ماڵپەری قورئانی پیرۆز

  •   پەیوەندی
  •   سەردێڕەکان
  •   سەرەتا

سەرەکیەکان

  •   ماڵەوە
  •   قورئانی پیرۆز
  •   زانیاری قورئان
  •   زانسته‌کانی قورئان
  •   اعجاز
  •   لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
  •   ته‌فسیری قورئان
  •   فێربوونی التجوید
  •   زیکرەکان
  •   فەرموودە قودسیەکان
  •   گەشەپێدانی مرۆیی
  •   کتێبخانه
  •   ڕۆژوو
  •   ژیانی پێغەمبەران
  •   موعجیزەی پێغەمبەران
  •   هه‌مه‌جۆر
  •   لینکەکان
  •   عقيدة
  •   ئيمان
  •   نوێژ
  •   پەروەردەی منداڵ
  •   قیامة
  •    هۆی دابەزین
  •   فیقه
  •   ئاداب
  •   چێرۆک و بەسەرهات
  •   واتای ئایەت
  •   بەهەشت
  •   دۆزەخ
  •   ئافرەتان
  •   تاوانه‌ گه‌وره‌کان
  •   خێزان
  •   رازی قورئانى
  •   عیباده‌ت
  •   ناوه‌ جوانه‌کانى خوا
  •   هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
  •   پێغەمبەر محمد (ص)
  •   چیڕۆکه‌ قورئانیه‌کان
  •   ژیان فێری کردم
  •   ژیانى زانایانى ئیسلام
  •   ووتەی زانایانی ئیسلام
  •   ووتەی ناوداران
  •   ووتەکانی سەرکەوتن

ئاماری ماڵپەر





ته‌فسیری ئاسان دابه‌زێنه‌


خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز

- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له‌ هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره‌ بکه
-  بۆ گوێ گرتن له‌ قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه‌ به‌کوردى و زمانه‌ جیهانیه‌کان کلیک لێره‌ بکه

سەرەتا

(عومه‌یری كوڕی وه‌هه‌ب) شه‌یتانی نه‌فامی و حه‌واریی ئیسلام .(بەشی چوارەم)

(عومه‌یری كوڕی وه‌هه‌ب) شه‌یتانی نه‌فامی و حه‌واریی ئیسلام .(بەشی چوارەم)

نوسینگه‌ى ته‌فسیر .. نوسینى : خالد محمد خالد ..وه‌رگێڕانى : سهام به‌رزنجى/ ئا لەو رۆژانەدا، كە عومەیر مەككەی بەجێ‌ هێشتوو رووە و مەدینە، (صەفوانی كوڕی ئوممەیە) كە عومەیری هەڵنابوو بۆ چوونە دەرەوە بەمەبەستی كوشتنی پێغەمبەر

(صلی الله علیه وسلم)، لوت بەرزانە بەشەقامەكانی مەككەدا دەهات و دەچوو، كۆڕ و دانیشتنەكانی پڕ لە خۆشی و شادی دەكرد..!

