سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانستهکانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینهوهی قورئانی
- تهفسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- ههمهجۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گهورهکان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیبادهت
- ناوه جوانهکانى خوا
- هاوهڵانى پێغهمبهر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیهکان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنهوهى قورئان و گوێ گرتن له ههر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنهوهى وبینینى تهفسیرهکهى پێکهوه بهکوردى و زمانه جیهانیهکان کلیک لێره بکه
پوختەی چیـرۆكەكـە لەڕێی ئایـەتەكانەوە..چیركه قورئانیهكان
نووسینی /د.صلاح عبدالفتاح الخالدی //نووسینگهی تهفسیر ///لەنێو (بنو اسرائیل)دا تاوانێكی كوشتن روودەدات كە هەر لەسەر دەمی ژیانی موسادا دەبێت، بكوژەكەش دیارنابێت، ئەوانیش دەیخەنە سەریەكدیو هەندێكیان هەندێكی تریان تاوانبار دەكەن
بەوەی گوایە بكوژەكەیە. تالە ئەنجامدا مەسەلەكە دەگەیەننە لای موسا، بۆ ئەوەی دادوەرییان لەنێواندا بكات.
خوداش ویستوویەتی بكوژەكەیان بۆ دەرخات، ئەمەش بەهۆی موعجیزەیەكی ماددیی هەستپێكراوەوە، ئەوەبوو سروشی بۆ (موسا) نارد، كە فەرمانیان بەسەربڕینی مانگایەك پێ بكات، هەر مانگایەك بێت، بێ ئەوەی نیشانەكانی دیاری بكات، خۆ ئەگەر هەر مانگایەكیان بگرتایەو سەرببڕیایە ئەوا كارەكەیان بەجێ دەگەینرا، بەڵام بە نەریتی مشتومڕو سستیو درێغی كردنی خۆیان ئامادەی راپەڕاندنی ئەو فەرمانە نەبوون. هەربۆیە بەو نەریتی درێژدا دڕیو زۆر گوتنەیان لە موسایان پرسی (تەمەنی ئەو مانگایە چەندە)؟ ئەویش گوتی (نە بچووكەو نە بەساڵاچووە بەڵكو تەمەنێكی مام ناوەندیی هەیە).
ئینجا دەربارەی رەنگی مانگا كە پرسییانو ئەویش گوتی (زەردێكی تێرەو تەماشاكارانی شەیداو دڵخۆش دەكات. پاشان دەربارەی تواناو كاری مانگاكە پرسییان، ئەویش گوتی (لەلای خاوەنەكەی بەنازو خۆشەویست بووەو هیچ كارێكی پێ نەكردووە، نەلەكێڵانی زەویدا كاردەكاتو نە لە ئاودێریو ئاوڕاكێشان بۆ زەویییە كشتوكاڵییەكانیشدا كاردەكات. لەدواییدا ئەو جۆرە مانگایە سەر دەبڕن هەرچەندە خەریك بووە كە سەریشی نەبڕن. دوای ئەوە موسا سڵاوی خوای لێ بێت- فەرمانی پێ كردوون، كە بە پارچەیەكی مانگا سەربڕراوەكە لەلاشەی پیاوەكوژراوە مردووەكەیان بدەن، ئەوانیش ئەو فەرمانە جێبەجێ دەكەنو، یەكسەر خودا كوژراوەكە زیندوو دەكاتەوەو گیانی بەبەردا دێـتەوەو هەواڵی بكوژەكەیان پێ دەگەیەنێتو دەڵێت (فڵان كەس منی كوشت). دوای ئەوە دەمرێتەوە، ئەمەش هەمووی لە ناوەندی سەرسوڕمانی خەڵكی –بنو اسرائیل- دا، كە زۆر سەرسام دەبن لەوەی دەیبینن.

