سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانستهکانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینهوهی قورئانی
- تهفسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- ههمهجۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گهورهکان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیبادهت
- ناوه جوانهکانى خوا
- هاوهڵانى پێغهمبهر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیهکان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنهوهى قورئان و گوێ گرتن له ههر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنهوهى وبینینى تهفسیرهکهى پێکهوه بهکوردى و زمانه جیهانیهکان کلیک لێره بکه
( ئهبو دهرداء ) چ دانایهک بوو ..؟! (بەشی سێ یەم)
نوسینگهى تهفسیر .. نوسینى : خالد محمد خالد ..وهرگێڕانى : سهام بهرزنجى / بەراستیش پیاوێك بوو بەدوای تایبەتمەندییەكی رۆحی و باڵا دەستییەكدا وێڵ بوو كە بەرەو
بەرزترین پلەی تەواو مەندی رێپێدراو بۆ ئادەمیزادی ببات..
لەراستیشدا پەرستشی وەك شەوڕەوییەك دەویست كە بەرزی بكاتەوە بەرەو جیهانی باڵای چاكە و، بیگەیێنتە لای حەق لەپایەداریەكەیدا و، حەقیقەت لەسەر چەشمەكەیدا و، خۆ گەر تەنها وەك چەند ئەركێك مەبەستی بوایە كە بەجێ بهێنرێ و، قەدەغەكراوانێك وازی لێ بهێنرێت، ئەوا دەیتوانی كە لەگەڵ بازرگانێتی وكارەكانیدا كۆی بكاتەوە..
جا چەند لە بازرگانان هەیە و پیاو چاكن و.. چەند پیاو چاكی بازرگانیش هەیە لەنێو هاوەڵانی پێغەمبەری خواشدا (صلی الله علیه وسلم) چەندەها كەس هەبوو كە بازرگانی و كڕین و فرۆشتنیان داینەبڕیبوون لەیادی خوا.. بەڵكو هەوڵیان دا بوو بۆ گەشەكردنی بازرگانی و سامانەكەیان تا خزمەتی كێشەی ئیسلامی پێ بكەن و، پێداویستیەكانی موسڵمانانی پێدابین بكەن..
بەڵام بەرنامەی ئەو هاوەڵانە هیچ لە بەرنامەی (ئەبودەرداء) كەم ناكاتەوە، هەروەك چۆن بەرنامەی ئەم هیچ لەپرۆگرامی ئەوان كەم ناكاتەوە و، هەریەكەیان ئەو كارە ئەنجام دەدات كە بۆی دروستكراوە..
ئەبودەردائیش هەستی بەهەستیارییەكی راستگۆیانە كردبوو بۆ ئەوە دروستكراوە كە ژیانی خۆی بۆ نەزر كردبوو..
تایبەتمەندێتی لەگەڕان بەدوای حەقیقەتدا بەئەنجامدانی ئەو پەڕی بوارەكانی خۆ ماندووكردن بەپێی ئەو ئیمانەی كە رێنوێنی كردبوو بۆ لای پەروەردگاری و، پێغەمبەرەكەی و، بۆ لای ئیسلام..
گەر حەزتان كرد ناوی بنێن سۆفیگەری..
بەڵام سۆفیگەری پیاوێكی زرنگی بڕواداری و، توانای فەیلەسوفی و، ئەزموونی جەنگاوەر و، تێگەیشتنی هاوەڵانی بۆ دەستەبەر بوو بوو و، وای لە سۆفیگەریەكەی كردبوو كە بزاڤێكی زیندوو بێت بۆ بنیاتنانی رۆح، نەك تەنها سێبەرێكی چاك بێت بۆ ئەو بنیاتە..!!
بەڵێ..
ئا ئەوە (ئەبودەرداء)ی هاوەڵ و قوتابی پێغەمبەری خوایە (صلی الله علیه وسلم)..
ئا ئەوەیە (ئەبودەرداء)ی خوا پەرست و، دانا..
پیاوێك بوو بە هەردوو قاچی شەقی لەدونیادابوو، لەسنگی خۆی دەركردبوو..
پیاوێك بوو لەگەڵ خۆیدا چوویە خەڵوەت تادایپۆشی و پاكی كردەوە و، تا بوویە ئاوێنەیەكی بێگەرد و دانایی و، راستبینی و، چاكەی تێدا دەركەوت و، ئەبودەردائی كردە مامۆستایەكی مەزن و دانایەكی بەهێز..
بەختەوەرن، هەموو ئەوانەی ئەچنە لای و، گوێی لێ دەگرن..
دەساوەرن ئەی هۆشمەندان با لەداناییەكەی نزیك ببینەوە..
با لە فەلسەفە و تێڕوانینی بەرانبەر شادی و رازاوەییەكانی دەست پێ بكەین..
ئەوەتا قوڵایی گیانی كەوتبووە ژێر كاریگەری ئەو ئایەتە جوانەی قورئانی پیرۆز دەربارەی:
[الَّذی جَمَعَ مَالاً ۆعَدَّدَهُ، ێحْسَبُ أَنَّ مَاڵهُ أَخْڵدَهُ: ئەوەی ماڵی كۆكردەوە ودەیبژێرێ، وا خەیاڵ دەكا دراوەكەی لە مردن دەیپارێزێ.] الهمزە/٢-٣.
تا قوڵایی گیانی لەژێركاریگەری ئەم فەرموودەیەی پێغەمبەردا بوو (صلی الله علیه وسلم):
((ما قل وكفی، خیر مما كثر وألهی: ئەوی كەمی بێت و بەش بكات، چاكترە لەوەی زۆری هەبێت و گومڕای بكات))..
هەروەها پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) دەفەرموێت:
{چەند لەتواناتان بوو لە خەم و خەفەتی دونیا خۆ دوور بگرن، چونكە هەر كەسێك دونیا گەورەترین خەمی بوو، ئەوا خوای گەورە پەرتەوازەی دەكات و، هەژاریەتیەكەی دەخستە نێو چاویەوە..
ئەو كەسەیش رۆژی دوایی گەورەترین خەمی بوو خوای گەورە بۆی كۆ دەكاتەوە و، دەوڵەمەندییەكەی دەخاتە دڵیەوە و، خوای گەورە هەموو چاكەیەكی زۆر خێرا بۆ دەنێرێت}.
لە پێناوی ئەوەدا، شینی بۆ ئەو كەسانە دەكرد كە كەوتوونەتە بەندی چاوچنۆكی دەوڵەمەندی و دەڵێت:
{خودایا پەنات پێ دەگرم لە پارچە پارچە بوونی دڵ..
پرسیاری لێ كرا:
پارچە پارچە بوونی دڵ چییە ئەبودەرداو..؟؟
لەوەڵامدا وتی:
ئەوەیە كە لە هەموو دۆڵێكدا سامانم هەبێت}..!!!

