سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانستهکانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینهوهی قورئانی
- تهفسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- ههمهجۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گهورهکان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیبادهت
- ناوه جوانهکانى خوا
- هاوهڵانى پێغهمبهر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیهکان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنهوهى قورئان و گوێ گرتن له ههر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنهوهى وبینینى تهفسیرهکهى پێکهوه بهکوردى و زمانه جیهانیهکان کلیک لێره بکه
كۆتایی خۆر..له قورئاندا
نووسینی /سهروهر حسن //نووسینگهی تهفسیر///زانست سەلماندوویەتی لە هەر چركەیەكدا خۆر ( 5000000تەن) لە كێشەكەی وندەكات. ئەی دەبێت لە خولەكێكدا چەند ونبكات؟ لە كاتژمێرێكدا؟ لە ڕۆژێكدا؟ ئایا لەماوەی (5000 ملیۆن)
ساڵی تەمەنیدا چەندی ونكردووە؟! با پێكەوە حسابی بكەین:
خۆر لە خولەكێكدا كێشی كەم دەكات بەبڕی:
5000000 × 60 = 300000000 تەن
لە كاتژمێرێكدا: 300000000 × 60 = 18000000000 تەن
لە ڕۆژێكدا: 18000000000 × 24 = 157.680000000000 تەن
لە ماوەی پێنج هەزار ملیۆن ساڵدا:
157680000000000 × 5000000000 = 78840000000000000000 تەن (حەوت سەد و هەشتا و هەشت ملیۆن و چوارسەد كوادریلیۆن تۆن) (كوادریلیۆن بریتیە لە 1 كە لای ڕاستیەوە 15 سفر هەبێت).
زانست سەلماندوویەتی خۆر كۆتایی هەیە، ئەویش بەهۆی ئەو كەمبوونەی لە بارستەكەیدا ڕوودەدات، ئەم ڕاستیە بەڕوونی لە قورئانی پیرۆزدا ئاماژەی پێدراوە:{وَجُمِعَ الشَّمْسُ وَالْقَمَرُ (9)} [القيامة]، واتە: خۆر و مانگ كۆدەكرێنەوە و دەدرێن بەیەكدا.
بەڵام ئایا ئەو كۆكردنەوەیە كەی و چۆن دەبێت؟
{فَإِذَا بَڕقَ الْبَصَرُ (7) وَخَسَفَ الْقَمَرُ (8) وَجُمِعَ الشَّمْسُ وَالْقَمَرُ (9) يَقُولُ الْإِنْسَانُ يَوْمَئِذٍ أَيْنَ الْمَفَرُّ (10) كَلَّا لَا وَزَرَ (11) إِلَى رَبِّكَ يَوْمَئِذٍ الْمُسْتَقَرُّ (12)} [القيامة] واتە: كاتێك دێت، چاو ئەبڵەق دەبێت، مانگیش دەگیرێت و تاریك دەبێت (ئەویش هەڵدەوەشێت)، (یاسای بوونەوەر تێكدەچێت) خۆر و مانگ كۆدەكرێنەوە و دەدرێن بەیەكدا. ئەو ڕۆژە مرۆڤ دەڵێت: (ئەی هاوار) بۆ كوێ ڕابكەم، لەكوێوە خۆم ڕزگار بكەم. نەخێر ئیتر دەربازبوون نییە، تۆ دەبێت ئیتر لای پەروەردگارت ئامادەبیت و لەوێ ئۆقرە بگریتت (بۆ لێپرسینەوە).
زۆر ئایەتی تریش كۆتایی خۆر دەسەلمێنن:
{إِذَا الشَّمْسُ كُوِّرَتْ (1) وَإِذَا النُّجُومُ انْكَدَرَتْ (2)} [التكوير] واتە: كاتێك خۆر دەپێچرێتەوە و ڕووناكی نامێنێت، كاتێكیش ئەستێرەكان (لە خولگەی خۆیان) دەترازێن و دەدرێن بەیەكدا.
(قتادە) دەڵێت:(تكویر) لە ئایەتەكەدا واتە: ڕووناكی نامێنێت. كۆتایی ئەستێرەش وەك كۆتایی خۆر وەهایە، چونكە خۆریش یەكێكە لە ئەستێرەكان:واتە: دەكەونە خوارەوە و درەوشانەوە و ڕوونی نامێنێت و بەخێرایی لەناودەچن و پەرش دەبنەوە.
ئەم ڕاستییە زانستییانە دەربارەی خۆر، قورئانی پیرۆز بە ڕوونی و ئاشكرایی باسی لێوەكردوون، ئایا ئەوە بەس نییە وەك بەڵگە لەسەر ڕاستی و دروستی و دوابەدوای ئەوەش لەسەر ڕاستی و دروستی هەموو ئەوەی لەقورئاندا هەیە؟

