سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانستهکانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینهوهی قورئانی
- تهفسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- ههمهجۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گهورهکان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیبادهت
- ناوه جوانهکانى خوا
- هاوهڵانى پێغهمبهر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیهکان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنهوهى قورئان و گوێ گرتن له ههر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنهوهى وبینینى تهفسیرهکهى پێکهوه بهکوردى و زمانه جیهانیهکان کلیک لێره بکه
هۆی دابەزینی ئایەتی (٣٣) سورەتی (النور) : { وَلَا تُكْرِهُوا فَتَيَاتِكُمْ عَلَى الْبِغَاءِ إِنْ أَرَدْنَ تَحَصُّنًا }
نوسینى : بورهان موحهمهد ئهمین / ئامادهکردنى : چێنهر / ئایەتەكە: (مسلم) لە (جابر) ی كوڕی (عبدالله) ەوە دەگێڕێتەوە ،دەڵێت : (عبدالله) ی كوڕی (ابی) بەكەنیزەكەی خۆی دەوت : برۆ شتێكمان بۆ پەیدابكە، پاشان خوای گەورە
ئەم ئایەتەی ناردە خوارەوە : { وَلَا تُكْڕهُوا فَتَيَاتِكُمْ عَلَى الْبِغَاءِ}.
هەر لەم ڕێگەیەوە دەگێڕنەوە (عبدالله) ی كوڕی (ابی) بەكەنیزەكێكی هەبوو پێیان دەوت :(مسكینة) یەكێكی دیكەشی هەبوو پێیان دەوت (امیمە)، (عبدالله) زۆری لێدەكردن زینا بكەن، ئەوانیش سكاڵایان بردە لای پێغەمبەری خوا (صلی الله علیه وسلم) ،ئەوجا ئەم ئایەتە هاتە خوارەوە : { وَلَا تُكْڕهُوا فَتَيَاتِكُمْ عَلَى الْبِغَاءِ}. هەروەها (حاكم) لە ڕێگەی (ابن الزبیر) ەوە دەگێڕێتەوە، دەڵێت : (مسكینة) ی كەنیزەكی (عبدالله) لای هەندێك لە پشتیوانەكان دانیشتبوو وتی : خاوەنەكەم بەزۆر داوێن پیسیم پێدەكات. ئنجا ئەم ئایەتە هاتە خوارەوە.
هەروەها (بزار) و (طبرانی) بە (سند) ێكی (صحیح) دەگێڕنەوە لە (إبن عباس) ەوە ،دەڵێت : (عبدالله) ی كوڕی (ابی) كەنیزەیەكی هەبوو داوێن پیسی دەكرد لەسەردەمی نەفامیدا ، لەكاتێكدا داوێن پیسی قەدغەكرا وتی : سوێندبێت بەخوا هەرگیز داوێن پیسی ناكەم ، پاشان ئەم ئایەتە دابەزی : { وَلَا تُكْڕهُوا فَتَيَاتِكُمْ عَلَى الْبِغَاءِ}. هەروەها (سعید) ی كوڕی (منصور) لە (عكرمە) وە دەگێڕێتەوە، دەڵێت : (عبدالله) ی كوڕی (ابی) دوو كەنیزەكی هەبوو ناویان (مسكینة و معاذة) بوو، بەزۆر داوێن پیسی پێدەكردن، یەكێكیان وتی : ئەگەر ئەم كارە چاكە بێت زۆرم كردووە، گەر واش نەبێت ئەوا بەراستی پێویستە دەستی لێهەڵبگرم، ئنجا ئەم ئایەتە هاتە خوارەوە.

