سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
قۆناغ به‌ندى له‌یاساغ کردنى مه‌ى دا:
م. عوسمان رشيد
ئاشکرایه که‌مه‌ى به‌شێک بووه له‌ژیانى عه‌ره‌ب و ئالووده‌ى بووبوون وچه‌نده‌ها ناویان لێنابوو, له‌هۆنراوه‌کانیشیاندا پیایا هه‌ڵیان ئه‌دا.. بۆیه قورئان له‌سه‌ر خۆ‌و پاش چه‌سپاندنى ئیمان وبڕوا له‌دڵ وده‌روونیاندا , به‌چه‌ند قوَناغێک داواى لێکردن که‌ده‌ستى لێهه‌ڵگرن وئه‌وانیش به‌یه‌کجارى ده‌ست به‌ردارى بوون , ئه‌و ئایه‌تانه‌ش که له‌و باره‌یه‌وه هاتن:
أ- له‌مه‌ککه ئه‌م ئایه‌ته هاته خوارێ که‌وه‌سفى حه‌زره‌ت(ص)ده‌کات که‌هه‌رچى پاک وباش بێت حه‌ڵاڵى ده‌کات وئه‌وه‌ش که پیس وخراپه یاساغى ده‌کات(الَّذِينَ يَتَّبِعُونَ الرَّسُولَ النَّبِيَّ الْأُمِّيَّ الَّذِي يَجِدُونَهُ مَكْتُوباً عِنْدَهُمْ فِي التَّوْرَاةِ وَالْأِنْجِيلِ يَأْمُرُهُمْ بِالْمَعْرُوفِ وَيَنْهَاهُمْ عَنِ الْمُنْكَڕ وَيُحِلُّ لَهُمُ الطَّيِّبَاتِ وَيُحَرِّمُ عَلَيْهِمُ الْخَبَائِثَ ) (لأعراف:157)
واته:ئه‌وانه‌ى که‌شوێنى ئه‌م(محمد)ه پێغه‌مبه‌ره هه‌واڵده‌ره نه‌خوێنده‌واره ده‌که‌ون ئه‌وه‌ى که گاوروجوله‌که, ناووناونیشانى نووسراوه لایان, فه‌رمانیان پێده‌دات به‌چاکه‌و قه‌ده‌غه‌ى گوناهو خراپه‌یان لێده‌کات وهه‌رچىیه‌ک پاک وچاکه بۆیان حه‌ڵاڵ ده‌کات وهه‌رچى پیس وناپه‌خته لێیان حه‌رام ده‌کات) ئینجا هه‌ر له‌مه‌ککه ئاماژه‌یه‌کى تر هات( وَمِنْ ثَمَرَاتِ النَّخِيلِ وَالْأَعْنَابِ تَتَّخِذُونَ مِنْهُ سَكَراً وَڕزْقاً حَسَناً) (النحل:67) واته/ له به‌رووبومه‌کانى دارخورماوڕه‌زو ترێکانیش هه‌ندێجار شتى سه‌رخۆش که‌ر دروست ده‌که‌ن , گه‌لێ جاریش ڕزقى باش وبه‌رهه‌مى چاک وبه‌سوود وه‌کو (دؤشاوو ميَوذو شةربةتو… هتد),( (إِنَّ فِي ذَلِكَ لَآيَةً لِقَوْمٍ يَعْقِلُونَ)به‌ڕاستى ئاله‌وه‌شدا به‌ڵگه‌و نیشانه‌ى ئاشکرا هه‌یه بۆ که‌سانێک عه‌قڵ وژیرى خۆیان ده‌خه‌نه کار… لێره‌دا ڕزق وڕۆزى پاکى جیا کرده‌وه‌و تێى گه‌یاندن که شتى سه‌رخۆشکه‌ر ئه‌و وه‌سفه چاکه وه‌رناگرێ وشتێکى باش نیه !
