ماڵپەری قورئانی پیرۆز

  •   پەیوەندی
  •   سەردێڕەکان
  •   سەرەتا

سەرەکیەکان

  •   ماڵەوە
  •   قورئانی پیرۆز
  •   زانیاری قورئان
  •   زانسته‌کانی قورئان
  •   اعجاز
  •   لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
  •   ته‌فسیری قورئان
  •   فێربوونی التجوید
  •   زیکرەکان
  •   فەرموودە قودسیەکان
  •   گەشەپێدانی مرۆیی
  •   کتێبخانه
  •   ڕۆژوو
  •   ژیانی پێغەمبەران
  •   موعجیزەی پێغەمبەران
  •   هه‌مه‌جۆر
  •   لینکەکان
  •   عقيدة
  •   ئيمان
  •   نوێژ
  •   پەروەردەی منداڵ
  •   قیامة
  •    هۆی دابەزین
  •   فیقه
  •   ئاداب
  •   چێرۆک و بەسەرهات
  •   واتای ئایەت
  •   بەهەشت
  •   دۆزەخ
  •   ئافرەتان
  •   تاوانه‌ گه‌وره‌کان
  •   خێزان
  •   رازی قورئانى
  •   عیباده‌ت
  •   ناوه‌ جوانه‌کانى خوا
  •   هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
  •   پێغەمبەر محمد (ص)
  •   چیڕۆکه‌ قورئانیه‌کان
  •   ژیان فێری کردم
  •   ژیانى زانایانى ئیسلام
  •   ووتەی زانایانی ئیسلام
  •   ووتەی ناوداران
  •   ووتەکانی سەرکەوتن

ئاماری ماڵپەر





ته‌فسیری ئاسان دابه‌زێنه‌


خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز

- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له‌ هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره‌ بکه
-  بۆ گوێ گرتن له‌ قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه‌ به‌کوردى و زمانه‌ جیهانیه‌کان کلیک لێره‌ بکه

سەرەتا

چەند وتەیەكی هەڵبەسـتراوی ئیسـرائیلییەكان لەبارەی ئەم چیـرۆكەوە..چیرۆكه‌ قورئانیه‌كان

چەند وتەیەكی هەڵبەسـتراوی ئیسـرائیلییەكان  لەبارەی ئەم چیـرۆكەوە..چیرۆكه‌ قورئانیه‌كان

نووسینی/د.صلاح عبدالفتاح الخالدی //نووسینگه‌ی ته‌فسیر ///ئەوانەی بەسەرهات‌و داستانەكانیان گێراوەتەوەو چاویان بە وتە هەڵبەستراوەكانی ناسراو بە (ئیسرائیلیات)دا خشاندووە ئەم بەسەرهاتەیان بەم جۆرە نەقڵا كردووە:- گەنجێك لە (بنو اسرائیل)دا هەبوو

، كە مامێكی دەوڵەمەندی خاوەن ماڵا‌و سامانی زۆری هەبوو، هەروەها كچێكی جوانیشی هەبوو، برازاكەی بەپەلە هەمیشە چاوەڕوانی مردنی بوو تاكو كچەكەی بخوازێت‌و میراتگری ماڵا‌و سامانەكەی بێت. بەڵام ئەم پیاوە دەوڵەمەندە تەمەنی درێژ بووو نەدەمرد. گەنجەكەش حەزی دەكرد ئەم مامەی زوو بمرێت‌و پەلەی بوو لە مردنی، بۆیە بەئانقەست هەڵی كوتایە سەری‌و كوشتی، بۆ ئەوەی تاوانەكەش لەنێو خەڵكیدا ون ببێت‌و هیچ كەسێك بە كوشتنی مامی خەتاباری نەكەن تەرمەكەی هەڵدایە بەر دەرگای ماڵێك لەماڵانی خەڵكی‌و لەبەردەگاكەش لێی دانیشت‌و دەگریاو، خاوەنانی ئەوماڵەی بەكوشتنی مامی تاوانبار دەكردو داوای هەقی خوێنەكەی لێ دەكردن، ئەوانیش سوێندیان خوارد كەئەمان نەیانكوشتووە. كاتێك مەسەلەكەیان خستە بەردەم (موسا) فەرمانی پێكردن، كە مانگایەك سەرببڕن. بۆیە ئەوان سەرسام بوون لەو فەرمانەو وای بۆچوون، كە ئەمە هیچ پەیوەندیەكی بە كێشەكەیانەوە نییە، لەبەر ئەمە بەرهەڵستیی موسایان لەسەر ئەو فەرمانە كردو، ئەویش فەرمانەكەی بۆ دووپات كردنەوە.. 

