سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
هه‌موو ته‌نه‌كان له رێره‌وی تایبه‌تی خۆیاندا مه‌له‌ده‌كه‌ن
ئاماده‌كردنى /سه‌روه‌ر حه‌سه‌ن
مافى له‌چاپدانه‌وه‌ى پارێزراوه بۆ: نوسينگه‌ي ته‌فسير
یه‌كێك له‌خاسیه‌ته‌كانی گه‌ردوون ئه‌وه‌یه هه‌ر توخمێك له توخمه‌كانی و هه‌موو گه‌ردیله‌كانی ئه‌م توخمانه (ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر كێشه‌كه‌ى هێنده‌ى ئه‌تۆمێكیش بێت)، له جوڵه‌یه‌كی یه‌كبینه‌دان و تائه‌به‌د ناوه‌ستن مه‌گه‌ر به فه‌رمانی خوا نه‌بێت، خواى به‌دیهێنه‌رى زه‌وى و ئاسمانه‌كان و هه‌رچی له نێوانیاندا هه‌یه.
به‌دڵنیاییه‌وه ئه‌م جوڵه‌یه به ڕێكه‌وت نییه، یان به‌و جۆره نییه مادده خۆى هه‌ر له‌خۆیه‌وه ئه‌و كاره بكات (وه‌ك بێباوه‌ڕان بانگه‌شه‌ى ده‌كه‌ن)، به‌ڵكو جوڵه‌یه‌كی به‌یاساكراو و دیاریكراوه له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگارێكی كارزانه‌وه، چونكه جوڵه‌ى ته‌نه‌كان له گه‌ردووندا له‌ده‌ره‌وه‌ى یاساكانی زانستی دانراون كه مرۆڤ دایناون و زانیونی و له ده‌وروبه‌رى خۆیدا و له‌زه‌وى و گه‌ردووندا دۆزیونیه‌ته‌وه.
هه‌ریه‌كه له ئه‌ستێره و هه‌ساره و گه‌له‌ستێره‌كان به جوڵه‌یه‌كی ته‌وه‌ره‌یی به‌ده‌ورى خۆیاندا و به‌جوڵه‌یه‌كی جێگۆڕكێ له خولگه‌كانیاندا ده‌سوڕێنه‌وه. زیاتر له‌وه‌ش هه‌موو گه‌ردوون به‌ده‌ورى چه‌قێكدا ده‌سوڕێته‌وه كه
زانستی مرۆڤ (كه‌م تا زۆر) هیچی له‌باره‌وه نازانێت و ته‌نها له زانستی خواى تاك و ته‌نهادایه.
گه‌رچی مرۆڤ بتوانێت هه‌ندێك له یاسا ده‌رباره‌ى جوڵه‌ى ته‌نه‌كانی سه‌ر زه‌وى و نزیك زه‌وى بزانىَت، به‌لاَم هه‌ر كه‌مده‌ست و بێ‌توانا ده‌بێت له زانینی زۆرێك له مه‌سه‌له شاراوه‌كانی جوڵه‌ى ته‌مگه‌له‌كان و هه‌ساره‌كان و گه‌له‌ستێره و ئه‌ستێره كلكداره‌كان و...هتد. ئه‌و دیاردانه‌ى مرۆڤ له‌سه‌ر ڕووى زه‌وى ده‌یانبینێت و وا ده‌زانێت جێگیر و وه‌ستاون و جوڵه‌یان نییه (وه‌ك شاخه‌كان و بان و ده‌ریاكان)، له‌ڕاستیدا هه‌موو ئه‌وانه له‌جوڵه‌یه‌كی به‌رده‌وامدان به هاوكاتى له‌گه‌ڵ جوڵه‌ى زه‌وی خۆیدا، به جوڵه‌یه‌كی ته‌وه‌ره‌یی و جێگۆڕكێ و جوڵه‌كانی تریش.
ئه‌م جوڵه به‌رده‌وامه ڕێكوپێكه‌ى سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانى ئه‌م گه‌ردوونه فراوانه كه ماندووبوون و وه‌ڕسبوون و هه‌ڵه نازانن، ته‌سبیح و سوژده‌ن بۆ په‌روه‌ردگارى مه‌زن و به‌دیهێنه‌رى ئاسمانه‌كان و زه‌وى و هه‌رچی له‌نێوانیاندایه، به‌لاَم مرۆڤ به‌و كه‌مه زانسته سنوورداره‌ى هه‌یه‌تی له‌و جۆره ته‌سبیحاته تێناگات.
