سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانستهکانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینهوهی قورئانی
- تهفسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- ههمهجۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گهورهکان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیبادهت
- ناوه جوانهکانى خوا
- هاوهڵانى پێغهمبهر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیهکان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنهوهى قورئان و گوێ گرتن له ههر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنهوهى وبینینى تهفسیرهکهى پێکهوه بهکوردى و زمانه جیهانیهکان کلیک لێره بکه
كورتـەی گرنگـترین وانەی ئەم چیـرۆكەی لهگهل موسا..چیرۆكه قورئانیهكان
نووسینی //د.صلاح عبدالفتاح الخالدی //نووسینگهی تهفسیر///1- ئەم چیرۆكە پەردە لەسەر دڵاو دەروونی جوولەكەكان هەڵدەداتەوە، كە خوویان بە سەرشۆڕیو ترسنۆكیو لاوازییەوە وەرگرتووە.
2- ئەم چیرۆكە دەلالەت لەسەر هەڵگەڕانەوەی (بەنو ئیسرائیل) دەكات، كە چۆن لە پێغەمبەرەكەیان (موسا) هەڵگەڕاونەتەوەو فەرمانەكانیان جێبەجێ نەكردووەو ڕەتیان كردوونەوە.
3- ئەم چیرۆكە بەڵگەیە لەسەر بێ ئەدەبییان لەگەڵا خودای پاكو باڵادەستو، لەگەڵا پێغەمبەرەكەشیان (موسا) - سڵاوی لێ بێت -.
4- بێگومان خاكی پیرۆز (فەڵەستین) خودا بۆنەوەیەكی تایبەتی، جوولەكەكانی بڕیار دابوو، كە بچنە ناوی، ئەوانیش ئەو باوەڕەدا نەبوون، كە لە بیاباندا گۆشكرانو پێگەیشتنو بە نەریتی پیاوانەو باوەڕدارێتی پەروەردەكران. بەڵام دوای ئەمان (واتە نەوە كافرەكانیان، كە باوەڕیان بەهەق نەهێناو، كە لە دژی هەق جەنگان، هیچ مافێكیان لەو خاكەپیرۆزەدا نییە).
5- خودا لەكاتێكدا، كە بەنوئیسرائیلی بەسەر خەڵكی جیهاندا ڕێزدارتركردووەو، ئەوەی كەپێشیی داون بەهیچ كەسێكی تری خەڵكی دنیای نەداوە، ئەمە گشتیو هەمەلایەنەو سەرتاپاگیرەو تایبەتە بەئیماندارەكانیان كەپێش هاتنی پەیامی (محمد) هاتوون.
6- بێگومان ترسو لەرزی جوولەكە وای لێ كردوون، كە دەست لە چارەسەری جیهادییانە هەڵگرنو چارەسەرێكی خەیاڵییانە بە چاكتر بزانن، ئەو چارەسەرەشیان لەوەدا ڕەنگدەداتەوە كە لێی دانیشتوونو چاوەڕوانیی دەرچوونی كەسە بە زەبرو گەورەكان بوون تاكو بەخواستو ئیرادەی خۆیان بۆیان دەربكەن.
7- لەو نەوە ترسنۆكانەدا تەنها دوو پیاوی ئازاو چاونەترس هەبوون، ئەوانیش بەهۆی گوڕو تینی ئیمانەكەیانەوە ئازابوون.
8- ترسان تەنها لە خوداو نەترسان لە غەیری خودا، نیعمەتێكی گەورەو گرانەو خودا بە خواستی خۆی بەو عەبدانەی دەبەخشێت، كە شایانی بوون.
9- ئەم چیرۆكە ئاماژە بۆ چاكترین ڕێسای سەركەوتنی جەنگ دەكات، كە جەنگی هێرش بردنە یاخود تیۆری (ادخلوا علیهم الباب) وەك ئایەتەكان بەڕاشكاوی باسیان كردبوون.
10- بێگومان خاوەنو دانیشتووی خاكەكە بە خواستو ئیرادەی خۆی لێی دەرناچێت، بەرەی سەركەوتوانیش دەست لە سەركەوتنەكەیان هەڵناگرن تەنانەت گەر دەسدرێژكارو ستەمكاریش بووبن، وەك (جوولەكەكانی ئەمڕۆ لە فەڵەستین)، كە دەست لە سەركەوتنی ستەمكارانەیان هەڵناگرنو بەخواستو ئیرادەی خۆیان لێی دەرناچن، هەرگیز بەڕێزو بەخشندەیی خۆیشیان لەو خاكە دەرناچن كە داگیریان كردووە.
11- بێگومان مرۆڤی ترسنۆكو تەمەڵ هەر دانیشتنی لەلا خۆشترە وەك لە كاركردنو جیهادكردن.
12- بێگومان مرۆڤی ترسنۆكو لاوازو تەمەڵا لە ڕێزو شەرەفی جیهادو ڕزگاریو شەهیدبوون بێ بەش دەكرێت، هەر بۆیەش داوای نواندنی ئەم ئاكارە بەرزانەی لێ ناكرێت، چونكە ئەهلو شایستەی ئەوانە نییە.
13- بێگومان نەوە (جیل)ی شكست خواردوو وەك نەوەی ڕزگاركردنو سەرفرازی نییە، هەر كەسێكیش لەسەر ترسنۆكیو زەلیلی پێگەیشتبێت، ئەركی جیهادكردنی پێ ناسپێررێت، لەبەرئەوە هیواو ئاواتیشی لێ ناخوازرێت.
14- بێگومان وازهێنان لە جیهادو جەنگ دەبێتە هۆی وێڵا بوونو سەرگەردانیو، نەتەوەش ئەم حاڵەتە لە گشت بوارەكانی ژیاندا بەدی دەكات.. تەنها جیهادیشە، كە ڕۆڵەكانی نەتەوە كۆدەكاتەوەو، نیگەرانیو دڵەڕاوكێی بۆ لەناو دەباتو، حاڵەتی ون بوونی بۆ دەسڕێتەوەو، وتەو بیروڕایان بۆ یەك دەخات.
15- پێویست بونی ئامادەو سازدانی كات بۆ جیهادو حەز لە شەهادەت كردن، هەروەها ئامادەكردنو جۆشدانی پیاوان بۆ ڕزگاریو ڕزگاركردنی وڵات، ئەمەش بەسازدانی جیهادییانەو لە ژینگەیەكی گونجاوی جیهادییانەدا، كە بتوانن وازبێنن لە شتە باقو بریقەكانی دنیاو لە لووتبەرزیو بێ باكیو دنیا پەرستی، تاكو لە ژیانی جیددیو تێكۆشانو پیاوانەدا بژینو، ئارەزوومەندی شەهیدیو خوازیاری بەهەشت بن.

