سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانستهکانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- ههمهجۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیبادهت
- ناوه جوانهکانى خوا
- هاوهڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیهکان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنهوهى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنهوهى وبینینى تهفسیرهکهى پێکه‌وه بهکوردى و زمانه جیهانیهکان کلیک لێره بکه
دوورکه‌وتنه‌وه له شه‌ڕانگێزى ڕێگایه‌که به‌ره‌و خۆشبه‌ختى
نووسینی: که‌لسوم محه‌مه‌د خۆشبه‌ختی و ئاسووده‌ی و ئارامی دڵ و ده‌روونی مرۆڤه‌کان ڕێگایه‌که به‌ره‌و خۆشبه‌ختى, مرۆڤ کاتێک خۆشبه‌خته که به‌کرده‌وه و ڕه‌فتاره‌کانی تۆوی خۆشبه‌ختی چاندووه و ئه‌نجامه‌که‌ی وه‌رده‌گرێته‌وه،
دڵ و ده‌روونی له‌سه‌ر ئه‌و خۆشییه ڕاهێناوه و له ژیانیدا هه‌وڵی به‌ده‌ستهێنانی ده‌دات و وانه له شکسته‌کانی وه‌رده‌گرێت .
به پێچه‌وانه‌ی خۆشبه‌ختی وشه‌یه‌کی ترمان هه‌یه که به‌دبه‌ختییه، ئه‌و هه‌سته ناخۆشه‌یه که زۆرێک له مرۆڤه‌کان دێته‌ڕێیان و زۆر کات به خۆیان ده‌ڵێن به‌دبه‌ختین و هه‌ندێکجار ئه‌م مرۆڤانه ژیان له خۆیان تاڵ و ناخۆش ده‌که‌ن و بیرناکه‌نه‌وه و ناگه‌رێن به‌دوای هۆکاری بێتاقه‌تی و بهدبهختیاندا .
له ڕۆژگاری ئه‌مرۆماندا خۆشبه‌ختی له لای مرۆڤه‌کان بووه‌ته شتێکی ئه‌سته‌م و نامۆ که ئه‌وه‌ش به هۆی خۆیانه‌وه‌یه، ئه‌گه‌رنا ده‌رگای به‌خته‌وه‌ری هه‌میشه کراوه‌یه, خۆشبهختبه بۆ ئه‌وه‌ی له ژیاندا خۆش بژی و قیامه‌تیشت مسۆگه‌ر بکه‌ی, خۆشبه‌ختی به ڕه‌فتار و کرده‌وه‌کانمانه. هه‌موو مرۆڤه‌کان خۆشبه‌خت ده‌بن ئه‌گه‌ر بیانه‌وێت ببنه که‌سێکی به‌خته‌وه‌ر، ئه‌گه‌ریش نا به‌دبه‌ختیش به‌ده‌ستی خۆیانه زۆربه‌ی کاته‌کان, خۆشبه‌ختیت لهژیردهسته, به‌ڵام ژیرانه مامهڵهبکه له‌گه‌ڵ ناره‌حه‌تی و به‌دبه‌ختییه‌کان و خۆشبه‌ختی تێدا بدۆزه‌ره‌وه .
که‌واته ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێ خۆشبهختبیت؟، ئه‌گه‌ر دهتهویَ دڵخۆشبیت و دوور له خهمبیت؟، به کرده‌وه بیسهلمێنهو کاری بۆ بکه, له هه‌مان کاتدا ده‌بێت ئارام گربیت له‌سه‌ر هه‌موو ناخۆشی و به‌دبه‌ختییه‌ک.
بۆ ئه‌وه‌ی خۆشبهختبیت پێویسته وریاى ئه‌م خاڵانهبیت
١. هه‌رکات توشی خه‌موخه‌فه‌ت و ناخۆشی بویت ئه‌وا وه‌کو پێغه‌مبه‌ر یونس "سه‌لامى خوداى لێبێت"، ئه‌م زیکره بخوێنه تادڵت ئارام بێ، (لا اله الا انت, سبحانك اني كنت من الضالمين)، بۆ ئه‌وه‌ى هه‌میشه ئارام گربیت و تووڕه نه‌بیت و خۆت به دوور بگری له ئاژاوه و هه‌ڵچوون.
٢. له‌و که‌سه خۆشبه که سته‌می لێ کردویت و نه‌رم و نیان به له‌گه‌ڵ ئه‌و که‌سه‌ی ئازاری داوی به‌دڵخۆشی و ئاسوده‌یی ده‌ژی
٣. زۆر زیکری (لا حول ولا قوة الا بالله ) به‌ڵێ، ده‌روونت ئارام ده‌بێت.
٤. چۆن حه‌زده‌که‌ی مامه‌ڵه‌ت له‌گه‌ڵ بکرێ به هه‌مان شێوه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ خه‌ڵکی بکه و به‌رامبه‌ر هه‌مووان لێبورده‌به.
