سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانستهکانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینهوهی قورئانی
- تهفسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- ههمهجۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گهورهکان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیبادهت
- ناوه جوانهکانى خوا
- هاوهڵانى پێغهمبهر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیهکان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنهوهى قورئان و گوێ گرتن له ههر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنهوهى وبینینى تهفسیرهکهى پێکهوه بهکوردى و زمانه جیهانیهکان کلیک لێره بکه
بانگخواز عبدالله بانعمه .(كۆتایی)
ئەبێ داوای هیدایەت لە خوا بكەین، ئەوەی داوای نەكات خوا نایداتێ، هیدایەت بەنرخترین شتی ئەم دنیایەیە (یاعبادی كلكم ضال إلا من هدیته فاستهدونی أهدكم) هەروەك لە فەرموودەی قودسیدا هاتووە، قورئانیش دەفەرموێت
( وَالَّذِينَ جَاهَدُوا فِينَا لَنَهْدِيَنَّهُمْ سُبُلَنَا ۚ )العنكبوت: ٦٩. من داوا لە گەنجان دەكەم كە هاوەڵی باش بۆ خۆیان هەڵبژێرن، سەگێك هاوەڵی كۆمەڵێ لاوی خواناسی كرد، باسەكەی لە قورئاندا تۆماركرا( وَكَلْبُهُم بَاسِطٌ ذِرَاعَيْهِ بِالْوَصِيدِ )الكهف: ١٨. بەهۆی هەندێ برادەرەوە كە لە مزگەوتی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) وتارم دا، پیاوێك هات بۆ لام وتی: من بەڕێوەبەری بنكەی كەڕولاڵەكانم لە مەدینە، حەز دەكەم وتارێكیان بۆ بدەیت و منیش بە هێماكردن بۆیان وەردەگێڕم، وتم: باشە بەڵام من بەیانی هەینییە و سەفەر دەكەم و دەمەوێ لە حەرەمی مەدینەش نوێژ بكەم، وتی: زۆرباشە وتارەكەی ئێمەش لە قاتی دووەمی مزگەوتی مەدینە دەبێت...
سوپاس بۆ خوا وتارم دا بۆ كەڕولاڵەكان و ناوبراویش بۆی وەرگێڕان و تێی گەیاندن.
كوڕێكی پورم هەبوو ناوی هانی باحطاب بوو، ئیفلیجی مناڵی هەبوو تەمەنی دوو ساڵان بوو، منیش دوو ساڵ لەو گەورەتر بووم، من هەر لە مناڵییەوە خزمەتم دەكرد و ئەمكردە كۆڵ و یاریم لەگەڵ دەكرد، كەچی سبحان الله من لە نۆزدە ساڵیدا تووشی ئیفلیجی تەواو بووم، ئێستا هانی دێت دەموچاوم بۆ دەخورێنێ و، خواردن دەكات بە دەممەوە.. ئەوە دنیاكەیە ئەگەر بۆ پێش تۆ بەردەوام بێ ناگاتە تۆ (لو دامت لغیرك ماوصلت إلیك).
هەرگیز بەخەیاڵما نەهاتووە كە ڕۆژێ من وام بەسەر بێ و ببم بە بار بەسەر دەوروبەرمەوە.
دوو بەسەرهات زۆر ئازارم ئەدەن، یەكەم: هاشم غەمراوی لاوێكی دوور لە خوا بوو، لەگەڵ كۆمەڵێ هاوەڵیدا دەبێت لە ڕۆژی هەشتی ذی الحجە، دایكی تەلەفۆنی بۆ دەكات، كە خەریكی حەجن و داوای لێدەكات ئەویش بچێت حەج بكات، هاوەڵەكانی بەجێ دێڵێت و سەعات سێی شەو دەگەڕێتەوە جدە، لە ڕادیۆدا گوێی لە وتارێك دەبێت لەسەر ڕۆژی عەرەفە، زۆر كاری تێدەكات و زۆر دەگری، پاشان بەخێرایی خۆی ئامادە دەكات و ئیحرام دەبەستێ و دەچێتە عەرەفە و حەجەكەی دەكات، پاشان بەهۆی كۆمەڵێ لاوی خواناسەوە زیاتر لەسەر دینداری دائەمەزرێت. شەش جار سەردانی كردووم و هاوەڵەكانی هێناوە بۆ لام و چەند جار بردوویانم بۆ سەردانی مەدینەی پیرۆز و خزمەتیان كردووم.
ڕۆژی دووشەممە ویستم بچم بۆ مەدینە و یەكتری ببینین، لەڕێگا ئامۆزاكەم تەلەفۆنی بۆ كردم و وتی: هاشم مرد، ڕۆژی یەك شەممە لە سەیارەكەیدا جەڵتە لێی داوە. بەڕاستی زۆر دڵگران بووم، كە هاوەڵێكی خۆشەویستم بوو، هیوادارم كە خوا لە فیردەوسی ئەعلادا كۆمان بكاتەوە..
ڕووداوێكی تریش زۆر بەلامەوە ناخۆش بوو، گەنجێك بەناوی هادی، لە خەستەخانە ناسیم كە نەشتەرگەرییان بۆ كرد و كیسێكی چەوری لەسەر فەقەراتی بوو لایان برد تووشی نیوە ئیفلیجی بوو، بەهۆی ڕاهێنان و مەشقەوە تۆزێك باشتر بوو، بەڵام بەداخەوە كە لە خەستەخانە چووە دەرەوە بەهۆی هاوەڵی خراپەوە تووشی لادان بوو، بەهۆی ماددەی هۆشبەرەوە گیانی لەدەست دا، كە حەزم نەدەكرد بەڕاستی سەرەنجامی ئاوای لێبێت.
كاتێك لە كەناڵی (بدایە)ەوە چاوپێكەوتن كرا لە گەڵما، ئافرەتێك كە بەحاڵمی زانی خوای گەورە دڵی نەرم كرد، تەلەفۆنی بۆ كردین و لەبەر خوا شووی پێكردم و تەنها ئەیەوێ خزمەتم بكاو بەمەش دایكی ماندووم رەنگە تۆزێ ئەركی سووك بێت.

