سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
سوود له‌م وتانه‌ى ئیبراهیم فه‌قێ وه‌ربگره بۆ ژیانى ڕۆژانه‌ت
١- ١٠ بۆ ٣٠ خوله‌ک له کاتی رۆژانه‌ت تایبه‌ت بکه بۆ رۆیشتن...و زه‌رده‌خه‌نه‌ش له‌سه‌ر لێوه‌کانتبێ.
٢- رۆژانه ١٠ خوله‌ک به‌بێ ده‌نگی دابنیشه..
٣- حه‌فت کاتژمێر بۆ نووستن دیاریبکه..
٤- به سێ شته‌وه ژیان بکه: ( وزه + گه‌شبینی + سۆز).
٥- رۆژانه یاری دڵخۆشکه‌رانه ئه‌نجامبده.
٦- دوو هێنده‌ی رێژه‌ی خوێندنه‌وه‌ی پارساڵت کتێب بخوێنه‌وه.
٧- کاتێک تایبه‌ت بکه بۆ خۆراکی رۆحت " نوێژ + ته‌سبیح + خوێندنی قورئان،..به‌پێی ئاینی تایبه‌تی خۆت"
٨- هه‌ندێ کات له‌گه‌ڵ که‌سانی ٧٠ ساڵ به‌سه‌ره‌وه به‌سه‌ربه‌ره و هه‌ندێ کاتیش له‌گه‌ڵ شه‌ش ساڵ به‌ره‌و خوارت..
٩- له‌کاتی به‌خه‌به‌ریت زیاتر خه‌ون ببینه.
١٠- زیاتر خواردنی سروشتی بخۆ له خواردنی له‌قووتوکراو..
١١- رێژه‌یه‌کی زۆر له ئاو بخۆره‌وه رۆژانه..
١٢- هه‌وڵ بده رۆژانه سێ که‌س بخه‌یته پێکه‌نین..
١٣- کاته به‌نرخه‌کانت له زۆر ووتن به‌فیرۆمه‌ده.
١٤- بابه‌ته ناخۆش و کێشه‌کان له‌بیربکه و ئه‌و هه‌ڵانه بیر هاوبه‌شی ژیانت مه‌هێنه‌وه که تێپه‌ڕیوون چونکه کاته‌کانی ئێستا تێکده‌ده‌ن.
١٥- بزانه که ژیان قوتابخانه‌یه و تۆش خوێندکاری تیایدا و کێشه‌کان بریتین له هاوکێشه‌ی بیرکاری که ده‌توانرێت چاره‌سه‌ربکرێن
١٦- نانی به‌یانی وه‌ک پادشا.. نانی نیوه‌ڕۆ وه‌ک شازاده.. نانی ئێواره‌ش وه‌ک هه‌ژار بخۆ..
١٧- زه‌رده‌خه‌نه بکه..و زیاتر پێبکه‌نه
١٨- ژیان زۆر کورته به ڕقلێبوونه‌وه‌ی خه‌ڵک به‌سه‌ری مه‌به..
١٩- هه‌موو کارێک به‌جدی وه‌رمه‌گره.. نه‌رم و ئاقڵانه به..
٢٠- پێویست نییه له هه‌موو گفتوگۆیه‌ک ببه‌یته‌وه..!
٢١ - رابردوو و نه‌رێییه‌کانی له‌بیربکه.. تا داهاتووت تێکنه‌دات
٢٢- ژیانت به‌راوردمه‌که به ژیانی خه‌ڵکی تر و هاوبه‌شی ژیانیشت به که‌سی تر به‌راورد مه‌که..!!
٢٣ - هه‌ستت هه‌رچۆنێک بوو لاواز مه‌به, به‌ڵکو هه‌ڵسه و ده‌ست به رۆژێکی نوێ بکه..
٢٤- گومانی باشت به خودا هه‌بێت..
٢٥- باره‌کان هه‌رچۆنێک بن ( باش بن یان خراپ ) متمانه‌ت به‌وه بێت که ده‌گۆڕێن..!
٢٦ - ئه‌وه‌ی خه‌ڵکی ده‌رباره‌ی تۆ بیریلێده‌که‌نه‌وه په‌یوه‌ندی به‌تۆوه نییه!!
٢٧- کاره‌که‌ت له کاتی نه‌خۆشیت له هانات نایه‌ت به‌ڵکو هاوڕێکانت هه‌ر بۆیه گرنگیان پێبده.!
٢٨- ده‌ستبه‌رداری هه‌موو ئه‌و شتانه‌به که نه سوود ، و نه خۆشی و نه جوانیان تێدا نییه.
٢٩- حه‌سوودیبردن ته‌نها کات به‌فیرۆدانه (( تۆ هه‌موو پێداویستییه‌کانی خۆت هه‌یه)).
٣٠- باشتر به‌ڕێوه‌یه به پشتیوانی خودا
٣١- هه‌رده‌م په‌یوه‌ندی به خێزانه‌که‌ت و دایک و باوکته‌وه بکه...!
٣٢- هه‌رده‌م له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌که‌ت باشبه..
ــــــــــــــــــــــ

