سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانستهکانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینهوهی قورئانی
- تهفسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- ههمهجۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گهورهکان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیبادهت
- ناوه جوانهکانى خوا
- هاوهڵانى پێغهمبهر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیهکان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنهوهى قورئان و گوێ گرتن له ههر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنهوهى وبینینى تهفسیرهکهى پێکهوه بهکوردى و زمانه جیهانیهکان کلیک لێره بکه
ژیان لەسەر هەسارەكان..لهقورئاندا
نووسینی /سهروهر حسن // نووسینگهی تهفسیر ///خوای پەروەردگار دەفەرموێت:{وَلِلَّهِ يَسْجُدُ مَا فِي السَّمَاوَاتِ وَمَا فِي الْأَرْضِ مِنْ دَابَّةٍ وَالْمَلَائِكَةُ وَهُمْ لَا يَسْتَكْبِرُونَ (49)} [النحل]، واتە: هەرچی لە ئاسمانەكان و هەرچی لە زەویدا هەیە سوژدە
بۆ خوای بەدیهێنەریان دەبەن، هەروەها هەموو زیندەوەران، فریشتەكانیش بەتایبەت سوژدە دەبەن بۆ خوا و خۆ بەگەورە نازانن و لە هیچ فەرمانێكی خوا لانادەن.
بێگومان فریشتەكان وشەی (دابە) نایانگرێتەوە، چونكە بەسەر زەویدا بە پێ ناڕۆن. وشەی (دابە) ئەو زیندەوەرانە دەگرێتەوە كە ئاو ڕەگەزی سەرەكی پێكهاتەی ئەندامیان پێكدێنێت، ئیتر ئەو (دابە)یە هەرچی بێت، چونكە خوای پەروەردگار دەفەرموێت: {وَاللَّهُ خَلَقَ كُلَّ دَابَّةٍ مِنْ مَاءٍ فَمِنْهُمْ مَنْ يَمْشِي عَلَى بَطْنِهِ وَمِنْهُمْ مَنْ يَمْشِي عَلَى ڕجْلَيْنِ وَمِنْهُمْ مَنْ يَمْشِي عَلَى أَرْبَعٍ يَخْلُقُ اللَّهُ مَا يَشَاءُ إِنَّ اللَّهَ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ قَدِيرٌ (45)} [النور]، واتە: خوا هەموو زیندەوەرێكی (دابە) لە ئاوێكی تایبەت دروستكردووە.
هەندێك لە زانایانی گەردوون دەڵێن: "سەیر نییە هەندێك لە تەنە ئاسمانییەكان زیندەوەری لەسەر نیشتەجێ بێت، سەیر ئەوەیە بەو جۆرە نەبێت".
ئاژانسی بۆشایی ئەمریكی (ناسا) لە كالیفۆرنیا لەساڵی (1970ز)دا ڕایگەیاند: ساڵی ڕابردوو نەیزەكێك لە ئوستورالیا كەوتوەتە خوارەوە ترشە ئەمینیەكان لە پێكهاتەیدا هەیە كە بەردی بناغەی ماددەی ئەندامی زیندووە، ئەوەش ئەگەری بوونی ژیان لە دەرەوەی گۆی زەوی بەهێزتر دەكات.
لەساڵی (1974ز)دا یەكەمین پەیام بۆ شارستانییە گەردوونییەكان نێردرا، كە پەخشەكەی سێ خولەكی خایاند. ئەم نامەیە وەها نەخشە كێشرابوو كە زانیاری بنەڕەتی لەبارەی شارستانییەتی زەوی و دانیشتوانەكەی لەخۆگرتبوو.
جێی باسە ئەم كارە ڕووبەڕووی ڕەخنەگەلی زۆر بووەوە بەو پاساوەی كارەكە هەموو مرۆڤایەتی دەگرێتەوە نەك تەنها ئەو كۆمەڵەی نامەكەیان نارد.

