ماڵپەری قورئانی پیرۆز

  •   پەیوەندی
  •   سەردێڕەکان
  •   سەرەتا

سەرەکیەکان

  •   ماڵەوە
  •   قورئانی پیرۆز
  •   زانیاری قورئان
  •   زانسته‌کانی قورئان
  •   اعجاز
  •   لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
  •   ته‌فسیری قورئان
  •   فێربوونی التجوید
  •   زیکرەکان
  •   فەرموودە قودسیەکان
  •   گەشەپێدانی مرۆیی
  •   کتێبخانه
  •   ڕۆژوو
  •   ژیانی پێغەمبەران
  •   موعجیزەی پێغەمبەران
  •   هه‌مه‌جۆر
  •   لینکەکان
  •   عقيدة
  •   ئيمان
  •   نوێژ
  •   پەروەردەی منداڵ
  •   قیامة
  •    هۆی دابەزین
  •   فیقه
  •   ئاداب
  •   چێرۆک و بەسەرهات
  •   واتای ئایەت
  •   بەهەشت
  •   دۆزەخ
  •   ئافرەتان
  •   تاوانه‌ گه‌وره‌کان
  •   خێزان
  •   رازی قورئانى
  •   عیباده‌ت
  •   ناوه‌ جوانه‌کانى خوا
  •   هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
  •   پێغەمبەر محمد (ص)
  •   چیڕۆکه‌ قورئانیه‌کان
  •   ژیان فێری کردم
  •   ژیانى زانایانى ئیسلام
  •   ووتەی زانایانی ئیسلام
  •   ووتەی ناوداران
  •   ووتەکانی سەرکەوتن

ئاماری ماڵپەر





ته‌فسیری ئاسان دابه‌زێنه‌


خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز

- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له‌ هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره‌ بکه
-  بۆ گوێ گرتن له‌ قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه‌ به‌کوردى و زمانه‌ جیهانیه‌کان کلیک لێره‌ بکه

سەرەتا

( ئه‌بو ده‌رداء ) چ دانایه‌ک بوو ..؟! (بەشی پێنجەم)

( ئه‌بو ده‌رداء ) چ دانایه‌ک بوو ..؟! (بەشی پێنجەم)

نوسینگه‌ى ته‌فسیر .. نوسینى : خالد محمد خالد ..وه‌رگێڕانى : سهام به‌رزنجى / بەڵێ‌.. بەمە هۆكاری ئەو شكستە خێرایەی دەخستە روو كە سوپاكانی ئیسلام بە وڵاتە رزگاركراوەكانیان دەگەیاند.. كە ئەویش

ئیفلاسی ئەو وڵاتانەیە لە رۆحانیەتێكی راستگۆیانە كە بیانپارێزێت و، ئاینێكی راست و دروست پەیوەستی بكات بە خوداوە..جا ئالێرەوە، مەترسی رۆژگارێكی هەبوو كەبەسەر موسڵمانەكاندا بێت و زنجیرەكانی ئیمان بپسێت و پەیوەست بوون و پابەندبوونیان بە خوا و ڕاستی و چاكە بێ‌ هێز ببێت و، رووتبوونەوە لەدەستیان دەربچێت، بەهەمان ئاسانی كە پێشتر هات بۆ لایان..!! هەروەك چۆن تێكڕای دونیا لەبەر دیدەیدا رووت بوو، بەهەمان شێوە پردێك بوو بۆ ژیانێكی نەبڕاوە و شەنگتر.

