سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانستهکانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینهوهی قورئانی
- تهفسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- ههمهجۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گهورهکان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیبادهت
- ناوه جوانهکانى خوا
- هاوهڵانى پێغهمبهر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیهکان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنهوهى قورئان و گوێ گرتن له ههر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنهوهى وبینینى تهفسیرهکهى پێکهوه بهکوردى و زمانه جیهانیهکان کلیک لێره بکه
(عومهیری كوڕی وهههب) شهیتانی نهفامی و حهواریی ئیسلام . (كۆتایی)
نوسینگهى تهفسیر .. نوسینى : خالد محمد خالد ..وهرگێڕانى : سهام بهرزنجى بەڵێ بەراستی ئەوە هەواڵێكی مەزنە.. هەواڵی گۆڕانی (شەیتانی قوڕەیش) بەهۆی هیدایەتی خواوە بۆ دڵسۆزێكی نەبەرد لە
دڵسۆزەكانی ئیسلام و، بەردەوام لە تەنیشت پێغەمبەری خواوە بوو (صلی الله علیه وسلم) لە هەموو غەزا و دیمەنەكاندا و، خۆشەویستی و پشتیوانی بۆ ئاینی خودا بەپتەوی مایەوە پاش وەفاتكردنی پێغەمبەری خوا (صلی الله علیه وسلم) لە دونیا.
لە رۆژی رزگاركردنی مەككەشدا (عومەیر) (صەفوانی كوڕی ئوممەیە)ی هاوەڵ و كەسی نزیكی لەیاد نەكرد و رۆشت بۆ لای و لەبارەی ئیسلامەوە دوا و بانگی دەكرد بۆ لای پاش ئەوەی كە هیچ
گومانێك بەرامبەر راستگۆیی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) و، راستی پەیامەكەی نەما..
بەڵام صەفوان كەل و پەلی خۆی كۆكردبوویەوە بەرەو (جەدە) بڕوات تا لێیەوە بەرەو یەمەن بپەڕێتەوە..بەزەیی و، پەرۆشی عومەیر بۆ صەفوان زۆر زیادی كرد و، سوور بوو لەسەر ئەوەی كە بەهەموو هۆكارێك لە چنگی شەیتانی دەربكات.
هەر بۆیە خێرا بەرەو لای پێغەمبەری خوا (صلی الله علیه وسلم) رۆشت و پێی وت:
{ئەی پێغەمبەری خوا (صلی الله علیه وسلم)، (صەفوانی كوڕی ئوممەیە) سەر گەورەی هۆزەكەیەتی و، لەتۆ هەڵهاتووە و چۆتە دەرێ تا خۆی بخاتە دەریاوە دەسا سەلامەتی پێ ببەخشە، پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) فەرمووی:
ئەو پارێزراوە.
وتی: ئەی پێغەمبەری خوا (صلی الله علیه وسلم) نیشانەیەكی بدەرێ تا بزانێت كە پارێزراو دەبێت، ئەوەبوو پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) ئەو عەمامەیەی كە پێیەوە هاتبووە مەككە پێی بەخشی}..
دەسا با لێگەڕێین (عروەی كوڕی زوبەیر) باسەكەمان بۆ تەواو بكات:
{جا عومەیر پێیەوە چوویە دەرەوە هەتا پێی گەیشت كە دەیویست لەدەریاوە بڕوات، پێی وت: ئەی صەفوان، دایك و باوكم فیدات بێ توخوا.. توخوا خۆت ناڕەحەت مەكە.. ئەمە ئەمانی پێغەمبەری خوایە (صلی الله علیه وسلم) بۆم هێناویت.
صەفوان پێی وت: تیاچوون بۆ تۆ، لەبەر چاوم ون ببە و مەمدوێنە..
وتی: ئێی صەفوان.. دایك و باوكم فیدات بێ، پێغەمبەری خوا (صلی الله علیه وسلم) باشترین كەس و، چاكە مەندترین كەس و، لەسەر خۆترین كەس و، باشترین كەسە.. سەربەرزی ئەو سەربەرزی تۆیە و.. رێزی ئەو رێزی تۆیە..
وتی: من لەخۆم دەترسم..
وتی: ئەو لەوە لەسەر خۆ تر و بەڕێز ترە..
ئەمجا لەگەڵیدا گەڕایەوە تا لای پێغەمبەری خوا (صلی الله علیه وسلم) رایگرت..
ئەمجا صەفوان بەپێغەمبەری (صلی الله علیه وسلم) وت: ئەمە وای دەخاتە روو كە ئەمانت بەمن داوە..
پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) فەرمووی: راست دەكات..
صەفوان وتی: دوو مانگم بۆ دابنێ تا خۆم هەڵیبژێرم.
پێغەمبەر فەرمووی: چوار مانگت بۆ هەبێت تا هەڵیبژێریت}..
دواتر صەفوان موسڵمان بوو..
عومەیریش بە موسڵمان بوونی بەختەوەربوو..
جا (عومەیری كوڕی وەهەب) درێژەی بە رێبازی پیرۆزی بەرەو لای خوادا و، بەشوێنی پێی پێغەمبەری مەزندا (صلی الله علیه وسلم) دەڕۆیشت كە خوای گەورە رێنوێنی خەڵكی كرد بەهۆیەوە لە تاریكی دەربازی كردن بەرەو رووناكی.

