سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانستهکانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینهوهی قورئانی
- تهفسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- ههمهجۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گهورهکان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیبادهت
- ناوه جوانهکانى خوا
- هاوهڵانى پێغهمبهر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیهکان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنهوهى قورئان و گوێ گرتن له ههر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنهوهى وبینینى تهفسیرهکهى پێکهوه بهکوردى و زمانه جیهانیهکان کلیک لێره بکه
( ئهبو دهرداء ) چ دانایهک بوو ..؟! (كۆتایی)
نوسینگهى تهفسیر .. نوسینى : خالد محمد خالد ..وهرگێڕانى : سهام بهرزنجى / بەڵێ..
زانین لای ئەو تێگەیشتنە، رەوشت و زانیاری و، پەیڕەو.. فیكر و ژیانە..
هەر بۆیە پیرۆز راگرتنەكەشی پیرۆزێتی پیاوێكی دانایە، دەبینین بانگەشە دەكات كە مامۆستا وەك فێرخواز وایە و هەردووكیان وەك یەكن لە چاكە و، پلە و پایە و، پاداشتدا..
وای بۆ دەچوو كە مەزنی ژیان بەر لە هەموو شتێك پەیوەستە بەزانستی چاكەوە..
ئەوەتانێ دەڵێت:
{چییە دەتانبینم دەڕۆن و، نەزانەكانتان فێرناكەن؟؟
بزانن مامۆستای چاك و فێرخواز لە پاداشتدا وەك یەكن و.. لەدوای ئەوان خێر و چاكە لەكەسانی دیكەدانیە}..
هەروەها دەیووت:
{خەڵكی سێ جۆرە..
زانا..
فێرخواز..
سێیەمیش نەزانێكە هیچ خێری تێدا نیە}.
هەروەك پێشتر بینیمان، زانین لەدانایی (ئەبودەرداء)دا دانابڕێت لە كردەوە..
دەڵێت:
{ئەوەی لەهەموو شتێك پتر مەترسیم لێی هەیە لەسەر خۆم ئەوەیە كە لە رۆژی قیامەتدا لە پێشەوەی دروستكراوەكاندا پێم بوترێت: ئەی عوەیمیر، هیچ فێربوو بوویت؟؟
منیش بڵێم: بەڵێ..
جا پێم بوترێت: جا بەوەی كە فێری بوو بوویت چ كارێكت ئەنجام دا..؟؟}.
(ئەبودەرداء) زۆر رێزی لەزانایانی كردار پەسەند دەنا و بەرز و بەڕێز سەیری دەكردن، و لە پەروەردگاری دەپاڕایەوە و دەیووت:
{خودایا من پەنات پێ دەگرم لەوەی كە لە دڵی زانایان نەفرەتم لێ بكات..
پێیان وت:
{چۆن دڵیان نەفرەتت لێ دەكات؟
ئەمجا دەیوت:
{بەوەی كە رقیان لێم بێت..!}
خۆ بینیتان..؟؟
ئەو لە رق لێ بوونی زانادا نەفرەتێك بەدی دەكات كە بەرگەی ناگرێت.. لەبەر ئەوە ملكەچ دەكات بۆ پەروەردگاری تا پەنای بدات لێی..
(ئەبودەرداء)ی دانا ئامۆژگاری خەڵكی دەكرد كە برایەكی چاك بن و، پەیوەندی مرۆڤ لەگەڵ مرۆڤدا لەسەر بنەمای سروشتی مرۆیی دابمەزرێت و، دەڵێت:
{سەرزەنشت كردنی براكەت چاكترە بۆت لە لەدەستدانی، كێ وەك برای تەواوت وایە بۆت؟
((بەبراكەت ببەخشە و نەرم و نیان بە بەرانبەری..
گوێڕایەڵی ئێرەیكار مەبە بەرانبەری و، وەك ئەوت لێ دێت..
سبەینێ مردن دێتە لات و، دابڕانی بەسە بۆت..
جا چۆن دەگریت لە پاش مردنی، لە كاتێكدا تا لەژیاندا بوو مافی خۆیت پێ نەدا}..؟؟
چاودێریكردنی خودا بۆ بەندەكانی رێسایەكی چەسپاوە (ئەبودەرداء) مافەكانی برایەتی لەسەر بونیات دەنێت..
ئەوەتانێ دەڵێت:
{زۆر نیگەران دەبم كە ستەم لەیەكێك بكەم.. بەڵام زۆرتر و زیاتر نیگەران و پەست دەبم، كە ستەم لەیەكێك بكەم لە دژی من پشت بەخودای گەورە و باڵا دەست ببەستێت}..!!
ئێی لە مەزنی دەروون و، پڕشنگداری گیانت ئەی (ئەبودەرداء)..!!
خەڵكی ئاگادار دەكرد لەخەڵەتاندنی خەیاڵ، كاتێك وا گومان دەبەن كە بێدەستەڵاتە دابڕاوەكان نزیكترن لەوەی كە بكەونە ژێر دەست و، چەپۆكیانەوە..!!
باس دەكات كە ئەوانە لە بێدەستەڵاتیەكەیاندا هێزێكی بەتینیان هەیە كاتێك پەنا دەبەنە بەر پەروەردگاری باڵا دەستیان بەهۆی بێ دەستەڵاتیانەوە و، كێشەكەیان دەخەنە بەر دەستی، كە بەسوك سەیریان دەكرێت لەلایەن خەڵكیەوە..!!
ئا ئەوە بە –ئەبودەرداء-ی دا..!!
ئا ئەوەیە -ئەبودەرداء-ی دونیا نەویستی، خوا پەرستی، ئارامگر..
ئا ئەوەیە ئەو -ئەبودەرداء-ەی گەر خەڵكی سەریان لەتەقواكەی سوڕمایە و، داوایان لێ بكردایە بۆیان بپاڕێتەوە و، بەخاكەڕاییەكی پڕ متمانەوە وەڵامی دەدانەوە:
{چاك مەلە نازانم و.. لەنغرۆبوون دەترسێم}..!!
هەموو ئەمانە و، هێشتا چاك مەلە ئاشنا نیت ئەی (ئەبودەرداء)..؟؟
بەڵام چی سەیر بێت، كە تۆ پەروەردەی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) و..
قوتابی قورئان و.. كوڕی سەرەتای هاتنی ئیسلام و.. هاوەڵی ئەبوبەكر و عومەر و، هەموو پیاوانی دیكە بیت.. سەرسامی لە چی..!؟.