ب- له‌مه‌دینه‌ش له‌سه‌ره‌تاوه پرسیار ده‌کرا له‌باره‌ى مه‌ى وقوماره‌وه قورئانیش وه‌ڵامى دانه‌وه (يَسْأَلونَكَ عَنِ الْخَمْڕ وَالْمَيْسِڕ قُلْ فِيهِمَا إِثْمٌ كَبِيرٌ وَمَنَافِعُ لِلنَّاسِ وَإِثْمُهُمَا أَكْبَرُ مِنْ نَفْعِهِمَا (البقرة:219)
واته/پرسیارت لێده‌که‌ن ده‌رباره‌ى عه‌ره‌ق وقومار, پێیان بڵێ: له‌و دووانه‌دا تاوانێک وگوناهێکى گه‌وره هه‌یه , هه‌رچه‌نده چه‌ند سوودێکیشیان تێدایه بۆ خه‌ڵکانێک, بێگومان گوناهه‌که‌یان گه‌وره‌تره له‌که‌ڵک وسوودیان…ئنجا به‌دواى دا ئه‌م فه‌رمانه خوایىیه هاته خواره‌وه( يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا لا تَقْرَبُوا الصَّلاةَ وَأَنْتُمْ سُكَارَى حَتَّى تَعْلَمُوا مَا تَقُولُونَ ) (النساء:43) واته/ ئه‌ى ئه‌وانه‌ى باوه‌ڕتان هێناوه نزیکى نوێژ مه‌که‌ون له‌کاتێکدا سه‌رخۆشن, هه‌تاوه‌کو بزانن چى ده‌ڵێن له‌نوێژه‌که‌دا… به‌مه‌ش کاتى مه‌ى خواردنه‌وه‌یان لێته‌نگ بوه‌وه,چونکه ڕۆژى پێنچ نوێژ هه‌یه‌و ماوه‌ى نێوانیان که‌مه‌و فریاى مه‌ى خواردنه‌وه‌و هاتنه‌وه هۆش خۆیان نه‌ده‌که‌وتن… ئینجا دوا فه‌رمانى قه‌ده‌غه کردن هات وفه‌رمووى :
( يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا إِنَّمَا الْخَمْرُ وَالْمَيْسِرُ وَالْأَنْصَابُ وَالْأَزْلامُ ڕجْسٌ مِنْ عَمَلِ الشَّيْطَانِ فَاجْتَنِبُوهُ لَعَلَّكُمْ تُفْلِحُونَ, إِنَّمَا يُڕيدُ الشَّيْطَانُ أَنْ يُوقِعَ بَيْنَكُمُ الْعَدَاوَةَ وَالْبَغْضَاءَ فِي الْخَمْڕ وَالْمَيْسِڕ وَيَصُدَّكُمْ عَنْ ذِكْڕ اللَّهِ وَعَنِ الصَّلاةِ فَهَلْ أَنْتُمْ مُنْتَهُونَ, وَأَطِيعُوا اللَّهَ وَأَطِيعُوا الرَّسُولَ وَاحْذَرُوا فَإِنْ تَوَلَّيْتُمْ فَاعْلَمُوا أَنَّمَا عَلَى رَسُولِنَا الْبَلاغُ الْمُبِينُ) (المائدة:91-92) واته/ ئه‌ى ئه‌وانه‌ى که‌باوه‌ڕتان هێناوه دڵنیابن که‌عه‌ره‌ق وقوماروگۆشتى ماڵاتى سه‌ربڕاو بۆ غه‌یرى خوا له‌و شوێنانه‌ى که‌خه‌ڵک به‌پیرۆزى داناوه نه‌ک ئیسلام, بورج وحه‌ڵاڵ وحه‌رام زانین به‌هۆى هه‌ڵدانى زاره‌وه, ئه‌مانه هه‌رپیسن وله‌کارو کرده‌وه‌ى شه‌یتانن, که‌واته ئێوه‌ش خۆتانى لێ‌دوور بگرن وخۆتانى لێ‌بپارێزن, بۆ ئه‌وه‌ى سه‌رفرازیى وبه‌خته‌وه‌رى به‌ده‌ست بهێنن,به‌ڕاستى شه‌یتان ده‌یه‌وێت له‌ڕێگه‌ى عه‌ره‌ق وقوماره‌وه دوژمنایه‌تى وبوغزو کینه بخاته نێوانتانه‌وه‌و له‌یاد کردنى خوا‌و ناوه پیرۆزه‌کانى وێڵتان بکات, هه‌روه‌ها سست وته‌مه‌ڵتان بکات له ئه‌نجام دانى نوێژه‌کان به‌شێنه‌یى, ئایا ئیتر به‌س نىیه؟ ئایا کۆڵ ناده‌ن وده‌ست هه‌ڵناگرن… ئه‌ى ئیمانداران فه‌رمانبه‌ردارى خوابن , فه‌رمانبه‌ردارى پێغه‌مبه‌ریش بن ووریابن وئاگاداربن, جا ئه‌گه‌ر پشتهه‌ڵکه‌ن ویاخى ببن ئه‌وه بزانن به‌ڕاستى کارى پێغه‌مبه‌رى ئێمه ته‌نها ڕاگه‌یاندنى ئاشکراو ڕوونى په‌یامه‌که‌یه( جا كةئةم ئايةتة هاتة خوارةوة , جاڕدرا بةناو شارى مةدينةدا كة مةى حةرام كراوة, ئيتر بڕواداران هةرضى طؤزةو كوثةى عةرةق هةبوو قلَثيان كردةوةو بةتةواوى وازيان لةمةى خواردنةوة هيَنا)

