سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانستهکانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینهوهی قورئانی
- تهفسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- ههمهجۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گهورهکان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیبادهت
- ناوه جوانهکانى خوا
- هاوهڵانى پێغهمبهر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیهکان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنهوهى قورئان و گوێ گرتن له ههر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنهوهى وبینینى تهفسیرهکهى پێکهوه بهکوردى و زمانه جیهانیهکان کلیک لێره بکه
هۆی دابەزینی ئایەتی (٦) سورەتی (النور) : { وَالَّذِينَ يَرْمُونَ أَزْوَاجَهُمْ وَلَمْ يَكُن لَّهُمْ شُهَدَاءُ إِلَّا أَنفُسُهُمْ .. } كۆتایی
نوسینى : بورهان موحهمهد ئهمین / ئامادهکردنى : چێنهر / (بخاری) و (مسلم) و ئەوانی دی لە (سهل) ی كوڕی (سعد) ەوە دەگێڕنەوە، دەڵێت : (عمیر) هاتە لای (عاصم) ی كوڕی (عدی) و وتی: پرسیارم بۆبكە لە
پێغەمبەری خوا (صلی الله علیه وسلم) ئایا گەر پیاوێك لەگەڵ خێزانەكەیدا ببینێ و بیكوژێ ئاخۆ دەكوژرێتەوە ؟ یاخود چی بكات؟ (عاصم) پرسیاریكرد لە پێغەمبەری خوا (صلی الله علیه وسلم) ، پێغەمبەری خواش (صلی الله علیه وسلم) ڕەخنەی لە پرسیارەكەی گرت، دواتر (عمیر) بینیەوە و لێی پرسی : چیت كرد؟ وتی : چیم كرد،تۆ شتێكی چاكت بۆ نەهێنام، پرسیارم كرد لە پێغەمبەری خوا (صلی الله علیه وسلم) ئەویش رەخنەی گرت لەپرسیارەكەم (عمیر) وتی: سوێندبێت بەخوا دەچمە خزمەت پێغەمبەری خواو (صلی الله علیه وسلم) خۆم پرسیاری لێدەكەم.ئنجا هاتە خزمەت پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) و پرسیاری كرد،ئەویش فەرمووی:بەڕاستی نیگا دابەزیووە سەبارەت بە تۆو هاوڕێكەت.ئنجا فەرموودەكەی گێڕایەوە.(إبن حجر) لەمیانەی خستنە ڕووی ئەم هۆكارەدا دەفەرموێت:پێشەوایان چەن ڕایەكیان هەیە لەسەر ئەم بابەتە،هەندێكیان ئەوەیان لەپێشتر داناوە ئایەتەكە سەبارەت بە (عمیر) دابەزیووە،هەندێكیشیان ئەوەیان بەلەپێشتر داناوە سەبارەت بە (هلال) نازڵ بووە،هەندێكی دیكەش لەهەردوو ڕاكەیان كۆكردۆتەوە بەم شێوەیە : ئەو كەسەی ئەم رووداوەی لێ قەوماوە (هلال) بوو،رێكەوتووە لەگەڵ هاتنی (عمیر) دا ،ئنجا ئەو ئایەتە دەربارەی هەردووكیان هاتوەتە خوارەوە،(امام) ی (نووی) یش مەیلی بەلای ئەم بۆچوونەدا دەڕوات،(خطیب) یش شوێنی كەوتووە و دەڵێت: لەوەدەچێت لەسەر هەردووكیان روویدابێت لەیەك كاتدا،(إبن حجر) دەفەرمووێت: دەگونجێت هاتنە خوارەوەی ئایەتەكە پێشتر بەهۆی (هلال) ەوە بووبێت لەكاتێكدا (عمیر) هاتووە ئاگایشی لەوڕووداوە نەبووبێت كەبەسەر (هلال) دا هاتووە، پێغەمبەری خوا (صلی الله علیه وسلم) حوكمی ئەو رووداوەی پێ راگەیاندبێت، هەر لەبەر ئەمەیشە كە لە باسی (هلال) دا دەفەرموێت : (جبریل) هاتە خوارەوە. لەباسی (عمیر) یشدا دەفەرموێت: خوای گەورە لەبارەی تۆوە ئایەتی ناردوەتە خوارەوە.
(بزار) لە (حذیفة) وە دەگێڕێتەوە،دەڵێت : پێغەمبەری خوا (صلی الله علیه وسلم) بە (أبوبكر) ی فەرموو: ئەگەر لەگەڵ (ام درمان) دا پیاوێكت دی ، ئایا چی دەكەیت ؟ ئەویش وتی: شەڕم لەگەڵدا دەكرد، ئنجا بە (عمر) ی فەرموو: ئەی تۆ چیت دەكرد ؟ ئەویش فەرمووی : من ئەم وت: نەفرەتی خوا لە دەستەوسان و بێ دەسەڵاتەكەیان و بەڕاستی پیسە، ئنجا ئەم ئایەتە هاتە خوارەوە. (إبن حجر) دەڵێت: هیچ ڕێگرێك نی یە كە لە دوو هۆ زیاتر هەبێت بۆ ئایەتێك.

