سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانستهکانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینهوهی قورئانی
- تهفسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- ههمهجۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گهورهکان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیبادهت
- ناوه جوانهکانى خوا
- هاوهڵانى پێغهمبهر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیهکان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنهوهى قورئان و گوێ گرتن له ههر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنهوهى وبینینى تهفسیرهکهى پێکهوه بهکوردى و زمانه جیهانیهکان کلیک لێره بکه
( ئهبو دهرداء ) چ دانایهک بوو ..؟!
نوسینگهى تهفسیر .. نوسینى : خالد محمد خالد ..وهرگێڕانى : سهام بهرزنجى / كاێتك كە سوپاكانی ئیسلام لە گۆشە جیاجیاكانی سەر زەویدا.. بەفراوانی و سەركەوتویی لەشەڕدا بوو.. دانایەكی سەرسوڕهێنەر
نیشتەجێی شاری مەدینە بوو..
دانایەك كە دانایی و هۆشمەندی لەوشەكانیدابەجۆرێ خۆی دەنواند كە گەورەتر بوو لە بریسكانەوە و جوانی..
هەر كە پرسیاری لێ بكرایە بەوانەی دەوروبەری خۆی دەوت:
{باشترین كردەوەی خۆتان و، وەرگیراوترینیان لای پەروەردگارتان و، گەشە دارترینیان لە پلە و نمرەدا و، چاكتر لەوەی دژی دوژمن بجەنگێت و، لەملیان بدەیت و لە ملت بدەن، و باشتر لە درهەم و دینارتان پێ رابگەیەنم..؟؟}..
جا ئەوانەی كە بەبێ دەنگی سەریان نەوی كردبوو گوێیان بۆ شل كرد بوو سەریان بەرزدەكردەوە و خێرا دەیانپرسی:
{ئەو شتە چییە.. ئەی ئەبودەرداو}..؟؟
ئەبودەردائیش كە سیمای لە سایەی رۆشنایی ئیمان و داناییەكەیدا دەدرەوشایەوە، ئەگەڕایەوە سەر باسەكەی خۆی و درێژەی پێدەدا:
{یادی خودا..
یادی خودا زۆر گەورەترە}..!!
ئەم داناییە سەرسوڕهێنەرە بەفەلسەفەكەی بانگەشەی بۆ گۆشەگیری نەدەكرد و مەبەستیشی لەو وشانە مژدەی خراپ و، كشانەوە لە هەنگاوەكانی ئاینی نوێ نەبووە.
ئەو هەنگاوانەی كە جیهاد كردن لە ریزی هەرەپێشەوەیدایە..
بەڵێ.. ئەبودەرداء ئەو پیاوە نەبوو، چونكە لەوەتی موسڵمان بووە شمشێرەكەی هەڵگرتووە و لەگەڵ پێغەمبەری خوادا (صلی الله علیه وسلم) لەجیهاددا بوو، تاسەركەوتنی خوا و رزگاركردن هات..
بەڵام لەو پێڕە بوو كە لە خودی خۆی و لە بوونی پڕ لەزیندوویەتیدا، هەر ساتێ تەنیا ببوایە، بۆ بیركردنەوە و، هانای ببردایەتە بەر میحرابی دانایی و، ژیانی خۆی لە پێناوی ژیاندنەوەی راستی و دڵنیابووندا نەزركردبوو..؟؟
بەڕاستی (ئەبودەرداء)ی دانای مەزنی ئەو رۆژگارە، مرۆڤێك بوو خاوەنی پەرۆشیەكی بێ سنوور بوو بۆ بینینی خوا و پێغەمبەرەكەی (صلی الله علیه وسلم) ، ئەوا لە هەمان كاتدا باوەڕی هێنابوو كە ئەو ئیمانە بەو ئەرك و تێگەیشتنانەی هەیەتی، چاكترین و تاكترین رێگەیە بۆ گەیشتن بە حەقیقەت..
بەم جۆرە خۆی لەگەڵ ئیمانەكەیدا تاك كردەوە و خۆی پێ سپارد و، ژیانی خۆی بەپێی ئەو ئیمانە بەجەسووری و، تێگەیشتووی و، مەزنییەوە زاخاو دەكردو بەسەر ئەو رێگایەشدا رۆیشت تا گەیشتە جێ و، لەسەر ئەو رێبازە چوو تاگەیشتە ئاستی ئەو پەڕی راستی پتەو و.. هەتا شوێنی بڵندی تەواوی خۆی لەگەڵ راستگۆیاندا گرت كاتێك لە پەروەردگاری دەپاڕایەوە و ئەم ئایەتانەی دەخوێندەوە:
[ان صلاتی ونسكی ومحیایی ومماتی لله رب العالمین]الانعام /١٦٢.
بەڵێ.. جیهاد كردنی (ئەبودەرداء) بەرامبەر دەروونی و، لەگەڵ خۆیدا تا ئەو ترۆپكە بڵندە، تا ئەو باڵا دەستیە دوورە.. تا ئەو لێبڕانی پەرستنە.. كۆتایی هات..
كە ژیانی – هەموو ژیانی- والێكردبوو بۆ خوای پەروەردگاری جیهانیان بێت..!!
ئێستاش.. وەرن تا نزیك ببینەوە لەو دانا و خواپەرستە.. ئەو رۆشناییە بەدی ناكەن كە بەدەوری نێو چەوانیدا دەدرەوشێتەوە..؟؟
ئەرێ بۆنی ئەو گوڵ و گوڵزارەی لەلایەوە دێت ناكەن..؟؟
جا بەراستی ئەوە رۆشنایی دانایی و، بۆنی ئیمانە..
ئیمان و لەم پیاوە ئارامگرەدا داناییش بەیەك شاد بوون، بەیەك شادبوونێكی بەختەوەرانە، بەڵام چ بەختەوەرییەك..!!!

