ماڵپەری قورئانی پیرۆز

  •   پەیوەندی
  •   سەردێڕەکان
  •   سەرەتا

سەرەکیەکان

  •   ماڵەوە
  •   قورئانی پیرۆز
  •   زانیاری قورئان
  •   زانسته‌کانی قورئان
  •   اعجاز
  •   لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
  •   ته‌فسیری قورئان
  •   فێربوونی التجوید
  •   زیکرەکان
  •   فەرموودە قودسیەکان
  •   گەشەپێدانی مرۆیی
  •   کتێبخانه
  •   ڕۆژوو
  •   ژیانی پێغەمبەران
  •   موعجیزەی پێغەمبەران
  •   هه‌مه‌جۆر
  •   لینکەکان
  •   عقيدة
  •   ئيمان
  •   نوێژ
  •   پەروەردەی منداڵ
  •   قیامة
  •    هۆی دابەزین
  •   فیقه
  •   ئاداب
  •   چێرۆک و بەسەرهات
  •   واتای ئایەت
  •   بەهەشت
  •   دۆزەخ
  •   ئافرەتان
  •   تاوانه‌ گه‌وره‌کان
  •   خێزان
  •   رازی قورئانى
  •   عیباده‌ت
  •   ناوه‌ جوانه‌کانى خوا
  •   هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
  •   پێغەمبەر محمد (ص)
  •   چیڕۆکه‌ قورئانیه‌کان
  •   ژیان فێری کردم
  •   ژیانى زانایانى ئیسلام
  •   ووتەی زانایانی ئیسلام
  •   ووتەی ناوداران
  •   ووتەکانی سەرکەوتن

ئاماری ماڵپەر





ته‌فسیری ئاسان دابه‌زێنه‌


خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز

- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له‌ هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره‌ بکه
-  بۆ گوێ گرتن له‌ قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه‌ به‌کوردى و زمانه‌ جیهانیه‌کان کلیک لێره‌ بکه

سەرەتا

بەرەبەیان هەناسە دەدات..له‌ قورئاندا

بەرەبەیان هەناسە دەدات..له‌ قورئاندا

نووسینی /سه‌روه‌ر حسن //نووسینگه‌ی ته‌فسیر ///خوای گەورە دەفەرموێت:{فَلَا أُقْسِمُ بِالْخُنَّسِ (15) الْجَوَاڕ الْكُنَّسِ (16) وَاللَّيْلِ إِذَا عَسْعَسَ (17) وَالصُّبْحِ إِذَا تَنَفَّسَ (18) إِنَّهُ لَقَوْلُ رَسُولٍ كَڕيمٍ (19)} [التكوير]واتە: سوێند بەو ئەستێرانەی

پەنهان دەبن و لەچاو ون دەبن، بەو هەسارانەی پەنا دەگرن و دیارنامێنن، بەو شەوەی دادێت و تاریكاییەكەی ڕوومان تێدەكات، بە بەرەبەیان كە پشووی تێدێت، وەكو زیندەوەرێك ئاهی تێدێتەوە و دەستدەكات بە هەناسەدان و ژیان و ڕووناكیەكەی دەردەكەوێت. 

