ماڵپەری قورئانی پیرۆز

  •   پەیوەندی
  •   سەردێڕەکان
  •   سەرەتا

سەرەکیەکان

  •   ماڵەوە
  •   قورئانی پیرۆز
  •   زانیاری قورئان
  •   زانسته‌کانی قورئان
  •   اعجاز
  •   لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
  •   ته‌فسیری قورئان
  •   فێربوونی التجوید
  •   زیکرەکان
  •   فەرموودە قودسیەکان
  •   گەشەپێدانی مرۆیی
  •   کتێبخانه
  •   ڕۆژوو
  •   ژیانی پێغەمبەران
  •   موعجیزەی پێغەمبەران
  •   هه‌مه‌جۆر
  •   لینکەکان
  •   عقيدة
  •   ئيمان
  •   نوێژ
  •   پەروەردەی منداڵ
  •   قیامة
  •    هۆی دابەزین
  •   فیقه
  •   ئاداب
  •   چێرۆک و بەسەرهات
  •   واتای ئایەت
  •   بەهەشت
  •   دۆزەخ
  •   ئافرەتان
  •   تاوانه‌ گه‌وره‌کان
  •   خێزان
  •   رازی قورئانى
  •   عیباده‌ت
  •   ناوه‌ جوانه‌کانى خوا
  •   هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
  •   پێغەمبەر محمد (ص)
  •   چیڕۆکه‌ قورئانیه‌کان
  •   ژیان فێری کردم
  •   ژیانى زانایانى ئیسلام
  •   ووتەی زانایانی ئیسلام
  •   ووتەی ناوداران
  •   ووتەکانی سەرکەوتن

ئاماری ماڵپەر





ته‌فسیری ئاسان دابه‌زێنه‌


خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز

- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له‌ هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره‌ بکه
-  بۆ گوێ گرتن له‌ قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه‌ به‌کوردى و زمانه‌ جیهانیه‌کان کلیک لێره‌ بکه

سەرەتا

( ئه‌بو ده‌رداء ) چ دانایه‌ک بوو ..؟! (بەشی چوارەم)

( ئه‌بو ده‌رداء ) چ دانایه‌ک بوو ..؟! (بەشی چوارەم)

نوسینگه‌ى ته‌فسیر .. نوسینى : خالد محمد خالد ..وه‌رگێڕانى : سهام به‌رزنجى / بانگەشەی خەڵكی دەكرد بۆ بەدەستهێنانی دونیا بەهۆی دەستبەرداربوونیەوە.. لەراستیشدا ئەوە خاوەنمەندێتی

راستەقینەیەتی.. بەڵام راكردن بەدوای چاوچنۆكیەكانیدا كە كۆتایی بۆ نیە، ئەوا ئەمە خراپترین جۆری بەندایەتی و كۆیلەیەتیە.ئالێرەدا دەیووت:((هەر كەسێ‌ دەستی لە دونیا هەڵنەگرتبێت، ئەوا دونیا بۆ ئەو نیە))..

سامانیش لای ئەو هۆكارێكە بۆ گوزەرانێكی رەزامەندی مامناوەند و بەس..
پاشان لەسەر خەڵكی پێویستە كە بەحەڵاڵی بەدەستی بهێنن و، بەنەرم و نیانی و میانڕەوی پەیدای بكەن، نەك بەسوور بوون و خۆ ماندووكردن..
ئەو دەیووت:
{تەنها شتی باش بخۆ و..
بەس شتی باش بەدەست بهێنە و..
تەنها شتی باش بێتە ناو ماڵەكەتەوە}.
نامەیشی بۆ هاوەڵێكی دەنووسی و دەیووت:
{دوای ئەوە، تۆ لە پانتایی دونیادا خاوەنی هەر چی هەیت، بەر لەتۆ هی كەسی دیكە بووە و..
لەدوای تۆش بۆ كەسی تر دەبێت.. تەنها ئەوەی لێ‌ بۆ تۆیە كە بەكاری بهێنیت بۆ خۆت.. ئەوا لە پێشتری دابنێ‌ لەوەی كە ماڵ و سامان كۆبكەیتەوە تا ببێتە میرات بۆ كوڕەكەت، بزانە كە بۆ یەكێك لەم دووانەی كۆ دەكەیتەوە:
یان بۆ كوڕێكی چاكە كە لە گوێڕایەلێ‌ خوادا بەكاری دێنێت و، بەختەوەر دەبێت بەوەی كە تۆ ماندوو بوویت بۆی..
یاخود كوڕێكی سەركەشە و، لەسەر پێچی خوادا بەكاری دێنێت و، بەوەی كە تۆ بۆت كۆ كردۆتەوە بەدبەخت دەبێت..
دەسا متمانەت هەبێ‌ بەو رزق و رۆزییەی كە لای خودایە و، خۆت دەرباز بكە}..!
هەموو دونیا لەدیدەی ئەبودەردائدا شتێكی رووت بوو..
كاتێك (قوبرس) رزگار كرا و دەستهاتەكانی جەنگ هێنرایەوە بۆ مەدینە، خەڵكی سەیریان كرد ئەبودەردا‌و دەگری.. بەسەرسامیەوە لێی نزیك بوونەوە و لێیان پرسی و، (جوبەیری كوڕی نەفیر) پرسیارەكەی ئاڕاستە كرد:
پێی وت:
{ئەی ئەبودەردا‌ء چی وات لێدەكات لە رۆژێكدا بگریت كە خوای گەورە ئیسلام و خەڵكەكەی سەرفراز كردووە}..؟؟
جا ئەبودەردا‌ء بەداناییەكی زۆر و تێگەیشتنێكی قوڵەوە وەڵامی دایەوە:
{تیاچیت ئەی جوبەیر..
سوكترین دروستكراون لای خوا ئەگەر واز لە فەرمانەكانی بهێنن..
لەكاتێكدا كەنەتەوەیەكی بە دەستەڵات و، سەركەوتوو، خاوەن موڵك بێت و، واز لەفەرمانی خودا بهێنێت و، بگاتە ئەوەی كە دەیبینێت}..!!
هەموو مافەکانی پارێزراون بۆ ماڵپەری قورئانی پیرۆز