سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانستهکانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینهوهی قورئانی
- تهفسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- ههمهجۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گهورهکان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیبادهت
- ناوه جوانهکانى خوا
- هاوهڵانى پێغهمبهر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیهکان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنهوهى قورئان و گوێ گرتن له ههر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنهوهى وبینینى تهفسیرهکهى پێکهوه بهکوردى و زمانه جیهانیهکان کلیک لێره بکه
نارهزایی حهزرهتی موسی ..چیرۆكه قورئانیهكان
نووسینی/د.صلاح عبدالفتاح الخالدی//نووسینگهی تهفسیر///وەڵامی (موسا) - دروودی لێ بێت- لەسەر ناڕەزایی گەلەكەی، ئەوەبوو تێی گەیاندن كە ئەو نەریتی گاڵتە پێكردنو سووكایەتیی تێدانییەو ئەوەشی بەجەهلو نەفامی لەقەڵەمداو
گوتی:(پەنا دەگرم بەخوا لەو نەریتەی، كە من لە جاهیلو نەفامان بم)… ئەمەش دەلالەتە لەسەر ئەوەی كەوا سووكایەتیو گاڵتەپێكردن نەفامییە بەتایبەتی ئەگەر لە مەسەلە ئایینییەكانو حوكمە شەرعییەكاندا بێت.
-جاهیلن ئەوانەی ئاینەكەیان بە گاڵتەوگەپ گرتووەو، ئەوانەش كە هەموو شتێك بە وازیو گاڵتەوگەپ دادەنێن، تەنانەت دینەكەیانو ئیسلامەكەیانو حوكمەكانی ئیسلامیش بەگاڵتە دادەنێن.
-جاهیلن ئەوانەی كەیفو خۆشییان تەنها بە نوكتەبازی لەسەر بەها ئایینییەكان دێتو، ئەوانەی ژیانی خۆیانو خەڵكی تریشیان كردووە بە پێكەنینێكی هەمیشەییو نوكتەبازیی نەبڕاوەو، كۆمیدیای بەردەوام.
بەڕاستی موسڵمانی ڕاستگۆو جیددیو وابەستەیە لەو كەسانەیە كاتێك، لەوانەیە قسەیەكی خۆش بۆ پێكەنین بكات، بەڵام لەوەشدا جگە لە هەقو راستی، شتێكی دی ناڵێت، لەوانەشە پێ بكەنێت بەڵام بە ئەدەبو ڕێزو ویقارێكەوە پێدەكەنێت، دەنا یان دەبێت ژیانی هەموو بكات بە گاڵتەجاڕیو سووكایەتیو یاریو رابواردن، ئەمەش پێچەوانەی پەیامو ئامانجی ژیانیەتی.. دیارە ئەم موسڵمانە جیددیو دڵسۆزەش ڕازی نییە، كە ببێتە یەكێك لە نەفام وجاهیلان.

