سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
پاڕانه‌وه له‌خوا ..
دکتۆر عبدالمحسن الأحمد (که پزیشکێکى بانگخوازى سعودیه)ده‌ڵێت: له خه‌سته‌خانه ژن و پیاوێکم بینى که مناڵه‌که‌یان تووشى ئیلتیهابات بووبوو به‌هۆیه‌وه گورچیله‌کانى باش کاریان نه‌ده‌کرد و له‌شى
ئاوسابوو چیمان ئاو ئه‌دایه و چیمان ئاو تێده‌کرد میزى نه‌ده‌کرد، ده‌بوایه به په‌له غه‌سلى گورچیله‌ى بۆ بکرێت، ساڵه‌ى عه‌مه‌لیات ئاماده‌بوو، له‌وه‌دابوو مناڵه‌که به‌رن تا له‌ژێر نه‌شته‌رگه‌ریدا بۆرى له ڕانیه‌وه بۆ دابنێن، چونکه دکتۆره‌کان چه‌ند هه‌وڵیان دابوو له‌به‌ر ئاوساوى له‌شى ده‌ماره‌که‌یان نه‌ئه‌دۆزیه‌وه.
منیش که دایک و باوکیم بینى چاویان سوور بووبوو له گریاندا وتم: نوێژى ئیستیخاره‌تان کردووه، وتیان: نه‌خێر وا ئێستا ده‌یبه‌ن بۆ عه‌مه‌لیات، وتم: خێرا بڕۆن ئیستیخاره بکه‌ن و به‌کوڵ و دڵ دوعا بکه‌ن، پیاوه‌که چووه شوێنى نوێژى پیاوان و ژنه‌که‌ش چوو بۆ شوێنى نوێژى ژنان، دیاره زۆر پاڕابوونه‌وه، کات سه‌عات دوو و نیوى عه‌سر بوو، له ساڵه‌ى عه‌مه‌لیاته‌وه ته‌له‌فۆنیان کرد کێشى مناڵه‌که چه‌نده، که پێیان ڕاگه‌یاندن وتیان: سۆنده‌مان بۆ ئه‌و ته‌مه‌نه نییه ده‌بێت له خه‌سته‌خانه‌ى عه‌سکه‌رییه‌وه بۆى بێنین بۆیه عه‌مه‌لیات و غه‌سله‌که ده‌که‌وێته سبه‌ینێ، ئێواره له ماڵه‌وه سه‌عات هه‌شت و نیو ته‌له‌فۆنیان بۆ کردم سوپاس بۆ خوا مناڵه‌که میزى کرد و به‌مه‌ش خواى گه‌وره ڕزگارى کرد له عه‌مه‌لیات و غه‌سله‌که...
جا بۆیه ته‌نها خوایه که دێ به‌هاناى به‌نده‌کانیه‌وه، هه‌ر خوایه که په‌ناى بێ په‌نایانه، جا ڕه‌نگه یه‌کێ بڵێت: بۆ له‌کاتى بێ ئومێدبووندا له هه‌موو هۆکارێکى دنیایى، خواى گه‌وره وه‌لآم ئه‌داته‌وه، دیاره خواى گه‌وره ده‌یه‌وێت که بۆ به‌نده‌که‌ى بسه‌لمێنێ که ئه‌گه‌ر هه‌موو ده‌رگاکانیش داخران ده‌رگاى ڕه‌حمه‌تى خوا ده‌مێنێ، که هیچ شتێک نییه خوا ده‌سته‌وسان بکات: (أَوَلَمْ يَسِيرُوا فِي الْأَرْضِ فَيَنظُرُوا كَيْفَ كَانَ عَاقِبَةُ الَّذِينَ مِن قَبْلِهِمْ وَكَانُوا أَشَدَّ مِنْهُمْ قُوَّةً وَمَا كَانَ اللَّهُ لِيُعْجِزَهُ مِن شَيْءٍ فِي السَّمَاوَاتِ وَلَا فِي الْأَرْضِ إِنَّهُ كَانَ عَلِيماً قَدِيراً )فاطر٤٤.