هاوەڵانی لە كاتێكدا كە نەخۆش بوو هاتنە دیدەنی، بینیان لەسەر جێگایەك نووستووە كە لەپێستە دروستكراوە..
پێیان وت: ((گەر ئارەزووت لێ‌ بووایە نوێنگەیەكی باشتر و نەرمترت دەبوو..))
لەكاتێكدا سۆمای چاوی بڕیبووە داهاتوویەكی دوور، بەپەنجەی ئاماژەی بۆ كردن و وتی:
{ماڵی ئێمە لەوێیە..
بۆ ئەوێ‌ كۆدەكەینەوە و.. هەر بۆ ئەوێش دەگەڕێینەوە..
بۆ ئەوێ‌ كۆچ دەكەین و.. بۆ ئەوێش كار دەكەین}..!
ئەم تێڕوانینەی (ئەبودەردا‌ء) بۆ ژیان تەنها تێروانینێك نەبوو بەس، بەڵكو بەرنامەی ژیانیشی بوو..
(یەزیدی كوڕی معاویە) داخوازی كیژەكەی (ئەبودەردا‌ء)ی كرد رەتی كردەوە و، بەداخوازییەكەی رازی نەبوو.. پاشان كوڕێكی هەژاری چاكەكار داخوازی كرد و، ئەویش لێی مارەكرد..
خەڵكی سەریان سوڕما لەو هەڵس و كەوتەی، جا ئەبودەردا‌و تێی گەیاندن و وتی:
{گومانتان چییە بەرانبەر (ئەبودەردا‌ء) گەر خزمەتكار و خزمەتگوزارانی پادشا لەبەری هەستانەوە و رازاوەیی كۆشك و تەلارەكان سەرسامی كرد..
ئاینەكەی لەچیدایە ئەو رۆژە}..؟؟!!
ئەمەیە دانایی دەروون بەهێزی، دڵ وریا..
كە دونیا و هەموو ئەو شتانەی دەروون كەمەندكێش دەكەن بۆ لای و دڵی بۆی لێدەدات رەت دەكاتەوە..
ئەو بەم كارەی لە بەختەوەری هەڵنایەت بەڵكو بەرەو لای رادەكات..
چونكە بەختەوەری راستەقینە لای ئەو ئەوەیە كە خاوەنی دونیا بێت، نەك دونیا خاوەنی تۆ بێت.
هەركاتێكیش داواكاریەكانی خەڵكی لەژیاندا سنووری قەناعەت و مامناوەندیتر راوەستا، هەر كاتێك ئاشنای حەقیقەتی دونیا بوون وەك پردێك كە بەسەریدا دەپەڕنەوە بۆ ماڵی ئۆقرەگرتن و حەوانەوە و جاویدانی، هەر كاتێك ئاوەهایان كرد، ئەوا پشكیان لە بەختەوەری دروست و تەواو و مەزنتر دەبێت..
هەر ئەو دەیووت:
{چاكە لەوەدا نیە ماڵ و منداڵت زیاد بكات، بەڵكو چاكە لەوەدایە كە لەسەر خۆیت مەزنتر بێت و، زانستت زیاد بكات و، لەپەرستشی خوادا چاك بیت بۆ خەڵكی}..
لەسەردەمی خەلیفایەتی (عوسمان)یشدا، كاتێك (معاویە) والی بوو لە شام، (ئەبودەردا‌) لەسەر داوای خەلیفە چووە ئەوێ‌ بۆ وەرگرتنی پۆستی قازییەتی..
جا لەشام لەكەمیندا بوو بۆ هەموو ئەوانەی كە خۆشیەكانی دونیا گومڕای كردوون و، بەردەوام باسی رێبازی ژیانی پێغەمبەر (صلي الله عليه وسلم) و، دونیا نەویستی ئەو و، شێوەی ژیانی دەستەی یەكەمی شەهیدان و راستگۆیانی دەكرد..
(شام)یش لەو رۆژگارەدا مێرگوزارێكی پڕ لە شادی و بەخششی بوو..
خەڵكەكەش بێزار بووبوون بەو پیاوەی كە بەئامۆژگاریەكانی شت و مەك و دونیایان لەبەر چاو ناشیرین دەكات..
جا (ئەبودەردا‌ء) كۆی كردنەوە و، وتارێكی بۆدان:
{ئەی خەڵكی شام..
ئێوە بران لەئایندا و، هاوسێن لەماڵدا و، پشتیوانی یەكدین بەرانبەر دوژمنان..
بەڵام چییە دەتانبینم شەرم ناكەن..؟؟
ئەوەی كە نایخۆن كۆی دەكەنەوە.. و
ئەوەی تێیدا نیشتەجێ‌ نابن بونیات دەنێن..
داوای ئەوە دەكەن كە پێی ناگەن..
خەڵكانی بەر لەئێوە كۆیان دەكردەوە و، دەیانپاراست..
ئومێدەوار بوون و، درێژەیان پێدەدا.. و
بونیاتیان دەنا و، زۆر پتەویان دەكرد..و
جا ئەوەی كۆیان كردبوویەوە لەناو چوو.. و
ئومێدەكەشیان بوویە گومڕایی.. و
ماڵەكانیشیان بووبە گۆڕ..
ئەوە هۆزی (عاد) بوون، نێوانی (عەدەن) و (عومان)یان پڕ لە سامان و منداڵ كردبوو..}
پاشان خەندەیەكی گاڵتە ئامێز كەوتە سەر لێوی و، بەهەردوو دەستی ئاماژەی بۆ خەڵكە كۆبووەكە كرد و، بەگاڵتەجاڕییەكی گەرمەوە هاواری كرد:  
{كێ‌ ئەوەی لە هۆزی (عاد) بەجێما بەدوو درهەم لێم دەكڕێت}..؟!!
هەموو مافەکانی پارێزراون بۆ ماڵپەری قورئانی پیرۆز