سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانستهکانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینهوهی قورئانی
- تهفسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- ههمهجۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گهورهکان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیبادهت
- ناوه جوانهکانى خوا
- هاوهڵانى پێغهمبهر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیهکان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنهوهى قورئان و گوێ گرتن له ههر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنهوهى وبینینى تهفسیرهکهى پێکهوه بهکوردى و زمانه جیهانیهکان کلیک لێره بکه
( ئهبو دهرداء ) چ دانایهک بوو ..؟! (بەشی شەشەم)
نوسینگهى تهفسیر .. نوسینى : خالد محمد خالد ..وهرگێڕانى : سهام بهرزنجى / پیاوێكی سەرسوڕهێنەر، جوان، پڕشنگدار، داناییەكەی بڕوادارانەبوو و، هەستیشی خۆ پارێزانە و، ئاوەزیشی بەتین و
تێگەیشتوو چاك بوو..!!
پەرستش لای (ئەبودەرداء) لەخۆبایی بوون و سەر لێ شێوان نەبوو، بەڵكو بەدوای چاكەدا گەڕان و كەوتنە بەر سۆز و بەزەیی خودایە و، ملكەچییەكی هەمیشەییە كە تێیدا مرۆڤ هەست بەلاوازی خۆی دەكات، بەهۆی فەزڵی پەروەردگاریەوە لەسەری.
ئەو دەڵێت:
{لە هەموو سەردەمتاندا بەدوای چاكەدا بگەڕێن و خۆتان بدەنە سۆز و بەزەیی خودا، چونكە خودا ڕەحمەت و بەزەییەكی پاك و خۆشی هەیە دەیدات بەهەر كەسێك لەبەندەكانیدا كە بیەوێت..
داوا لەخوا بكە كە نەنگییەكانت دابپۆشێت و، ترسەكانتان ئارام بكاتەوە}..
جا بەڕاستی ئەو دانایە هەمیشە چاو كراوە بوو بەرانبەر لەخۆبایی بوون لەپەرستشدا و، خەڵكی ئاگادار دەكردەوە لەو لەخۆبایی بوونەی كە تووشی هەندێك لە ئیمان لاوازەكان دەبوو كاتێك تووشی لە خۆبایی بوون دەبوون بەهۆی پەرستشەكانیانەوە و، خۆیان بەسەر خەڵكی دیكەدا پێ هەڵدەنا و شانازیان پێوە دەكرد..
دەبا گوێی بۆ رادێرین، دەڵێت:
{تۆزقاڵێك لەچاكەی كەسێكی بەتەقوا و دڵنیا، پەسەندتر و باشترە لەو هێندەی چیاكان پەرستشی لەخۆبایی بووان}..
هەروەها دەیووت:
{داوای شتێك لە خەڵكی مەكەن كەخرابێتە ئەستۆیان..
بەبێ پەروەردگاریان لێپرسینەوەیان لەگەڵ مەكەن..
ئاگاتان لەخۆتان بێت، چونكە ئەو كەسەی كەوتە شوێن ئەوەی شت لەخەڵكیدا ببینێت غەمبارییەكەی درێژە دەكێشێت}..!!
ئەو نایەوێت بۆ خوا پەرستان كە هەر چەند پلە و پایەی لە پەرستشدا بەرزببێتەوە (قەرزاریەك) لە دەروونی خۆیدا ببڕێت بەرانبەر بەندەكان.
لەسەری پێویستە سوپاسگوزاری خودا بێت لەسەر سەختی و، بەپاڕانەوەی و جوان هەڵس و كەوت كردن و نیەتەكانی كۆمەكی ئەوانە بكات كە بەو جۆرە سەرخستنە نەگەیشتوون.
ئایا هیچ داناییەك ئاشنان جوانتر و بەهادارتربێت لەدانایی ئەم دانایە..؟؟
(ئەبوقەلاب)ەی هاوڕێی بۆمان دەگێڕێتەوە و، دەڵێت:
{رۆژێكیان (ئەبودەرداء) بەلای پیاوێكدا گوزەری كرد كە گوناهێكی كرد بوو و، خەڵكی جنێویان پێدەدا، ئەو رێگری لێكردن و ووتی: ئەگەر ئێوە لەچاڵێكدا بتاندۆزیایەتەوە.. ئایا دەرتان نەدەهێنایەوە..؟
وتیان: بەڵێ دەرمان دەهێنایەوە..
وتی: كەوابوو جنێوی پێ مەدەن و، سوپاسی خودا بكەن كە ئێوەی لەو گوناهە پاراستووە.
وتیان: ئەی تۆ رقت لێی نیە..؟
وتی: من رقم لەكارەكەیەتی، گەر وازی لێ هێنا ئەوا برامە}..!
جا گەر ئەوە یەكێك بوو لە رووەكانی پەرستش لای (ئەبودەردائ)، ئەوا رووەكەی دیكەی زانست و زانیارییە..
جا (ئەبودەرداء) زۆر رێزی زانستی دەگرت و بەپیرۆزی دەزانی.. پیرۆز رایدەگرت وەك دانا و، پیرۆز رایدەگرت وەك خواپەرست و، دەیوت:
{هیچ كام لە ئێوە نابێتە تەقوادار تا نەبووبێتە زانا..
بەهۆی زانستیش جوان نابێت، تا كاری پێ نەكات}..