ئینجا كەوتنە پرسیار لێكردنی لەسەر تەمەنی ئەو مانگایەو لەسەر ڕەنگی‌و لەسەر توانای كاركردنی، ئەویش وەڵامی هەموو پرسیارەكانیانی دایەوەو، وایان لێ هات تەنگیان بە دەروونی خۆیان هەڵچنی.. هەموو ئەو نیشانانەی مانگاكەیان لە موسا وەرگرت‌و، دەستیان كرد بەگەڕان بەدوای جۆرە مانگایەكدا كەئەو سیفەتانەی هەبێت.
 لەلای هۆزی (بەنو ئیسرائیل) گەڕان بەدوایداو تەنها یەك مانگایان بەو سیفەتانەوە بینی.... ئەو مانگایە بەسەرهاتێكی تریشی هەیە (بێگومان هەر بەسەرهاتێكی هەڵبەستراوی ئیسرائیلیانەی هەیە) ئەو مانگایە هی لاوێكی هەتیوو هەژار بوو، ئەم لاوە چاكە كارو بەئەمەك بوو بۆ ئەو باوكەی كەمردبوو، بۆ دایكیشی كە لەژیاندا بوو هەرئاوا بە ئەمەك بوو، ئیتر كەوتنە سەوداو ئاڵوێرییەوە لەگەڵی‌و ئەویش سەودای لەگەڵا كردن‌و لەكاتی سەودای كڕین‌و فرۆشتنەكەیاندا وردەوردە نرخەكەی لەسەر زیاد دەكردن، ئەوانیش دەگەڕانەوە بۆ لای‌و سەودایان لەگەڵا دەكردەوە تاكو لەگەڵی رێككەون.. بەڵام ئەو لاوە نرخەكەی لەسەد دنیارەوە زیاتر كرد بۆ دووسەد دینار، پاشان بۆ چوارسەد، پاشان بۆ هەشت سەد دینار، پاشان داوای لێ كردن بیخەنە قەپانەوەو بیكێشن‌و بەقەد كێش (مانگاكە)ی خۆی ئاڵتوون بدەن لە نرخیدا. ئەوانیش ناچار بوون بەو مامەڵەیە قایل بن لەبەر ئەوەی هیچ مانگایەكی تری هاوشێوەی نییەو، ئەو نرخەی كە لاوەكە داوای دەكرد پێیانداو، ئەویش بووە یەكێك لە دەوڵەمەندە گەورەكان، ئەمەش گوایە بەهۆی چاكی‌و بەئەمەكیی لەگەل باوك‌و دایكیدا.
مانگاكەیان وەرگرت‌و سەریان بڕی، پاشان بەشێك لەلاشەی مانگاكەیان هەڵگرت‌و دایان بەجەستەی كوژراوەكەدا (لێرەدا ئەوانەی دەقە ئیسرائیلییەكانیان گێراوەتەوە جیاوازییەكی گەورە لە وتەو بیروڕایاندا هەیە لەمەڕ دیاری كردنی ئەو بەشەی مانگاكەكە داخۆ دەستی بووە، یان قاچی، یان ڕانی یان سەری یان..؟! بەهەرحاڵا بەوبەشەی مانگا سەربڕراوە، كە لە تەرمی كوژراوەكەیان داوەو ئیدی خوداش كابرای كوژراوی زیندوو كردۆتەوەو كابرا هاتۆتە زمان‌و پێی گوتوون (فڵانكەس كە برازای خۆمە منی كوشت) دوای ئەم وتەیە مردووەتەوە ئینجا گەنجە بكوژەكەش لە میراتی مامی بێ‌بەش كراوەو ئەمەش سزایەك بووە لەسەر تاوانەكەی، لەو رۆژەشەوە هیچ بكوژێك میراتگری كوژراوەكە نەبووە"( ).
ئەم بەسەرهاتە ئیسرائیلیانە، بەتایبەتیش وەك ئەوەی، كە لەو ئایەتانەی چیرۆكەكەی سوورەتی (بقرە)شدا باسكراوە لێی وەردەگرین‌و پێوەی پابەند دەبین‌و دەیڵێینەوە مادام لە قورئانیشدا هاوشێوەیەكی بەدی بكەین، هەندێك بەسەرهات‌و ریوایەتی وایشیان هەیە، كە ئایەتەكانی قورئان هیچ باسێكی لێوە نەكردوون‌و ئێمەش هیچ باسێكی لێوە ناكەین‌و نایڵێینەوە، رێگە بەخۆمان‌و كەسانی تریش نادەین، كە سەر بكەنە سەر ئەو بەسەرهاتە پووچەڵا‌و ئەفسانەو ئیسرائیلیاتەو نابێـت فەرمایشتی خودایان پێ تەفسیر بكەین.
هەموو مافەکانی پارێزراون بۆ ماڵپەری قورئانی پیرۆز