سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانستهکانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینهوهی قورئانی
- تهفسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- ههمهجۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گهورهکان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیبادهت
- ناوه جوانهکانى خوا
- هاوهڵانى پێغهمبهر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیهکان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنهوهى قورئان و گوێ گرتن له ههر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنهوهى وبینینى تهفسیرهکهى پێکهوه بهکوردى و زمانه جیهانیهکان کلیک لێره بکه
خوابکه بهوهکیلى خۆت ..
بڕوادار پێویستە هەمیشە ئەم ئایەتەی لەبەرچاو بێت و خوا بكاتە وەكیلی خۆی چونكە هەر ئەو بەڕاستی (الوكیل)ە.
د.محمد راتب النابلسی دەڵێت: برادەرێكم بۆی گێڕامەوە گوایە ویستویەتی لە شارێكەوە بچێت بۆ شارێكی تر، هەرچەندلە كۆلێژی پزیشكی دەیخوێند بە ڕەنگ و ڕوو و باڵا
مناڵكار بوو، سواری سەیارەیەك دەبێت كەچی دوو زەلامی زلەی كەتە هاتن بۆئەوەی جێی خۆیان بێتەوە دەستیان دایە باڵم و منیان داگرت و خۆیان هاتنەجێم و ڕۆیشتن، سوكایەتێكی زۆر گەورە بوو بەلامەوە، ئازارێكی دەروونی گەورەم چەشت، هەرگیز حەزم نەكردووە تاوانكار بم ئەو چركەساتە نەبێت بۆئەوەی هەقیان لێ بسێنم، بەهەرحاڵ بە سەیارەیەكی تر ڕۆیشتم لە ڕێگا بینیم سەیارەكەیان لە ڕێگای لای بەرزاییەك وەرگەڕابوو، كە ئەوەم بینی یەكسەر سوپاسی خوام كرد و تێگەیشتم بەڕاستی(وَعَسَىٰ أَنْ تَكْرَهُوا شَيْئًا وَهُوَ خَيْرٌ لَكُمْ ۖ وَعَسَىٰ أَنْ تُحِبُّوا شَيْئًا وَهُوَ شَرٌّ لَكُمْ ۗ وَاللَّهُ يَعْلَمُ وَأَنْتُمْ لَا تَعْلَمُونَ) البقرە ٢١٦.
خوا بكە بە وەكیلی خۆت و خۆت تەسلیمی ئەو بكە چونكە تەنها ئەو وەكیلی ڕاستەقینەیە( ذَٰلِكُمُ اللَّهُ رَبُّكُمْ ۖ لَا إِلَٰهَ إِلَّا هُوَ ۖ خَالِقُ كُلِّ شَيْءٍ فَاعْبُدُوهُ ۚ وَهُوَ عَلَىٰ كُلِّ شَيْءٍ وَكِيلٌ ، لَا تُدْڕكُهُ الْأَبْصَارُ وَهُوَ يُدْڕكُ الْأَبْصَارَ ۖ وَهُوَ اللَّطِيفُ الْخَبِيرُ )اڵانعام: ١٠٢– ١٠٣، هەر خودایە ئێوەی پەروەردە كردووە و جگە لەو هیچ شت بۆ پەرستن نابێت، هەموو شتیش ئەو خەڵقی كردووە، لەسەرتانە عەبدایەتی ئەو بكەن و سەرپەرشتی هەموو شت هەر خۆیەتی و، ئەو نایەتە بەرچاوان و هەموو بینەرێك دەبینێ و كارناسك و ئاگادارە.
هەروەها بە حەزرەت (صلی الله علیه وسلم) و موسڵمانان دەفەرموێت(وَتَوَكَّلْ عَلَى اللَّهِ ۚ وَكَفَىٰ بِاللَّهِ وَكِيلًا) اڵاحزاب ٣(رَبُّ الْمَشْڕقِ وَالْمَغْڕبِ لَا إِلَٰهَ إِلَّا هُوَ فَاتَّخِذْهُ وَكِيلًا) المزمل: ٩.
مەسلەمەی كوڕی عبدالملك لە كاتی سەرەمەرگدا هات بۆلای (عومەری كوڕی عبدالعزیز) و پێی وت: تۆ دەمی مناڵەكانت گرتۆتەوە لەو هەموو ماڵ و سامانەی لەبەردەستایە، ناكرێ بە هەژاری و نەداری جێیان بهێڵی، ئەگەر وەسیەتێك بكەی من یان كەسوكارت ئاگایان لێیان بێت و خەمیان بخۆین.
عومەر پاڵكەوتبوو وتی: دامبنیشێنن، دایاننیشاند، ئنجا وتی: من كە دەمی مناڵەكانم گرتۆتەوە لەو ماڵ و سامانەی لەبەردەستمان، وە نەبێ هەقێكی خۆیان بووبێ و نەمدابێت پێیان، خۆدیارە حەقی كەسی تریشیان نادەمێ، بۆ مەسەلەی وەسیەت كردنیش، من داومنەتە دەست خوا كە(إِنَّ وَلِيِّيَ اللَّهُ الَّذِي نَزَّلَ الْكِتَابَ ۖ وَهُوَ يَتَوَلَّى الصَّالِحِينَ)اڵاعراف: ١٩٦، جا مناڵەكانی عومەر حاڵیان لە دووبار زیاتر نییە، یان پارێزكارن و خواش هاوكارییان دەكات و ڕزقیان دەدات لە شوێنێكەوە كە هەرگیز حسابیان بۆ نەكردووە(وَمَنْ يَتَّقِ اللَّهَ يَجْعَلْ لَهُ مَخْرَجًا)الطلاق: ٢ .
یان دوور لەخوا و خراپەكار دەبن، دەی چۆن پارەیان بۆ بەجێ بهێڵم خراپەی پێوەبكەن. هەروا دەرچوو كە عومەر وتی، دوای خۆی مناڵەكانی خوا دەرووی لێكردنەوە و هەرگیز موحتاجی كەس نەبوون.