به‌ڵا له‌م جۆره ده‌نگوباسانه زۆرن، براده‌رێک به‌ناوى دکتۆر کاروان چه‌ندساڵێک له‌مه‌وبه‌ر له سه‌ید سادق دکتۆر بوو، ده‌گێڕیته‌وه که مناڵێکیان ده‌هێنا بۆلاى نه‌خۆشى دڵى هه‌بوو، دایک و باوکه‌که‌شى هه‌ژار و نه‌داربوون ، پێى وتن که بیبه‌ن بۆ سلێمانى عه‌مه‌لیاتى ده‌ویست که ئه‌ویش چه‌ند ده‌فته‌رى تێده‌چوو.
پاش ماوه‌یه‌ک ده‌یانبینێته‌وه له سلێمانى، ئه‌حواڵى کوڕه بچووکه‌که‌یان لێ ده‌پرسێت، باوکه‌که‌ى ده‌ڵێت سوپاس بۆ خوا باش بووه، وتى: عه‌مه‌لیاته‌که‌تان بۆ کرد؟؟، وتى: نه‌خێر، شه‌وێکیان له خه‌وما کوڕه‌که‌میان لێوه‌رگرتم و عه‌مه‌لیاتیان بۆ کرد و دایانه‌وه ده‌ستم، که خه‌به‌رم بووه‌وه سه‌یرم کرد منداڵه‌که له خه‌وێکى قورسدایه، گوێم نه‌دایه، وتم: هیچ نییه، دیاره خه‌وێکم دیوه و هیچى تر.
پاش دوو سێ ڕۆژ دایکى ده‌یبات ده‌یشوا سه‌یرده‌کات جێگاى ته‌قه‌ڵى عه‌مه‌لیات به‌سه‌ر سنگیه‌وه‌یه‌تى، زانیم که خوا به فه‌زڵ و که‌ره‌مى خۆى به‌سه‌رى کردووینه‌ته‌وه و هه‌ر ئه‌وه که په‌ناى بێ په‌نایانه.
بێ که‌سى شاعیر له سه‌عاتێکى گه‌ڕانه‌وه بۆ سه‌ر فیتره‌ت ده‌ڵێت:
مه‌ڵێن بێ که‌س بێ که‌سه بێ که‌س
بێ که‌س تۆى هه‌یه ئه‌ى تۆ کێت هه‌یه بێ که‌س؟
له په‌ڕاوى له خزمه‌ت قورئاندا دوو ڕووداوى ترم باس کردووه، که بۆ خۆمیان گێڕاوه‌ته‌وه ،یه‌کێکیان باوکى کاک (رەجا حەمە عەلى) له هه‌ڵه‌بجه که به‌هه‌مان شێوه له شه‌سته‌کاندا عه‌مه‌لیاتیان بۆ کردبوو، یه‌کێکى تریشیان کاک عبدالظاهر باهیر که ئه‌وکاته‌ى له به‌غدا عه‌سکه‌ر بوو به‌هه‌مان شێوه عه‌مه‌لیاتى گورچیله‌یان بۆ کردبوو له خه‌ویا و جێگه‌ى ته‌قه‌ڵه‌کانیشى دیاربوون، ناوبراو ئێستا له که‌رکوک دائه‌نیشێ.
ئافره‌تێکیش له‌م ساڵانه‌ى دواییدا له چه‌مچه‌ماڵ ئینزیلاقى فه‌قه‌راتى ده‌بێت و هاتوچۆى دکتۆرێک ده‌کات له که‌رکوک، پاش ماوه‌یه‌کى زۆر شه‌وێک له خه‌ویا دکتۆره‌که‌ى عه‌مه‌لیاتى فه‌قه‌راتى بۆ ده‌کات و به‌یانى هه‌ست ده‌کات ئازارى نه‌ماوه و چاک بووه، ڕۆژنامه‌ى هاولآتى چاوپێکه‌وتنى له‌گه‌ڵ ئافره‌ته‌که کرد و پاشان چوونه لاى دکتۆره‌که‌ش، ئه‌وه‌ى سه‌یره دکتۆره‌که وتى: به‌ڵێ له‌و شه‌وه‌دا له خه‌وما چووم عه‌مه‌لیاتم بۆ ئه‌و ژنه کرد.
