سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
(33) ساڵ خوێندن و (8) هۆشیارى
حاته‌مى ئه‌صه‌م بۆ مه‌به‌ستى فێربوونى زانیارى (33) ساڵ له‌لاى (شقيقي ) خه‌ریکى خوێندن و به‌ده‌ستهێنانى زانیارى بوو. رۆژێ (شقيق) له (حاتةم) ئه‌پرسێ: چه‌ند ساڵه لاى من خه‌ریکى خوێندن و زانستى؟
حاته‌م: (33) ساڵه ئه‌وه‌تام له خزمه‌تتدا.
شقیق: له‌ماوه‌ى ئه‌م (33) ساڵه‌دا چى له منه‌وه فێربوویت؟
حاته‌م: (8) هۆشیارى فێربووم.
شقیق: (إنا لله وإنا إليه را‌جعون).! ئه‌م هه‌موو ته‌مه‌نه‌م له تۆدا بۆ تۆ خه‌رج کرد تۆش ته‌نها (8) هۆشیاریت وه‌رگرتووه؟
حاته‌م: مامۆستاى به‌ڕێزم درۆت له‌گه‌ڵ ناکه‌م، ته‌نها (8) به‌هره‌تان لێوه فێربووم.
شقیق: ئه‌و (8) به‌هره‌یه چیه پێم بڵێ؟
حاته‌م: بیرم له خه‌ڵک کرده‌وه هه‌ریه‌ک دۆستێکى هه‌یه‌و هۆگرییه‌تى و له‌گه‌ڵیدایه، تا ده‌گاته گۆڕه‌که‌ى، له‌وێ دا لێى جیاده‌بێته‌وه‌و له‌گه‌ڵیدا ناڕوات، منیش کرده‌وه‌ى چاکم کرده دۆستى خۆم، که له‌گۆڕه‌که‌شدا له‌گه‌ڵمدایه‌و لێم جیا نابێته‌وه.
شقیق: به‌هره‌ى دووه‌مت چیه؟
حاته‌م: تێبینیم له‌م ئایه‌ته کرد که ده‌فه‌رموێ: [وَأَمَّا مَنْ خَافَ مَقَامَ رَبِّهِ وَنَهَى النَّفْسَ عَنْ الْهَوَى(40)فَإِنَّ الْجَنَّةَ هِيَ الْمَأْوَى(41)] زانیم فه‌رمووده‌ى خوا راسته‌و هیچ گومانى تێدا نیه، بۆیه تێکۆشام هه‌رچى هه‌واو ئاره‌زووى ناڕه‌وا هه‌یه له گیانى خۆمم ده‌رکرد تا له‌سه‌ر گوێڕایه‌ڵى و به‌جێهێنانى فه‌رمانى خوا ئارامگر‌و سه‌قامگیربووم.
سێیه‌میان ئه‌وه‌یه: له خه‌ڵک وردبوومه‌وه‌و ئه‌بینم هه‌رکه‌سێ شتێکى نرخدارو گران به‌هاى هه‌بێ لاى خۆى ناهێڵێ ده‌یداته ده‌ست یه‌کێ که بۆى هه‌ڵگرێت و بۆى بپارێزێ.. زانیشم خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێ: [مَا عِنْدَكُمْ يَنفَدُ وَمَا عِندَاللَّهِ بَاقٍ] واته: هه‌رچى لاى خۆتان بێ له‌ناو ئه‌چێ و نامێنێ به‌ڵام ئه‌وه‌ى بدرێ به‌خوا، لاى ئه‌و بێت ده‌مێنێته‌وه‌و له‌ناو ناچێ.. بۆیه منیش هه‌ر شتێکى چاک و به‌نرخم هه‌بێ و بێته ده‌ستم ده‌یده‌م به‌خواو ره‌وانه‌ى لاى ئه‌وى ده‌که‌م، تاکو لاى ئه‌و پارێزراو بێت و بۆم بمێنێته‌وه.
چواره‌میش ئه‌وه‌یه: ده‌بینم شانازییه‌کانى هه‌رکه‌سێ ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ماڵ و سامانى.. یان پله‌و پایه‌و...هتد، منیش دواى بیرکردنه‌وه‌یه‌ک تێگه‌یشتم که ئه‌مانه هیچیان هیچ نین و بۆ ئه‌وه ناشێ شانازییان پێوه‌بکرێ، بۆیه فه‌رمووده‌ى خواى گه‌وره که ده‌فه‌رموێت:[ إِنَّ أَكْرَمَكُمْ عِنْدَ اللَّهِ أَتْقَاكُمْ] کرده سه‌رچاوه‌ى شانازى و ئومێدى رێ و به‌ختیاریم له‌لاى خواى گه‌وره.