٥. ڕقوکینه له دڵتدا مه‌هێله به‌رامبه‌ر هیچ که‌س.
٦. هیچ کات خۆت به گه‌وره مه‌زانه و که‌سێکی خاکی و بێ فیزبه.
٧. داننان به هه‌ڵه‌کان و په‌شیمانبوونه‌وه لێیان و بێ ئومێدنهبوون له سۆز و به‌زه‌ی خودا.
٨. چاوه‌ڕوانی سوپاس له که‌س مه‌که و گوێ به‌و که‌سه مه‌ده که ڕقوکینه و توڕه‌یت پێ ده‌به‌خشێ.
زۆر کات هۆکاری خۆشبه‌ختی یا به‌دبه‌ختی به‌هۆی ده‌روونییه و به‌هۆی به‌رده‌وام وتنه‌وه‌ی وشه‌ی به‌دبه‌ختم و سه‌پاندنی به‌سه‌رخۆیدا, ئه‌مه له ڕووی پزیشکییه‌وه سه‌لمێندراوه له‌کاتی بێزاری و سترێس و دوودڵی و قه‌له‌قیدا جۆره ئه‌نزیمێک ده‌رده‌درێت که ده‌بێته هۆی بێتاقه‌تی و سیستمی به‌رگری له‌ش که‌مده‌بێته‌وه و زیاتر ئه‌گه‌ری تۆشبوون به نه‌خۆشی و بێهێزی زیاد ده‌کات به هۆی ده‌ردانی (interferon and cortisol.) .
به‌خته‌وه‌رى له ڕووى ده‌روونییه‌وه
که‌واته لێره‌وه ده‌بێت ئێمه لایه‌نی ده‌روونیمان باشبکه‌ین زیاتر په‌ره‌ی پێبده‌ین و نه هێڵین خه‌م و بێتاقه‌تی به‌سه‌رماندا زاڵبێ, هه‌روه‌کو دکتۆره ده‌روونییه‌کان و توێژه‌ره ده‌روونییه‌کان لێکۆڵینه‌وه‌یان کردووه و ئه‌وه‌یان پشت ڕاستکردۆته‌وه که ئه‌گه‌ر هه‌ر مرۆڤێک له مرۆڤه‌کان که ڕۆژێکی نوێی لێ هه‌ڵدێ سێ جار به خۆی بڵیَ من ئه‌مڕۆ دڵخۆشده‌بم ئه‌وا ئه‌و ڕۆژه به دڵخۆشی به‌سه‌ر ده‌بات, به‌ڵام به پێچه‌وانه‌وه ئه‌گه‌ر بڵێ من ئه‌مرۆ بێتاقهتدهبم ئه‌وا ئه‌و ڕۆژه‌ی به بێتاقه‌تی به‌سه‌ر ده‌بات .
هه‌ندێکجار مرۆڤه‌کان ده‌که‌ونه گله‌ی له به‌ختی خۆیان و ده‌ڵێن به‌دبه‌ختین؟!، به‌ڵام هه‌موو ناڕه‌حه‌تی و به‌دبه‌ختییه‌ک هۆکاری خۆی هه‌یه، پێویسته به‌دوای هۆکارکهیدا بگه‌ڕێین و بزانین له کوێی هه‌ڵه‌مان کردووه و ڕاستی بکه‌ینه‌وه‌و ده‌رسی لێوه‌ربگرین .
پێغه‌مبه‌ری خۆشه‌ویستمان محه‌مه‌د(دروودى خوداى لةسةر بيَت) ده‌فه‌رمووێت:"هه‌ر ناخۆشی و ناره‌حه‌تییه‌ک که توشى مرۆڤه‌کان ده‌بێت، ده‌بێته هۆی هه‌ڵوه‌رینی گوناهه‌کانیان، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر دڕکێکیش بچێت به قاچیاندا".
هه‌ندێک له خه‌ڵک وا ده‌زانن خۆشبه‌ختی هه‌ر هه‌ندێک شتی دنیاییه وه‌کو ده‌وڵه‌مه‌ندی و جوانی هتد..، به‌ڵام خۆشبه‌ختی به دڵه نه‌ک به شتی دنیای و باشکردنی لایه‌نی رۆحی و له یاد نه‌کردنی خوای میهره‌بان و سوپاس و ستایش کردنی له‌سه‌ر نیعمه‌ته‌کانی .
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
ـ به‌پێچه‌وانه‌ی خۆشبه‌ختی وشه‌یه‌کی ترمان هه‌یه که به‌دبه‌ختییه، ئه‌ویش هه‌سته ناخۆشه‌یه که زۆرێک له مرۆڤه‌کان دێته‌ڕێیان

