سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
هه‌نگاوی یه‌که‌م و به‌س
قاسم سروش ........ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێت به یه‌ک هه‌نگاو بگه‌یته دواین په‌یژه، ئه‌وا تۆ هه‌ڵه‌یت، چونکه پێویستت به تێپه‌ڕین به په‌یژه‌کانی تریش هه‌یه، هیچ قوتابییه‌کت بینیوه به‌بێ ئه‌وه‌ی قۆناغه‌کانی سه‌ره‌تایی و ئاماده‌یی ببڕێت گه‌یشتبێته زانکۆ؟! بێگومان وه‌ڵامه‌که‌ی نه‌خێره، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌مه واقیع و سوننه‌تی ژیانی ئێمه‌یه، هه‌نگاوی یه‌که‌م گرنگترین هه‌نگاوه که مرۆڤ ده‌ینێت، چونکه دیارخه‌ری ئه‌وه‌یه ئایا ئه‌و مرۆڤه توانای هه‌یه هه‌نگاو و په‌یژه‌کانی تر ببڕێت و ته‌واوبکات یاخود، ئه‌و که‌سه توانای ئه‌و کاره‌ی نییه که له یه‌که‌م هه‌نگاوه‌وه شکستده‌خوات و زۆر به خراپی ده‌که‌وێت، راسته که‌وتن هه‌ڵسانه‌وه‌ی له دواییه، به‌ڵام هه‌ندێک کار بوونی هه‌یه که هه‌موو که‌سێک ناتوانێت ئه‌نجامیبدات، چونکه له‌گه‌ڵ ئیراده و تواناکانی ئه‌ودا گونجاو نییه.
ئایا که‌سێک که له ژیانی خۆی نه‌چۆته ناو ده‌ریا و رووبار، ده‌توانێت مه‌له‌وانی بکات، بێگومان نه‌خێر، چونکه مه‌له‌وانی شتێک نییه، مرۆڤ له ناو سکی دایکی فێریببێت، به‌ڵکو ئه‌مه پێویستی به ئه‌زموون و تاقیکردنه‌وه هه‌یه، جیاوازه له هه‌ندێک کار که مرۆڤ به‌بێ تاقیکردنه‌وه و هه‌وڵدان به ده‌ستیده‌هێنێت، که‌واته هه‌نگاوی یه‌که‌م و ده‌ستپێک زۆر گرنگه بۆ تاکه‌کان، چونکه ئه‌و راسته‌یه‌مان بۆ ڕوونده‌کاته‌وه، که ئایا ئێمه ده‌توانین به‌سه‌ر ئه‌و کار زاڵبین و ئه‌نجامیبده‌ین، ئه‌مه‌ش ئه‌و ڕوونده‌کاته‌وه که ناکرێت مرۆڤه‌کان هه‌موویان وه‌کو یه‌کتربن، هه‌ندێک مرۆڤ به یه‌ک هه‌نگاو سه‌رکه‌وتوو ده‌بن و هه‌ندێک که‌سی تریش پێویستیان به سه‌دان هه‌نگاوه بۆ سه‌رکه‌وتن، ئه‌وه زانراوه، که ئیشی جووتیار و مامۆستا جیاوازی زۆری هه‌یه، ئه‌و کارانه‌ی مامۆستا ده‌یانکات، جووتیاره‌که ناتوانێت ئه‌نجامیان بدات به پێچه‌وانه‌وه‌ش هه‌ر ڕاسته. بۆیه وا باش مرۆڤ خۆی به کارێک ماندوونه‌کات که ده‌زانێت ته‌واوی ژیانی پێویسته بۆ ئه‌وه‌ی پێیبگات له کاتێکدا له کاریکی تر و ئامانجێکی تر ته‌نها یه‌ک هه‌نگاوی به‌سه.

