سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانستهکانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینهوهی قورئانی
- تهفسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- ههمهجۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گهورهکان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیبادهت
- ناوه جوانهکانى خوا
- هاوهڵانى پێغهمبهر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیهکان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنهوهى قورئان و گوێ گرتن له ههر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنهوهى وبینینى تهفسیرهکهى پێکهوه بهکوردى و زمانه جیهانیهکان کلیک لێره بکه
سورەتی یوسف (٢١)
نووسینی //م.عادل كریم //ئا : نهجات رواندزی ///ناوە جوانەكانى خواى گەورە و درەوشانەوى لە سورەتى يوسف ديارە بەكارهێنانى ناوە جوانەكانى خواى گەورە لە هەر سورەتێك و كۆتايى هەر ئايەتێك گونجاو و وسازاوە لەگەڵ ڕووداوەكانى
ئەم ئايەت و سورەتانە. لەم سورەتە بەم شێوە جگە لە رب و الله
ناوى عليم (٥) جار هاتووە، ناوى حكيم (٣) جار هاتووە جارێكيش خير الحاكمين، ناوى غفور(٢) جار و ناوى رحيم (٢) جار لەگەڵ (٢) جار ارحم الراحمين، ئەم ناوانەش (١) جار بەكارهاتوون ، وكيل ، سميع ،الواحد، القهار، لطيف ، خير حافظ ، المستعان .
١- لەم ناوانە چيمان بۆ دەردەكەوێت؟؟؟
كاتێك خوا ( عليم) بێت بە ڕووداوەكان و ناخى مرۆڤەكان و بێ تاوانەكان دەبێ خەمى چيمان بێت بەتايبەتى كە هەر خۆى ( حكيم ) بێت و حوكم بدات و ئاڕاستەى ڕووداوەكان وا بسوڕێنى و بسازێنى كە لەگەڵ حكمەتى خۆى بگونجێت و لە بەرژەوەندى بەندەكانى خۆى بێت بە ڕاستى هەر ئەو ( خير الحاكمين) ـه،
٢- لە كاتێكدا كە گوناهـ و تاوان بە نهێنى وئاشكرا باڵى كێشاوە بەسەر زۆرێك لە كارەكتەرەكانى ئەم سورەتە بەڵام دواتر پەشيمان دەبنەوە، كێيان هەيە پەناى بۆ ببەن جگە لە (غفور) ێك تاكو گوناهەكانيان داپۆشێت و بە ( رحيم) خۆى بيانخاتەوە سەر ڕێگەى ڕاست و دروستى خوا ناسى لە كاتێكدا هەر بەرامبەر بەندەكانى ( ارحم الراحمين) ـه.
٣- لە كاتێكدا كەوتويتە بەر هێرشى خراپەكاران و بێ دەسەڵاتى وامەزانە كەس هاوار و ناڵەت نابيستێت ئەوە نيە خواى گەورە خۆى (سميع) ـه و وەڵامى داواى بەندەكانى دەداتەوە ، هەر ئەويش پێويستە پەناى بۆ ببەين و داواى يارمەتى لێ بكەين چونكە هەر ئەو ( المستعان) ه.
٤-يەكتاپەرستى بانگەوازى پێغەمبەرانە بۆيە هەر دەبێ لە بيرى گەياندنى بن ئەگەر لەناو سجنيش بن وەكو يوسف ،دەبێ ئەو خوايەى كە (الواحد)ـه بكرێتە (رب) چونكە هەر ئەو ( القهار) ـە بۆ بەرامبەر هەموو اربابەكانى تر، هەر ئەويش دەبێ بكرێتە ( وكيل) و بۆ هەموو كاروبارێك پشتى پێ ببەستين .
٥- لە كاتێك كە خۆشەويستێكت لە دەست دەدەيت مەترسە خوايەك هەيە ( خير حافظ) بێت و بيپارێزێت ، ئەوە بوو يعقوبى نەبى شاد بوويەوە بە هەموو خۆشەويستانى دواى ئەمە.
٦- خواى گەورە ( لطيف) ـه واتە وردبين وناسك بينە ، هەم ئاگادارە بە وردەكارى ڕووداوەكان هەم بە ناسكى مامەڵەيان لەگەڵ دەكات بۆيە يوسف لە كۆتايى بەسەرهاتەكان لە لاى دايك وباوك و براكانى دەفەرمووێ ( ان ربي لطيف لما يشاء) چونكە دەزانێ خواى گەورە چەند بە ناسكى لەگەڵى مامەڵەى كردووە و لەم هەموو پيلان و بەڵايانە سەركەوتووى كرد بێ ئەوەى ئەزيەتى كەس بدات تەنانەت بە بەرامبەر برايەكانى كە خراپەيان لەگەڵ كرد بەڵام يوسف ئەم لوتفە لە خواى ( لطيف) فێربووە بۆيە سەركەوتوو بوو!!!
خوايە گيان خۆت عليم وحكيمى بە حاڵمان يا احكم الحاكمين، خۆت سميعى بە دوعامان لە گوناهەكانمان خۆش بە هەر خۆت غفور و رحيم ى يا ارحم الراحمين،
خودايە خۆمان و خۆشەويستانمان بپارێزە لە هەموو بەڵاو موسيبەت و ناخۆشى و نەخۆشيەك ، بمانپارێزە لە هەموو گوناهێكى ئاشكرا و نهێنى يا خير الحافظين ،بۆ لوتفى خۆت لەگەڵمان بكەى يا لطيف ، هانا بۆ تۆ دێنين لە هەموو ناخۆشيەك يا مستعان ، لەسەر يەكتاپەرستى بمان ژيێنە و بمانمرێنە و زيندوومان بكەيتەوە يا واحد و يا قهار امين.

