سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
گه‌شتى عومره ..
له ساڵى (١٩٨٨)دا له‌ڕێى ئێرانه‌وه خۆم و هاوسه‌ره‌که‌م حه‌جمان کرد، له ساڵى (٢٠١٢)دا له سه‌ره‌تاى مانگى (٥)دا بۆ ده ڕۆژ چووین بۆ عومره له ڕێى کۆمپانیاى پاڕه‌زانه‌وه.له سایه‌ى خواوه کۆمپانیاکه سه‌رکه‌وتوو بوو
له خزمه‌تکردنى عومره‌کاراندا و عومره‌یه‌کى زۆر خۆشمان ئه‌نجام دا.
له مه‌دینه‌ى پیرۆز سێ ڕۆژێک ماینه‌وه که به‌یانیان دواى نوێژ نزیک ده‌رگاى (باب السلام) زۆربه‌مان کۆده‌بووینه‌وه له حه‌وشه‌که‌دا و دواتر دووبه‌ڕێز وتاریان بۆ ده‌داین له‌باره‌ى گه‌وره‌یى حه‌زره‌ت (صلی الله علیه وسلم) و خۆشه‌ویستى ئه‌و زاته و پیرۆزى مه‌دینه و ....هتد.
چه‌ند جارێک له مه‌دینه و له مه‌ککه و له‌ناو پاصه‌که‌شدا به‌نده قسه‌ى بۆ ئاماده‌بووان ده‌کرد، به‌ڵکو پشت به‌خوا توێشوویه‌ک بێت بۆ قیامه‌تمان.
له عومره و له حه‌جیشدا ئه‌و هه‌مو گه‌ل و نه‌ته‌وه‌یه‌ى سه‌رتاسه‌رى دنیا ده‌بینى که هه‌ریه‌که و زمانێک و ڕه‌نگ و ڕوویه‌کى تایبه‌تى هه‌یه و به‌کوڵ و دڵ له‌خوا ده‌پاڕێنه‌وه کاره‌کانیان بۆ مه‌یسه‌ر بکات.
لێره‌وه پاش چوارده سه‌ده له په‌یمانه‌کانى خوا و پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) تێده‌گه‌ین که له‌به‌ره‌به‌یانى ئیسلامه‌وه داویانه که ئه‌م ئایینه جیهانییه و به‌سه‌رتاسه‌رى دنیادا بلآو ده‌بێته‌وه، که دائه‌نیشى ڕووه‌و که‌عبه بیرده‌که‌یته‌وه له‌و ڕۆژه‌ى که حه‌زره‌ت (صلی الله علیه وسلم) له‌ژێر سێبه‌رى که‌عبه‌دا دانیشتبوو، خه‌باب هات بۆلاى که کافره‌کان به ئاگر هه‌موو پشتیان سووتاندبوو، وه داواى له حه‌رزه‌ت کرد (صلی الله علیه وسلم): که دوعاى سه‌رکه‌وتن بکات تا ڕزگار بن له‌و بارودۆخه ناهه‌مواره، حه‌زره‌تیش سوور بووه‌وه و دانیشت و فه‌رمووى: گه‌لانى به‌ر له‌ئێوه زۆر له ئێوه زیاتر سزادراون، که‌سێکیان به مشار ده‌کرا به دووکه‌رته‌وه، یان به شانه‌ى ئاسنین گۆشت و ئێسقانیان له یه‌ک جیاده‌کرایه‌وه و که چى هه‌ر سوریش بوون له‌سه‌ر دیندارییه‌که‌یان و په‌شیمان نه‌ده‌بوونه‌وه، خوا دین و به‌رنامه‌ى خۆى سه‌رده‌خات به‌لآم ئێوه په‌له‌ده‌که‌ن.
به‌ڕاستى بڕوادار پێویستى به شه‌حن بوونه‌وه‌ى ئیمانییه، حه‌ج و عومره‌ش باشترین هۆکارن بۆ ئه‌و مه‌به‌سته، به تایبه‌ت که ئێستا له سایه‌ى خواوه عومره کردن ئاسان بووه.
مرۆڤ لاوازه و که‌م تا زۆر به‌رده‌وام گوناه ده‌کات، به‌لآم گرنگ ئه‌وه‌یه ئه‌و هه‌موو فلته‌ره‌ى دانراوه بۆ پاک بوونه‌وه سوودى لێ ببینرێ، ئیستیغفار کردن و ته‌وبه‌کردن به‌شێوه‌یه‌کى جدى و ڕاست و دروست تا وه‌ک ئه‌وه‌ى لێ نه‌یه‌ت که حه‌سه‌نى به‌سرى ده‌ڵێت ( ئیستیغفاره‌که‌مان ئیستیغفارى ده‌وێ!) ده‌ستنوێژ و نوێژکردن وحه‌ج و عومره هه‌موویان فلته‌رى پاک که‌ره‌وه‌ن، گرنگ ئه‌وه‌یه مرۆڤ به یه‌کجارى ته‌سلیمى شه‌یتان نه‌بێ و پاش هه‌ر که‌وتنێک زوو به ڕۆحیه‌تێکى تازه‌وه هه‌ستێته‌وه.
مرۆڤى بڕوادار نابێ سه‌یرى بچووکى گوناه بکات به‌ڵکو ده‌بێت سه‌یرى گه‌وره‌یى ئه‌و خوایه بکات که ئه‌م لێى یاخى بووه و سه‌رپێچى فه‌رمانه‌کانى کردووه، دیاره ئه‌م سه‌یرکردنه‌ش وا له مرۆڤ ده‌کات هه‌ست به شه‌رمه‌زارى بکات له حزورى خوادا هه‌رچه‌ند خوا له گوناهه‌کانیشى خۆش بووبێت.
له ئێواره‌ى ڕۆژى عه‌ره‌فه‌دا که خواى گه‌وره له به‌نده‌کانى خۆش ده‌بێت پیاوێک گوێى له( فضيل كوڕی عياض)بوو ده‌یوت: (وا سوأتاه والله من‌ك وإن عَفَوت) ئاى بۆ شه‌رمه‌زاریمان به‌خوا به‌رامبه‌ر به‌تۆ، هه‌رچه‌ند لێشمان خۆش بووبیت.

