سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانستهکانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینهوهی قورئانی
- تهفسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- ههمهجۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گهورهکان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیبادهت
- ناوه جوانهکانى خوا
- هاوهڵانى پێغهمبهر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیهکان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنهوهى قورئان و گوێ گرتن له ههر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنهوهى وبینینى تهفسیرهکهى پێکهوه بهکوردى و زمانه جیهانیهکان کلیک لێره بکه
هۆی دابەزینی ئایەتی (٦) سورەتی (النور) :{ إِنَّ الَّذِينَ جَاءُوا بِالْإِفْكِ عُصْبَةٌ مِّنكُمْ ۚ لَا تَحْسَبُوهُ شَرًّا لَّكُم ۖ } (بەشی یەكەم)
نوسینى : بورهان موحهمهد ئهمین / ئامادهکردنى : چێنهر / ئایەتەكە : (بخاری) و (مسلم) و ئەوانی دیكە لە خاتوو (عائیشە) ەوە دەگێڕنەوە ،دەڵێت : پێغەمبەری خوا (صلی الله علیه وسلم) ئەگەر نیازی سەفەری ببوایە،
تیروپشكی دەكرد لەنێوان خێزانەكانیدا، ناوی هەركامیان لەتیروپشكە كەدا دەربچووایە، ئەوەیانی دەبرد لەگەڵ خۆی دا ،لەیەكێك لە غەزاكاندا تیروپشكی لەنێوانماندا كرد و ناوی من دەرچوو،ئەمەش كاتێك بوو باڵاپۆشی هێشتا بەپێویست نەگەڕابوو، منیش لەناو كەژاوەكەمدا هەڵیان دەگرتم،هەر لەناویشیدا بووم كاتێ دایاندەگرتم ،رۆیشتین تا پێغەمبەری خوا (صلی الله علیه وسلم) تەواو بوو لەغەزاكە و كاروانی رێك خستەوە و نزیك بوویەوە لە (مەدینە) شەو رێی پێداین بە رۆیشتن ،منیش هەستام و رۆیشتم تا لەسوپاكە دووركەوتمەوە ، پاش ئەوەی پێویستی خۆمم ئەنجامدا، بەرەو لای كاروان و بارەكە گەڕامەوە ، ئنجا دەستمدا لە سنگم دیتم ملوانكەكەم بچڕاوە،ناچار بەشوێن پێی خۆمدا گەڕامەوە هەتا ملوانكەكەم بدۆزمەوە،بەدوادا گەڕانم دوایخستم كە بگەڕێمەوە، ئەو كەسانەی كەژاوەكەیان هەڵدەگرت ، هاتبوون و خستبوویانەوە سەر وشترەكە و پێیان نەزانی بوو لەناویدانیم ، چەنكە ئافرەتان كێشیان كەم بوو و قەڵەو نەبوون ،بەهۆی خواردنی نانی سادە و نەبوونی یەوە. ئنجا وشترەكەیان تاودابوو رۆیشتبوون ، كاتێك ملوانكەكەم دۆزیەوە سوپاكە رۆیشتبوو، منیش چوومە شوێنی سوپاكە ، هانا و پەنایەكی لێنەبوو ، گومانم وابوو خەڵكەكە هەست بە نەبوونی من دەكەن و دەگەڕێنەوە بەدوامدا . لەكاتێكدا دانیشتبووم لەجێگەكەی خۆمدا خەو زۆری بۆهێنام و نوستم..

