سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
( ئه‌بو ده‌رداء ) چ دانایه‌ک بوو ..؟! (بەشی دووەم)
نوسینگه‌ى ته‌فسیر .. نوسینى : خالد محمد خالد ..وه‌رگێڕانى : سهام به‌رزنجى / له‌دایکی پرسیار کرا ده‌رباره‌ی باشترین کرده‌وه که پێی خۆش بووبێت.. له‌وه‌ڵامدا وتی:
{بیركردنەوە و پەندوەرگرتن}..
به‌ڵێ.. به‌راستی ته‌واو به‌ئاگابوو له‌و فه‌رمایشته‌ی خوای گه‌وره که له زۆر ئایه‌تدا هاتووه:
[فاعتبروا یاأولی الابصار]الحشر/٢.
له‌کاتێکیشدا که هانی براکانی خۆی ده‌دا له‌سه‌ر رامان و بیرکردنه‌وه، پێی ده‌وتن:
{یەك سەعات بیركردنەوە چاكترە لەپەرستشی شەوێك}..
جا به‌راستی په‌رستشی و رامان و گه‌ڕان به‌دوای حه‌قیقه‌تدا ده‌ستی به‌سه‌ر ده‌روونو.. هه‌موو ژیانیدا گرتبوو..
ئه‌و رۆژه‌یش بڕوای هێنا به ئیسلام وه‌ک ئاینێک و، په‌یمانی دا به‌پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) له‌سه‌ر ئه‌و ئاینه به‌ڕێزه، یه‌کێک بوو له بازرگانه سه‌رکه‌وتووه به‌ناوبانگه‌کانی مه‌دینه و، به‌شێکی ژیانی به‌ر له موسڵمان بوونی له بازرگانی کردندا گوزه‌راندبوو، به‌ڵکو به‌ر له کۆچکردنی پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه وسلم) و موسڵمانان بۆ مه‌دینه..
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا که کاتێکی زۆر که‌م به‌سه‌ر موسڵمان بوونیدا تێپه‌ڕیبوو هه‌تا..
با لێ گه‌ڕێین خۆی باسه‌که‌مان بۆ ته‌واو بکات:
{بازرگان بووم كاتێك كە بڕوام هێنا بەپێغەمبەر(صلی الله علیه وسلم) و موسڵمان بووم..
ویستم كە پەرستش و بازرگانی پێكەوە بۆم بسازێن بەڵام نەكرا..
منیش دەستم لە بازرگانی هەڵگرت و رووم كردە خواپەرستی..
جا ئەمڕۆ پێم خۆش نیە خەریكی كڕین و فرۆشتن بم و رۆژانە سێ دینار قازانج بكەم، تەنانەت گەر دوكانەكەشم لەدەرگای مزگەوتدا بێت..
بەڵام بزانن كە من پێتان ناڵێم: خوای گەورە كڕین و فرۆشتنی حەرام كردووە.
بەڵام پێم خۆشە لەو كەسانە بم كە لەبازرگانی كردن و كڕین و فرۆشتن لەیاد كردنی خوایان دانابڕێت}..!!!
خۆ بینیتان چۆن ده‌دوێت و مافی ته‌واوی کێشه‌که‌ی ده‌دات و، دانایی و راستگۆیی له‌نێو وشه‌کانیدا ده‌بریسکێنه‌وه..؟؟
ئه‌و خێرا به‌ر له‌وه‌ی پرسیاری لێ بکه‌ین که: ئایا خوای گه‌وره بازرگانی حه‌رام کردووه ئه‌ی ئه‌بوده‌رداو؟
خێرا ئه‌و پرسیاره‌ی هاتووه به‌خه‌یاڵماندا لاده‌بات و، ئاماژه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته به‌رزه ده‌کات که ده‌یه‌وێت و، له‌پێناویدا ده‌ستی له‌بازرگانی کردن هه‌ڵگرتووه سه‌ره‌ڕای سه‌رکه‌وتنی تێیدا..