كاتێك كە خزم و براكانی دەربارەی نهێنی و دڵخۆشی و گەشانەوەی پرسیاریان لێ‌ بكردایە، لە كاتێكدا كە ئێسك و پرسكی باوكی لەنێو بیرەكانی مەككەدا گەرمن، بەلەخۆبایی بوونەوە دەستەكانی دەدا بەیەكدا و بەخەڵكی دەوت: ((مژدەتان لێ‌ بێت بەرووداوێك كە پاش چەند رۆژێك هەواڵەكەیتان پێدەگات و، كارەساتی بەدرتان لەبیر دەباتەوە..!!
جا هەموو بەیانیەك دەچوویە قەراغی مەككە و لە كاروانچی و سوارەكانی دەپرسی:
(ئەرێ‌ هیچ لە مەدینە رووی داوە)؟
ئەوانیش وەڵامیان بەجۆرێك بوو كە ئەم پێی خۆش نەبوو و، مایەی رازی بوونی نەبوو، كەسیان رووداوێكی وای لە مەدینەدا بەدی نەكردبوو جێگای گرنگی پێدان بێت..
صەفوان بێ‌ ئومێد نەبوو.. بەڵكو بەردوام بوو لەسەر پرسیاركردن لەرێبواران، هەتا رۆژێكیان بەهەندێكیان گەیشت و لێی پرسین: ئەرێ‌ هیچ لە مەدینە رووی داوە))؟؟
رێبوارەكەش پێی وت: با.. رووداوێكی زۆر مەزن روویداوە..!!
روخساری (صەفوان) گەشایەوە و دەروونی پڕ بەدونیا لێوان لێو بوو لە شادی و خۆشی..
بۆیە خێرا بەپەرۆشانە لە رێبوارەكەی پرسیەوە: چی روویداوە؟ بۆمی بگێڕەوە)).
پیاوەكە وەڵامی دایەوە: (عومەیری كوڕی وەهەب) موسڵمان بوو و، ئەوەتا لەوێ‌ شارەزای ئەو ئاینە دەبێت و، فێری قورئان دەبێت..!!
زەوی لەپێش چاوی صەفوان سوڕایەوە و.. ئەو ڕوداوەشی مژدەی بەهۆزەكەی دەدا پێی و، چاوەڕوانی دەكرد تا كارەساتی بەدری لەبیر بباتەوە، ئەوەتا ئەمڕۆ لەم هەواڵە دڵتەزێنەدا بۆی هات و كردیە خۆڵەمێش..!!
رۆژێكیان رێبوارەكە گەیشتەوە ماڵەكەی و.. عومەیر شمشێرەكەی بەرزكردبوویەوە گەڕایەوە بۆ مەككە و، خۆی بۆشەڕ سازكردبوو، یەكەم كەسیش (صەفوانی كوڕی ئوممەیە)ی بینی..
هەر كە چاوی پێی كەوت بیری لەوە كردەوە شاڵاوی بكاتە سەر، بەڵام شمشێرە ئامادەكەی دەستی عومەیر هێنایەوە هۆشی خۆی و، تەنها بەوتنی هەندێك جنێو بەعومەیر وازی هێنا و بەڕێی خۆیدا رۆشت..
(عومەیری كوڕی وەهەب) بەموسڵمانی گەڕایەوە مەككە، لەكاتێكیشدا كە هەر ئەو بوو بەر لەچەند رۆژێك بەبێ‌ باوەڕی لێی چوویە دەرەوە.
چوویە ناوی بەشێوەی جوانی رۆژی موسڵمان بوونی عومەری كوڕی خطاب و، دەست بەجێ‌ لەدوای موسڵمان بوونی هاواری كرد:
{سوێند بەخوا هەر جێگایەك بەبێ‌ باوەڕی تێیدا دانیشتبم، دەبێت بە ئیمانداریش تێیدا دابنیشم}..
وەك ئەوەی كە ((عومەیر)) ئەو وشانەی كردبێتە دروشم و، ئەو هەڵوێستەی كردبێتە پێشەنگ.
سووربوون لەسەر بەخشینی گیانی لە پێناوی ئەو ئاینەدا كە سەردەمانێك لە دژی جەنگابوو .. لە هەڵوێستێكی وەهادا بوو كە رێی پێ‌ بدات ئازار و ئەشكەنجەی ئەو كەسانە بدات كە بیانەوێت ئازاری پێ‌ بگەیەنن.
بەمجۆرە دەستی دایە قەرەبوونەوەی ئەوەی لەدەستی دابوو و.. پێش كات و سات كەوتبوو بەرەو ئامانجەكەی و، بەشەو و رۆژ ئیسلامی رادەگەیاند، بەئاشكرا و نهێنی..
لەدڵیشدا ئیمانێك هەبوو كە ئاسایش و، رێنوێنی و، رۆشنایی دەباراند بەسەریدا..
وشەی حەقیشی لەسەر زار بوو، بانگەشەی خەڵكی پێدەكرد بۆ دادگەری و چاكە و خێر..
شمشێرەكەشی بەدەستی راستیەوە بوو، ئەو رێگرانەی پێ‌ دەترساند كە بەربەستیان لەرێگەی ئەوانەدا دادەنا كە بڕوایان هێنا بوو بەخوا و، جا لەچەند هەفتەیەكدا ئەوانەی لەسەر دەستی (عومەیری كوڕی وەهەب) ئیمانیان هێنا بوو، ژمارەیان لەهەموو مەزەندە كردنێك زیاتر بوو كە بێت بەخەیاڵدا.
ئەمجا (عومەیر) لە كەژاوەیەكی درێژی پرشنگداردا بردنی بۆ شاری مەدینە.
ئەو بیابانەشی كە لە گەشتەكەیاندا بەسەریدا دەڕۆیشتن سەرسامی و شادی خۆی بەرامبەر ئەو پیاوە نە دەشاردەوە كە بەر لە ماوەیەك شمشێرەكەی بەدەستەوە گرتبوو بەسەریدا گوزەرا و، بەرەو مەدینە شەقاوی دەنا تا پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) بكوژێت.. پاشان جارێكی دیكە بەسەریدا لەمەدینەوە بەڕوخسارێكی جودا لەوەی كە پێوەی رۆشت هاتەوەو  لەسەر پشت وشترەكەی بەسنگ فراوانیەوە قورئانی دەخوێند.. دواتر ئەوەتا بۆ جاری سێیەم بەسەریدا دەڕوات.. لەپێش كەژاوەیەكی دورودرێژی ئەو بڕوادارانەوە كە چۆڵاییەكەیان پڕ كردووە لە (لا الە الا الله) و (الله اكبر)..
هەموو مافەکانی پارێزراون بۆ ماڵپەری قورئانی پیرۆز