له جوڵه‌ى هه‌ر به‌شێك له به‌شه‌كانی ئه‌م گه‌ردوونه‌دا سوود و به‌خشش و به‌ره‌كه‌ت هه‌یه بۆ مرۆڤ (دانیشتوى سه‌ر ڕووى هه‌ساره‌ى زه‌وى)، چونكه به فه‌رمانی خواى گه‌وره و میهره‌بان هه‌موو پێكهاته‌كانی گه‌ردوون بۆ خزمه‌تی مرۆڤ و ئاسانكردنی ڕێگاكانی ژیانی له‌سه‌ر زه‌وى هێنراونه‌ته بوون.
په‌روه‌ردگار ده‌فه‌رموێت:{لَا الشَّمْسُ يَنْبَغِي لَهَا أَنْ تُدْڕكَ الْقَمَرَ وَلَا اللَّيْلُ سَابِقُ النَّهَاڕ وَكُلٌّ فِي فَلَكٍ يَسْبَحُونَ (40)} [يس]، واته: نه خۆر به مانگ ده‌گات و نه شه‌ویش پێش ڕۆژ ده‌كه‌وێت، به‌ڵكو هه‌ریه‌كه‌یان له‌ڕێڕه‌وى تایبه‌تی خۆیاندا مه‌له‌ده‌كه‌ن .
هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێت:{وَهُوَ الَّذِي خَلَقَ اللَّيْلَ وَالنَّهَارَ وَالشَّمْسَ وَالْقَمَرَ كُلٌّ فِي فَلَكٍ يَسْبَحُونَ (33)} [الأنبياء]واته: هه‌ر ئه‌و زاته‌یه شه‌و و ڕۆژى به‌دیهێناوه، خۆر و مانگیشی دروستكردووه، هه‌ریه‌كه‌یان له خولگه‌یه‌كدا ده‌سوڕێنه‌وه و مه‌له‌ده‌كه‌ن.
له‌ئه‌نجامی جوڵه‌ى ته‌وه‌ره‌یی ئه‌ستێره و هه‌ساره‌كاندا چه‌قه هێزێكی دوورخستنه‌وه (قوه طرد مركزی) دروستده‌بێت كه ده‌بێته هۆى هێشتنه‌وه‌ى ئه‌ستێره یان هه‌ساره‌كه له خولگه تایبه‌تییه‌كه‌ى خۆیدا (هێشتنه‌وه‌ى دووریى نێوان ئه‌و هه‌ساره و ئه‌ستێره‌یه له‌گه‌ڵ ئه‌ستێره‌ى دایكدا له دوورییه‌كی جێگیر و نه‌گۆڕدا). ئه‌و هۆكارانه‌ى كار ده‌كه‌نه سه‌ر به‌رده‌وامبوونی په‌یوه‌ستی ئه‌ستێره و هه‌ساره‌كان پێكه‌وه، له‌م خالاَنه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت:
- بارستایی ئه‌ستێره (خۆر)ى دایك.
- سوڕانه‌وه‌ى ته‌وه‌ره‌یى خۆر.
- هێزى ڕاكێشانی خۆر.
- بارستایی هه‌موو هه‌ساره پاشكۆكانی خۆر.
- به‌رده‌وام سوڕانه‌وه‌ى ته‌وه‌ره‌یی هه‌ریه‌ك له هه‌ساره‌كان به‌خێرایی نه‌گۆڕ.
- هێزى دوور خستنه‌وه‌ى ناوه‌ند (سه‌نته‌ر)ى هه‌ریه‌ك له هه‌ساره‌كان.
- دووریى نێوان خۆر و هه‌ساره‌كان.
سه‌ره‌ڕاى ئه‌و هۆكارانه و درێژ خایاندنى كاره‌كه‌ى له‌سه‌ره‌تاى دروستكردنیه‌وه تاكو ئه‌مڕۆ كه به چه‌ندین بلیۆن ساڵ مه‌زه‌نده ده‌كرێت، ئه‌و خۆر و ئه‌ستێره و هه‌سارانه به‌بێ هه‌ڵه و لادان و تێكچوون جولاَون، چونكه ڕامبوونیان به فه‌رمانی خواى په‌روه‌ردگارى مه‌زنه و ملكه‌چی ڕێكه‌وت و بێسه‌ره‌وبه‌ره‌یی نین. ڕوودانی لادانێكى زۆر بچووك له هه‌ریه‌ك له‌و هۆكارانه‌ى باسكران ده‌بێته‌هۆى نه‌مانی هێزى نێوان خۆرى دایك و هه‌ساره‌كانی، له‌مه‌شه‌وه ته‌قینه‌وه و په‌رتبوون و له‌تبوون ڕووده‌دات، ئه‌مه‌ش ته‌نها كاتێك ڕووده‌دات به‌دیهێنه‌رى گه‌ردوون فه‌رمانی ڕوودانی بدات (له هاتنی قیامه‌تدا).