خوای گەورە سوێند دەخوات، لێرەدا (ۆ) بۆ سوێندە، ئەوەش دەزانین زاتی مەزن تەنها سوێند بە شتە مەزنەكان دەخوات، بۆیە پەروەردگار لەم ئایەتەدا سوێند بە (بەرەبەیان) دەخوات كە (هەناسەدەدات)... لەم دەستەواژەیەدا خوای گەورە كرداری دەستپێكردنی دەركەوتنی خۆر لە بەرەبەیاندا بە مرۆڤێك دەچوێنێت كە دەست بەهەناسەدان دەكات، واتە وەرگرتنەوەی هەوا لەدوای پشوویەك، وەستانێكی كاتی لەدوای هەناسەدانەوە. 
هەروەك دەشزانین كرداری هەناسەدان لە گرنگترین كردارە ژیانییەكانە كە زیندەوەران پێیهەڵدەستن بەشێوەیەك كە مرۆڤ لەڕێی ئەم كردارەوە هەوای دەوڵەمەند بە ئۆكسجین بۆ سییەكان دەنێرێت (هەناسەوەرگرتن)، سییەكانیش ئۆكسجین وەردەگرن و دووەم ئۆكسیدی كاربۆن دردەكەنە دەرەوە... ئەم كردارە بۆ لەشی مرۆڤ كردارێكی زۆر گرنگ و بەبایەخە و هەرگیز هیچ مرۆڤێك ناتوانێت لە چەند خولەكێك پتر هەناسەنەدات. وەستانی كرداری هەناسەدان هێنانی مەرگێكی حەتمیە... لەش سوود لە ئۆكسجین وەردەگرێت بۆ سوتاندنی خۆراك و بەرهەمهێنانی ئەو وزەیەی ژیان لە خانە و شانەكانی لەشدا نوێدەكاتەوە. 
لە بەرەبەیاندا و لەسەرەتای دەركەوتنی خۆر (بەیانی)دا، كردارێكی بایەخدار و ئاڵۆز ڕوودەدات ئەویش كرداری ڕۆشنەپێكهاتنە، تیایدا ڕووەكە سەوزەكان گازی دووەم ئۆكسیدی كاربۆنی هەوا وەردەگرن (ئەو گازەی بۆ مرۆڤ زیانبەخشە و لە كرداری هەناسەداندا دەریدەكاتە دەرەوی لەشی خۆی)... ڕووەك لەجیاتی گازی دووەم ئۆكسیدی كاربۆن كە وەریدەگرێت، گازی ئۆكسجین دەكاتە هەواوە.... واتە ئۆكسجین كە بەهۆیەوە هەناسە دەدەین و سەرچاوەی سەرەكی ژیانە، بەرهەمێكی سەرەكی كرداری ڕۆشنەپێكهاتنە.
ڕێژەی (30%)ی ئەو ئۆكسجینەی لە هەوادایە ڕووەكەكانی سەر زەوی بەرهەمی دێنن، (70%)كەی تریشی ئەو ڕووەك و زیندەوەرە تاك خانانە بەرهەمی دێنن كە لە دەریا و زەریاكاندا هەن... ئەم كردارە تەنها بە چاوی ئاسایی نابینرێت، چونكە لەم میكانیزمەدا ئەلیكترۆن و گەرد و گەردیلەكان بەكاردەهێنرێن، بەڵام دەتوانین بەرهەمەكانی كرداری ڕۆشنەپێكهاتن ببینین لەڕێی ئەو ئۆكسجینەوە كە وامان لێدەكات توانای هەناسەدان  و سوود وەرگرتن لەخۆراكمان هەبێت كە پارێزگاری لە ژیانمان دەكەن.
ڕۆشنەپێكهاتن سیستمێكی ئاڵۆزە و ماددەی كیمیایی و یەكەی كێش بەكاردەهێنێت، ئامادەباشی ورد و هەستیاری لەخۆدەگرێت، ملیۆنان ملیۆن تاقیگەی كیمیایی هەن لە هەموو ڕووەكە سەوزەكاندا بەم كردارە هەڵدەستن... ڕووەكەكان ئەو ئۆكسجینە بەرهەم دەهێنن كە هەڵیدەمژین و ئەو خۆراكانەی دەیانخۆین و وزەیان لێوەردەگرین، ئەم كردارە ملیۆنان ساڵە بەردەوامە.
دەستەواژەی بەڵگەیەكی ڕوونە لەسەر كرداری ڕۆشنەپێكهاتن كەخوای گەورە بەرەبەیانی (كە سەرەتای هەڵاتنی خۆرە لە ئاسۆوە) چواندوویەتی بە مرۆڤێك كاتێك هەناسە دەدات، ئەوەش ئاماژەیەكی ڕوونە بۆ پێویستی پێكەوەبوونی بەرهەمهێنانی ئۆكسجین  لەگەڵ هەڵاتنی خۆردا، دەستپێكردنی ئەم كرداری هەناسەدانە ژیانیە یاخود ڕۆشنەپێكهاتنە، لەگەڵ هەڵاتنی خۆردا دەستپێدەكات.
گرنگی ئەو دیاردەیە بەو شێوەیە دەردەكەوێت كە خوای گەورە سوێندی پێدەخوات و ئەو ڕێگایەی خوای گەورە بۆ كرداری ڕۆشنەپێكهاتن دیاریكردووە. 
ئاماژەدان بەم دیاردەیە (ڕۆشنەپێكهاتن) و چواندنی بە هەناسەدان بەڵگەیە لەسەر گرنگی و بایەخی ئەو كردارە وەك بایەخی هەناسەدان بۆ مرۆڤ، زەوی ناتوانێت واز لەم كردارە بێنێت، چونكە بەبێ ڕۆشنەپێكهاتن زەوی دەگۆڕێت بۆ خەرابات و ژیانی تێدا نابێت (وەك مانگ). 
هەوەرها بەكارهێنانی (إِذا) لە ئایەتەكەدا بەڵگەیە لەسەر پێویستی دەستپێكردنی كرداری ڕۆشنەپێكهاتن لەگەڵ هەڵاتنی خۆر، ڕیزبەندی وشەكانی ئایەتەكەش كە خوای گەورە هەڵاتنی خۆری باسكردووە لە سەرەتادا پاشان دەستپێكردنی كرداری هەناسەدان بەشێوەیەكی ڕێكوپێك، ئەوەش هاوتایە لەگەڵ كرداری ڕۆشنەپێكهاتن و بەرهەمهێنانی ڕووناكی، بەبێ ئەم ڕیزبەندیە ناكرێت كرداری هەناسەدانی زیندویی ڕووەك یاخود كرداری ڕۆشنەپێكهاتن و پاشان بەرهەمهێنانی ئۆكسجین ئەنجام بدرێت. 
سەرنجێكی نایاب لەمبارەیەوە هەیە، كاتێك منداڵ لەدایك دەبێت لەكاتی گریانیدا دەست بە هەناسەوەرگرتن دەكات، هەناسەدان سەرەتای ژیانیەتی، هەروەها بەرەبەیانیش لەدایك دەبێت و دەست بە هەناسەدان دەكات.
كرداری ڕۆشنەپێكهاتن كە ڕووەكەكان پێی هەڵدەستن، هەندێجاریش بەكتریا و زیندەوە تاك خانەكانیش پێی هەڵدەستن، تیشكی خۆر بەكاردێنێت بۆئەوەی شەكر بەهەم بێنێت (كاربۆهێدرات) لە دووەم ئۆكسیدی كاربۆن و ئاو و وەك بەرەنجامێكی ئەم هاوكێشەیە وزەی تیشكی خۆر لەنێو شەكری بەرهەمهاتوودا زەخیرە دەبێت... 
هەموو مافەکانی پارێزراون بۆ ماڵپەری قورئانی پیرۆز