڤەكاران بەمجۆرە باسی دەكەن.
هەندێك لە ڕاڤەكارانیش وادەبینن ئەم ڕاڤەیە ناگونجێت ئەگەر دوو ئایەتەكەی دواتریشی لەگەڵدا لێكبدرێتەوە كە پەروەردگار دەفەرموێت: {وَطُوڕ سِينِينَ (2) وَهَذَا الْبَلَدِ الْأَمِينِ (3)} [التين]، واتە: سوێند بە كێوی گوری سینا، سوێند بەم شارە ئارامە (كە مەككەیە).
هەندێك لە زانایان ڕایان وایە ناگونجێت (التین و الزیتون) مانای هەنجیر و زەیتون بدەن، ئەوان دەڵێن: باسی دوو شتی خوراو كراوە (هەنجیر و زەیتون) لەگەڵ دوو جێگا (گوری سینا، و ئەم وڵاتە ئارامە). وەك پێداگری لەسەر ئەوە دەوترێت: خوای پەروەردگار لە ئایەتە پیرۆزەكاندا سوێندی بەو جێگا پیرۆزانە خواردووە كە خۆی ڕێزداری كردوون بە نیگا و پەیامە ئاسمانییەكان. وتراوە: مەبەست لە (التین) چیای (تین)ـە كە باوكی پێغەمبەران ئیبراهیم (سەلامی خوای لێبێت) لەسەری دەركەوتووە، (زیتون)یش چیای (زیتون)ە كە عیسا پێغەمبەری (سەلامی خوای لێبێت) لێ دەركەوتووە و هەردووكیان لە دەوری (بیت المقدس)ن. (گوری سینا)ش ئەو جێگایەیە كە موسای لێ دەركەوت (سەلامی خوای لێبێت)، بەڵام (البلد اڵامین) مەككەیە كە محمدی (صلی الله علیه وسلم) لێ دەركەوت.
وتراوە: (التین) لە ئایەتە پیرۆزەكەدا ئاماژەیە بۆ كێوی (تینا) لە تەنیشت دیمەشق. (تینا) چیایەكە لەنێوان حەلوان و هەمەدان. وتراوە: مەبەست لە (تین) لە ئایەتە پیرۆزەكەدا مزگەوتی یارانی ئەشكەوتە، یان: مزگەوتی نوحە كە لەسەر چیای جودییە، یان مزگەوتی (بیت المقدس).
هەندێك لە ڕاڤەكاران بۆ ئەوە چوون مەبەست لە (تین) لە ئایەتە پیرۆزەكەدا داری هەنجیرە كە ئادەم و حەوا لە بەهەشتدا بە گەڵاكانی خۆیان داپۆشی دوای ئەوەی لەو دارەیان خوارد كە خوای پەروەردگار لەسەریانی قەدەغە كردبوو. خوای گەورە بە نیاز و مەبەستی زاناترە