ڕۆژى قیامه‌ت ئه‌و ڕۆژه‌یه كه گه‌ردوون حاڵه‌تی هاوسه‌نگی خۆى له‌ده‌ست ده‌دات و ئه‌ستێره و هه‌ساره و مانگه‌كان به فه‌رمانێك له‌لایه‌ن خواوه به‌هیچ جۆرێك له‌ت نابن، زه‌ویش به‌ڕوودانی ئه‌و زه‌مینله‌رزه‌یه‌ى په‌یمان دراوه ڕووبدات كاریگه‌ر ده‌بێت، هه‌موو مادده كانزاییه‌كان له ناواخنیانه‌وه دێنه‌ده‌ره‌وه و به‌وه‌ش هاوسه‌نگی و هێزى كێشكردنی و شوێنه‌كه‌ى له بۆشایى ئاسماندا له ده‌ستده‌دات.
له‌ئه‌نجامی جوڵه‌ی ته‌وه‌ره‌یی خۆر، ئه‌و گازانه‌ى به‌ڕێگه‌ى ناوكی كارلێك ده‌كه‌ن، له‌ناواخنیدا چڕده‌بنه‌وه و هێزێكی گه‌وره‌ى كێشكردنی لێوه‌دروست ده‌بێت (به هۆى بارستاییه زۆر گه‌وره‌كه‌یه‌وه كه به 333هه‌زار هێنده‌ى بارستایی زه‌وى مه‌زه‌نده ده‌كرێت)، ئه‌مه‌ش كاریگه‌رییه‌كى زۆرى هه‌یه له‌سه‌ر هێزى كێشكردنی هه‌ساره پاشكۆكانی و په‌یوه‌ستكردنی به خولگه‌كه‌یه‌وه و دروستكردنی كۆمه‌ڵه یان سیستمی خۆریى.
تیشكی خۆر تواناكه‌ى له‌و وزه زۆره مه‌زنه‌وه وه‌رده‌گرێت كه له كارلێكه ناوه‌كییه‌كانی ناواخنی خۆردا ڕووده‌ده‌ن، وزه‌ى خۆر له ئه‌نجامى یه‌كگرتنى گه‌ردیله‌كانى هایدرۆجینى سوكه‌وه په‌یدا ده‌بێت.
به‌بێ به‌رده‌وامبوونی جوڵه‌ى ته‌وه‌ره‌یی خۆر، دروستبوونی وزه‌ى خۆر ده‌وه‌ستێت و له‌گه‌ڵ كاتدا نوێ نابێته‌وه. ئه‌گه‌ر ئه‌و جوڵه‌یه‌ى نه‌بوایه خۆر به‌ر له هه‌زاران ملیۆن ساڵ ده‌بووه ئه‌ستێره‌یه‌كی مردوو و هێزى كێشكردنى ون ده‌كرد و هۆكاره‌كانی په‌یوه‌ستبوونی نێوان خۆر و هه‌ساره پاشكۆكانی له بۆشایى ئاسماندا هه‌ڵده‌وه‌شان... هه‌ر ئه‌و په‌یوه‌ستیه‌ى نێوان هه‌ساره و ئه‌ستێره‌كانه شوێن و خولگه‌ى هه‌ریه‌كه‌یان له‌ئاسماندا ده‌پارێزێت. خواى مه‌زن ده‌فه‌رموێت:{فَلَا أُقْسِمُ بِمَوَاقِعِ النُّجُومِ (75) وَإِنَّهُ لَقَسَمٌ لَوْ تَعْلَمُونَ عَظِيمٌ (76)} [الواقعة] واته: سوێندم به شوێنی ئه‌ستێره‌كان، ئه‌و سوێنده گه‌ر بزانن سوێندێكی زۆر گه‌وره‌یه.
لێكۆڵینه‌وه له شوێنی ئه‌ستێره‌كان و ئایه‌ته خواییه‌كان له گه‌ردووندا، ده‌بنه به‌ڵگه‌ى یه‌كلاكه‌ره‌وه له‌سه‌ر بوونی هاوسه‌نگییه‌كی بێوێنه له‌نێوان سه‌رجه‌میاندا. جیاوازى له قه‌باره‌ى ئه‌م ئه‌ستێره و هه‌سارانه و چڕیى و پێكهاته گازى و كانزاییه‌كانیان و بارسته‌و وزه و خێراییان له خولگه‌كانیاندا و دوورییه زۆره‌كانی نێوانیان، به‌ڕاستی جیاوازییه‌كه ده‌چێته خانه‌ى موعجیزه‌وه.
سه‌رچاوه کتيبي:
زنجيره‌ى قورئان و زانست (6)
قورئان و گه‌ردوونناسى له نوسينگه‌ي ته‌فسير

