ماڵپەری قورئانی پیرۆز

  •   پەیوەندی
  •   سەردێڕەکان
  •   سەرەتا

سەرەکیەکان

  •   ماڵەوە
  •   قورئانی پیرۆز
  •   زانیاری قورئان
  •   زانسته‌کانی قورئان
  •   اعجاز
  •   لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
  •   ته‌فسیری قورئان
  •   فێربوونی التجوید
  •   زیکرەکان
  •   فەرموودە قودسیەکان
  •   گەشەپێدانی مرۆیی
  •   کتێبخانه
  •   ڕۆژوو
  •   ژیانی پێغەمبەران
  •   موعجیزەی پێغەمبەران
  •   هه‌مه‌جۆر
  •   لینکەکان
  •   عقيدة
  •   ئيمان
  •   نوێژ
  •   پەروەردەی منداڵ
  •   قیامة
  •    هۆی دابەزین
  •   فیقه
  •   ئاداب
  •   چێرۆک و بەسەرهات
  •   واتای ئایەت
  •   بەهەشت
  •   دۆزەخ
  •   ئافرەتان
  •   تاوانه‌ گه‌وره‌کان
  •   خێزان
  •   رازی قورئانى
  •   عیباده‌ت
  •   ناوه‌ جوانه‌کانى خوا
  •   هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
  •   پێغەمبەر محمد (ص)
  •   چیڕۆکه‌ قورئانیه‌کان
  •   ژیان فێری کردم
  •   ژیانى زانایانى ئیسلام
  •   ووتەی زانایانی ئیسلام
  •   ووتەی ناوداران
  •   ووتەکانی سەرکەوتن

ئاماری ماڵپەر





ته‌فسیری ئاسان دابه‌زێنه‌


خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز

- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له‌ هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره‌ بکه
-  بۆ گوێ گرتن له‌ قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه‌ به‌کوردى و زمانه‌ جیهانیه‌کان کلیک لێره‌ بکه

سەرەتا

نزمترین ناوچە لەسەر ڕوی زەوی..له‌قورئاندا

نزمترین ناوچە لەسەر ڕوی زەوی..له‌قورئاندا

نووسینی //سه‌وه‌ر حسن /نووسینگه‌ی ته‌فسیر ///خوای گەورە دەفەرموێت:{الم (1) غُلِبَتِ الرُّومُ (2) فِي أَدْنَى الْأَرْضِ وَهُمْ مِنْ بَعْدِ غَلَبِهِمْ سَيَغْلِبُونَ (3) فِي بِضْعِ سِنِينَ لِلَّهِ الْأَمْرُ مِنْ قَبْلُ وَمِنْ بَعْدُ وَيَوْمَئِذٍ يَفْرَحُ الْمُؤْمِنُونَ (4)

بِنَصْڕ اللَّهِ يَنْصُرُ مَنْ يَشَاءُ وَهُوَ الْعَزِيزُ الرَّحِيمُ (5)} [الروم : 1]، واتە: ألم (خوای گەورە زاناترە بە ماناكانیان)، ڕۆمەكان شكستیان خوارد (بەدەستی فارسەكان)، لەشوێنێكی نزیكەوە (یان نزمەوە)، ئەوانە (ڕۆمەكان) دوای شكستیان سەردەكەون (بەسەر فارسەكاندا)، لەچەند ساڵێكدا، هەموو كار و فرمانێك تەنها بەدەست خوایە، لەوەوپێش و لەوەودواش، جا ئەو ڕۆژە ئیمانداران خۆشحاڵ دەبن بە سەركەوتنی خوا (كە بە ڕۆمەكانی بەخشی)، هەركەسێك ئەو بیەوێت، سەری دەخات و ئەو (خوایە) خاوەن دەسەڵاتی بێسنوورە و زۆریش دلۆڤان و میهرەبانە. 

هۆی دابەزینی ئەم ئایەتانە ڕوودانی جەنگە لەنێوان هەردوو شانشینی فارس و ڕۆم لە ناوچەی نزیك دەریای مردوودا كە فارسەكان تیایدا سەركەوتن. ئەمەش لەساڵی 619ی زاینیدا بووە. 
موسڵمانان بەهۆی تێكشكاندنی ڕۆمەكانەوە توشی خەم و بێتاقەتی بوون، چونكە ڕۆمەكان ئەهلی كیتاب و خاوەنی ئاینی ئاسمانی بوون، لەكاتێكدا فارسەكان ئاگرپەرست بوون، بۆیە خوای گەورە پەیمان بە موسڵمانان دەدات فارسەكان لەجەنگی دووەمدا و لەدوای تێپەڕبوونی چەند ساڵێك شكست دێنن لە بەرامبەر ڕۆمەكاندا و سەركەوتنی ڕۆمەكانیش هاوكاتی سەركەوتنی موسڵمانان دەبێت بەسەر بێباوەڕەكاندا. 
(بضع سنین) یش (لەئایەتەكەدا) وەك شارەزایانی زمانی عەرەبی دەڵێن: ژمارەیەكە لەنێوان پێنج و حەوت یان یەك و نۆ. 
لەدوای حەوت ساڵەوە واتە لەو ماوەیەی پێشتر قورئانی پیرۆز دیاری كردبوو، پەیمانەكە هاتەجێ‌. لەساڵی 626ی زاینیدا جەنگێكی تر لەنێوان فارس و ڕۆمەكاندا ڕوویدا و تێیدا ڕۆمەكان سەركەوتن و ئەم سەركەوتنەش هاوكاتی سەركەوتنی موسڵمانان بوو بەسەر بێباوەڕەكانی قوڕەیشدا لەجەنگی بەدری گەورەدا. 
ئایەتەكە وەسفی مەیدانی جەنگی یەكەمی نێوان فارسەكان و ڕۆمەكانی كردووە، بەوەی ئەو جێگەیە (أدنی اڵارض)ـە، واتە نزمترن ناوچەی سەر زەوی:
جێگای ئەو جەنگە (ناوچەی نزیك دەریای مردوو) نزمترە لەئاستی ڕووی دەریا بە (392 مەتر)، ئەمەش نزمترین خاڵە لەسەر وشكانی كە مانگە دەستكردەكان تۆماریان كردووە.
لە ئینسایكلۆپیدیای بەرتانیدا هاتووە: "دەریای مردوو، پارچەیەكی ئاویی خوێدارە و لەنێوان ئیسرائیل و ئەردەندایە، نزمترین پێكهاتەی ئاوییە لەسەر زەوی و نزمیەكەشی دەگاتە نزیكەی (1312 پێ) (واتە دەوروبەری 400 مەتر) لەئاستی ڕووی دەریاوە. بەشی باكوری دەكەوێتە ئەردەنەوە و بەشی باشوریش دابەشبووە لەنێوان ئەردەن و ئیسرائیلدا". 
ئەم زانیارییەش زیاتر ڕاستێتی ئایەتە پیرۆزەكە دەسەلمێنێت... پاك و بێگەردی .
هەموو مافەکانی پارێزراون بۆ ماڵپەری قورئانی پیرۆز