سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانستهکانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینهوهی قورئانی
- تهفسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- ههمهجۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گهورهکان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیبادهت
- ناوه جوانهکانى خوا
- هاوهڵانى پێغهمبهر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیهکان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنهوهى قورئان و گوێ گرتن له ههر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنهوهى وبینینى تهفسیرهکهى پێکهوه بهکوردى و زمانه جیهانیهکان کلیک لێره بکه
هۆی دابەزینی ئایەتی (٦) سورەتی (النور) :{ إِنَّ الَّذِينَ جَاءُوا بِالْإِفْكِ عُصْبَةٌ مِّنكُمْ ۚ لَا تَحْسَبُوهُ شَرًّا لَّكُم ۖ } (بەشی سێ یەم)
نوسینى : بورهان موحهمهد ئهمین / ئامادهکردنى : چێنهر / كاتێك پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) هات بۆلام و پێم وت : ئایا ڕێگەم دەدەی بچمە لای دایك و باوكم،دەمویست ئەم دەنگوباسە لەلای ئەوانەوە ببیستم،ئەوەبوو
ڕێگەی دام و ،هاتم بۆلای دایك و باوكم، بەدایكم وت: دایكە ئەو خەڵكە لەسەر چی دەدوێن؟ وتی: كچی خۆم لەسەرخۆبە و ناڕەحەت مەبە،سوێندبێت بەخوا هیچ ئافرەتێك نی یە نزیك بێت لە پیاوەكەیەوە و ئەویش خۆشی بوێت و هەوێی هەبێت مەگەر قسەی زۆری لەسەردەكەن،منیش وتم )سبحان الله) ئایا خەڵكی ئەم قسەیەیان كردووە ؟! ئیتر ئەو شەوە دەستم كرد بە گریان تا بەیانی فرمێسكی چاوم وشك نەبوەوە و خەویشم لێنەكەوت، پێشوازی بەیانیشم هەربە گریانەوە كرد، پێغەمبەری خوا (صلی الله علیه وسلم) بانگی (علی) كوڕی (أبی طالب) و (اسامە) ی كوڕی (زید) ی كرد كە ماوەیەك بوو نیگا نەهاتبوویە خوارەوە راوێژی پیكردن دەربارەی جیابوونەوەی لەمن ،(اسامە) ئاماژەی بەوەدا خێزانەكانی چەند داوێن پاكن و ، وتی: ئەی پێغەمبەری خوا (صلی الله علیه وسلم) ئەوان خێزانی تۆن ئێمە خێرنەبێت هیچ شتێكی تر نازانین لەبارەیانەوە . (علی)ش وتی: خوای گەورە دونیات لێ تەسك ناكاتەوە و ، ئافرەتانی تر زۆرن خۆئەگەر پرسیار لە كەنیزەكەكەش بكەیت خێرا وەڵامت دەداتەوە، بانگی (بربرة) یان كرد و وتی : ئەی (بربرة) ئایا هیچ شتێكت دیوە كە گومانت بۆ دروست بكات بەرامبەر بە (عائیشە)، ئەویش وتی : سوێند بەوكەسەی تۆی بەحەق و راستی ڕەوانەكردووە، هیچ شتێكم نەدیووە لێی لەكەداری بكات، ئەوەنەبێت كە ئافرەتێكی كەم تەمەنە لەسەر هەویرەكەی خەوی لێدەكەوێت و پەلەوەر دێت و بەردەبێت لە هەویرەكەی !! ئنجا پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) لەسەر دوانگەكەی وەستا و داوای لە (عبدالله) ی كوڕی (أبی) كرد بەهانە بهێنێتەوە، ئنجا فەرمووی : موسوڵمانان كێ بەهانە و عوزرم بۆ دەهێنێتەوە لەبری پیاوێك ئازارو زیانم دەدات كاتێك تۆڵەم لێسەندەوە ، سوێندبێت بەخوای گەورە جگە لەخێر هیچ شتێكی تر شك نابەم لەخێزانەكەمدا.