پێنجه‌م ئه‌وه‌یه: که خه‌ڵکان ئه‌بینم سوکایه‌تى به یه‌کترى ده‌که‌ن و هه‌ریه‌که‌یان ئه‌وی تریانى ناوێ و ناحه‌زن به‌یه‌کتر، زانیم که سه‌رچاوه‌ى ئه‌مه هه‌مووى تۆوى (حسد) و خۆپه‌سندییه له مرۆڤدا، بۆیه خۆمم له‌م ئایه‌ته تێگه‌یاند که ده‌فه‌رموێ:[ نَحْنُ قَسَمْنَا بَيْنَهُمْ مَعِيشَتَهُمْ فِي الْحَيَاةِ الدُّنْيَا] ئیتر ده‌ست به‌ردارى ئه‌م خووه ناپه‌سنده بووم، تێگه‌یشتم که دابه‌شبوونى ژیوارو پله‌و پایه لاى خوایه‌و ته‌نها به‌ده‌ست ئه‌وه‌و یانى دوژمنایه‌تیم له‌گه‌ڵ خه‌ڵکدا له‌خۆم کرده‌وه‌و بوومه دۆستى ئه‌وان.
شه‌شه‌م ئه‌وه‌یه: ده‌بینم هه‌ریه‌ک دوژمنێکى هه‌یه‌و له‌گه‌ڵیدا ده‌جه‌نگێت و به‌گژى داده‌چێ، منیش دوژمنى خۆم له ئایه‌تى [إِنَّ الشَّيْطَانَ لَكُمْ عَدُوٌّ فَاتَّخِذُوهُ عَدُوًّا] دا دۆزیه‌وه‌و دوژمنایه‌تى خۆمى له‌گه‌ڵدا ده‌که‌م، هه‌رده‌م هۆشیارم و خۆمى لێ ده‌پارێزم و له دوژمنایه‌تى کردن له‌گه‌ڵ خه‌ڵکاندا وازم هێناوه.
حه‌وته‌م ئه‌وه‌یه: له خه‌ڵک وردبوومه‌ته‌وه که هه‌رکه‌س له‌به‌ر له‌ته نانێک و ژیانێکى کورت کۆتایى هات و خۆیان سووک و بێ نرخ ده‌که‌ن، جا که زانیم خوا ده‌فه‌رموێ:[ وَمَا مِنْ دَابَّةٍ فِي الأَرْضِ إِلاَّ عَلَى اللَّهِ ڕزْقُهَا] واته: (هةموو زيندةوةريَك لة رووكارى زةويدا رؤزى و ذيانى لةسةر خوايةو بةدةست ئةوة، تيَطةيشتم خؤ منيش يةكيَكم لةم زيندةوةرانة كة رؤزيم لاى خوا مسؤطةرةو لةسةر ئةوة، بؤية ئيتر سةرطةرمى و خةريكى ئةو كار‌و فةرمانانة دةبم كة لةسةر منة بؤ خوايان ئةنجام بدةم، نةك ئةوانةى لةسةر خوايةو بؤ منيان ئةنجام بدات).
هه‌شته‌م ئه‌وه‌یه: که هه‌رکه‌س پشتى به‌شتێکى خۆیه‌وه به‌ستووه پێى دڵ خۆشه، یه‌کێ به بازرگانى و کاروبارییه‌وه، یه‌کێکى تر به زیره‌کى و له‌ش ساغى خۆیه‌وه یاخود به که‌سێکى وه‌ک خۆى ئه‌ویش که (مةخلوق)ه پشتى به‌ستووه، منیش سه‌ردانێکى ئه‌م ئایه‌ته پیرۆزه‌م کرد که ده‌فه‌رمووێ:[ وَمَنْ يَتَوَكَّلْ عَلَى اللَّهِ فَهُوَ حَسْبُهُ] پشتم به‌خوا به‌ست و ته‌نها ئه‌وم به‌سه.
شقیق: ئه‌ى حاته‌م، به‌ڕاستى زانسته‌کانى ته‌ورات و ئینجیل و زه‌بورو قورئانم هه‌موو خوێندۆته‌وه هه‌رچى خێر‌و خواناسى و دیندارى هه‌یه هه‌مووى له‌سه‌ر ئه‌م هه‌شت به‌هره‌یه بنیاد نراون و به‌ده‌ورى ئه‌م هه‌شت هۆشیارییه‌دا ئه‌سوڕێنه‌وه، هه‌رکه‌س ئه‌م هه‌شت هۆشیارییه‌ى هه‌بێ ئه‌وه په‌یڕه‌وى هه‌ر چوار په‌ڕاوه‌کانى ته‌ورات و ئینجیل و زه‌بورو قورئانى کردووه، خوا تۆش و وێنه‌ى تۆش مۆفه‌ق بکات و سه‌رکه‌وتوویان بکات.

