سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانستهکانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینهوهی قورئانی
- تهفسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- ههمهجۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گهورهکان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیبادهت
- ناوه جوانهکانى خوا
- هاوهڵانى پێغهمبهر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیهکان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنهوهى قورئان و گوێ گرتن له ههر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنهوهى وبینینى تهفسیرهکهى پێکهوه بهکوردى و زمانه جیهانیهکان کلیک لێره بکه
هۆی دابەزینی ئایەتی (٦) سورەتی (النور) :{ إِنَّ الَّذِينَ جَاءُوا بِالْإِفْكِ عُصْبَةٌ مِّنكُمْ ۚ لَا تَحْسَبُوهُ شَرًّا لَّكُم ۖ } (بەشی چوارەم)
نوسینى : بورهان موحهمهد ئهمین / ئامادهکردنى : چێنهر / خاتوو (عائیشە) فەرمووی: ئەوڕۆژە بەردەوام گریام و چاوم وشك نەكردەوە، ئەو شەوەش هەر گریام و خەو لەچاوەكانم باریانكرد، دایك و باوكم واگومانیان دەبرد
گریان جەرگی بڕیبم، لەكاتێكدا هەردووكیان لام دانیشتبوون و دەگریام، ئافرەتێك لە پشتیوانەكان داوای ڕێگەی پێدانی هاتنە ژوورەوەی لێكردم، منیش ڕێگەمدا، ئەویش دەستیكرد بە گریان لەگەڵما ، پاشانیش پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) هاتە لامان، سەلامی كرد و دانیشت، ماوەی مانگێك بوو (نیگا)ی بۆ نەهاتبوو دەربارەی من، ئنجا شایەتومانی هێنا و فەرمووی: ئەوجا بزانە ئەی (عائیشە) دەربارەی تۆ شتێكی ئاوەهام پێگەیشتووە، ئەگەر تۆ پاك بیت لەوكارە ئەوا خوای گەورە بەپاكێتی ڕات دەگرێت، خۆ ئەگەر گوناهێكیشت كردبێت ئەوە داوای لێخۆشبوون لەخوای گەورە بكە، پاشانیش تەوبە بكە و بگەڕێرەوە بۆلای ، بەڕاستی بەندە ئەگەر تاوانێكی كرد و دانی نا بەتاوانەكەیدا و ،دواتر تەوبەی كرد ئەوا خوای گەورە تەوبەكەی قەبول دەكات. پاش ئەوەی قسەكەی تەواو كرد بەباوكم وت: لەبری من وەڵامی پێغەمبەری خوا (صلی الله علیه وسلم) بدەرەوە، وتی: سوێند بەخوا نازانم بڵێم چی !! منیش هەرچەندە ئافرەتێكی كەم تەمەن بووم وتم: سوێندبێت بەخوا دەزانم كەئێوە ئەم قسانەتان بیستووە، تا لەنێو دڵتاندا جێی گرتووە و باوەڕتان پێی كردووە، خۆئەگەر پێتان بڵێم : من پاك و بەریم لەوكارە ، خواش ئەزانێ كەمن بێتاوانم، ئێوە باوەڕم پێناكەن، لە ڕیوایەتێكی تردا هاتووە : خۆ ئەگەر دان بنێم بەشتێكدا بۆتان ئەوا خوا دەزانێ من لێی بێ ئاگام،بەڵام ئێوە باوەڕم پێناكەن، دەسوێندبێ بەخوا بۆخۆم و ئێوە هیچ نموونەیەك نازانم جگە لەوەی (یعقوب) ی باوكی (یوسف) وتی : { فَصَبْرٌ جَمِيلٌ وَاللَّهُ الْمُسْتَعَانُ عَلَى مَا تَصِفُونَ }، پاشان ڕووم وەرگێڕاو ڕاكشام لەسەر جێگاكەی خۆم .