ئه‌مانه بۆ ئه‌وه ناڵێین که نه‌چین به‌ره‌و دکتۆر و ده‌رمان و به‌ته‌ما بین که له خه‌ودا چاره‌سه‌رمان بکه‌ن، نه‌خێر به‌ڵکو ده‌بێت هه‌موو هۆکارێک بگرینه‌به‌ر و له دڵیشه‌وه پشت به‌خوا ببه‌ستین و لێمان یه‌قین بین که ته‌نها خوا شیفاده‌ره( وَإِذَا مَڕضْتُ فَهُوَ يَشْفِينِ )الشعرا‌ء: ٨٠، کاتێ حه‌زره‌ت (صلی الله علیه وسلم) ده‌چوو بۆلاى نه‌خۆشێک ئه‌م دوعایه‌ى بۆ ده‌کرد: (اذهِبِ البأسَ ربَّ الناسِ، اشفِ وأنتَ الشافي، لا شفاءَ إلا شفاؤك، شفا‌ء لا يغادر سَقَمَا).
داوابکه‌ن، بپاڕێنه‌وه، خوا په‌روه‌ردگارى ئاسمانه‌کانه و په‌روه‌ردگارى زه‌ویشه( وَهُوَ الَّذِي فِي السَّمَاءِ إِلَٰهٌ وَفِي الْأَرْضِ إِلَٰهٌ ۚ وَهُوَ الْحَكِيمُ الْعَلِيمُ ) الزخرف: ٨٤. کاتێ داواده‌که‌ن داوا له خوایه‌ک ده‌که‌ن که نزیکه (قريب) نه‌ک هه‌ر نزیک چونکه هى وا هه‌یه نزیکه لێت و گوێت پێنادات، نایه به هاناته‌وه‌و گرنگ نیت به‌لایه‌وه، به‌لآم خواى په‌روه‌ردگار وا نیه (قريب مجيب)ه، نزیکه و وه‌لآمده‌ره‌وه‌ى به‌نده‌کانیه‌تى( وَإِلَىٰ ثَمُودَ أَخَاهُمْ صَالِحًا ۚ قَالَ يَا قَوْمِ اعْبُدُوا اللَّهَ مَا لَكُمْ مِنْ إِلَٰهٍ غَيْرُهُ ۖ هُوَ أَنْشَأَكُمْ مِنَ الْأَرْضِ وَاسْتَعْمَرَكُمْ فِيهَا فَاسْتَغْفِرُوهُ ثُمَّ تُوبُوا إِلَيْهِ ۚ إِنَّ رَبِّي قَڕيبٌ مُجِيبٌ )هود: ٦١.
باشترین وه‌لآمدانه‌وه و به‌هاناوه هاتن لاى خوایه، ئه‌وه‌تا سه‌یرکه‌ن چۆن دێت به‌هاناى حه‌زره‌تى نوحه‌وه(وَلَقَدْ نَادَانَا نُوحٌ فَلَنِعْمَ الْمُجِيبُونَ)الصافات: ٧٥.خواى گه‌وره شه‌رم ده‌کات له‌وه‌ى که به‌نده‌یه‌کى ده‌ست به‌رزبکاته‌وه و بپاڕێته‌وه و به ده‌ستى به‌تاڵ بیگێڕێته‌وه، جا یا کاره‌که‌ى بۆ ده‌کات، یان به‌لآ و موسیبه‌تێکی له‌سه‌ر لا ده‌بات.
حه‌رزه‌ت (صلی الله علیه وسلم) ده‌فه‌رموێت: (إن الله حيٌّ كريم يستحي من عبده أن يرفع إليه يديه ثم لا يضع فيها خيرا).
ئیمام ئه‌حمه‌د ده‌پاڕایه‌وه و ده‌یوت: په‌روه‌ردگارا هه‌وه‌ک چۆن ڕووت پاراستووم له سوجده بردن بۆ غه‌یرى تۆ، ئاواش ڕووم بپارێزه له داواکردن له غه‌یرى تۆ.

