سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
١١ ڕێگا بۆ دورکه‌وتنه‌وه بۆ کێشه‌ى خێزانى
هاوژین عزالدین.....هاوسه‌رداران هه‌میشه گله‌یى ئه‌وه ده‌که‌ن که ناتوانن ڕێگایه‌ک بدۆزنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى په‌یوه‌ندى نێوانیان باش بکات ،وه له هه‌مان کاتدا له سه‌رپێوه‌ستانى ژیانى هاوسه‌رى به شێوه‌یه‌کى ناته‌واو و نه‌خۆش ئه‌سته‌مه بۆ هه‌ردولا (ئافره‌ت و پیاو).
ژیانى هاوسه‌رى پێویسته هه‌میشه به ڕێگاى خۆشه‌ویستى و میهره‌بانى دا ڕێگا ببڕێت، له سه‌ر بناغه‌ى دڵسۆزى و به‌یه‌که‌وه بونى هه‌میشه‌یى بنیات بنرێت وه مه‌به‌ستى سه‌ره‌کى لێى ته‌واوکردنى ئیمان و ڕ‌ازى کردنى خودابێت . زۆرێک له‌و هۆکارانه‌ى که واده‌کات ژیانى هاوسه‌رى خوشى و شادیه‌کانى له ده‌ست بدات و بیگۆڕێت بۆ دۆزه‌خێکى هه‌میشه به کۆڵ و داگیرساو هۆکارى بچوک و ساده‌ن که یه‌کێک یاخود هیچ کام له هاوسه‌ران نایزانن ، وه یاخود ده‌یزانن و پشتگوێى ده‌خه‌ن ، لێره‌دا هه‌ندێک ئامۆژگارى پێشکه‌ش به هاوسه‌ران ده‌که‌ین به ئومێدى ئه‌وه‌ى یارمه‌تیده‌ربێت بۆ به‌ره‌و پێشچونى په‌یوه‌ندى نێوانیان :
١//دوورکه‌وتنه‌وه له پشت گوێ خستنى لایه‌نێک له لایه‌ن لایه‌نه‌که‌ى تره‌وه ئیتر به مه‌به‌ست بێت یاخود بێمه‌به‌ست.
٢//دوورکه‌وتنه‌وه له ناهاوسه‌نگى له به‌رێوه‌بردنى په‌یوه‌ندیه‌که، بۆ نمومه خۆشه‌ویستى له ڕاده‌به‌ده‌رى لایه‌نێک بۆ لایه‌نه‌که‌ى تر یاخود دورکه‌وتنه‌وه‌ى بێهۆکارى لایه‌نێک له لایه‌نه‌که‌ى تر .
٣//دوورکه‌وتنه‌وه له سه‌ربه‌خۆیى یه‌کێک له هاوسه‌ره‌کان له ژیانیدا سه‌ڕه‌ڕاى پابه‌ندبونیان به ژیان له ژێر یه‌ک سه‌قفدا .
٤//دوورکه‌وتنه‌وه له ئاشکراکردنى نهێنیه خێزانیه‌کان له لایه‌ن یه‌کێک له هاوسه‌ره‌کانه‌وه یاخود هه‌ردوکیان.
٥// دوورکه‌وتنه‌وه له به‌شدارى پێکردنى لایه‌نى سێیه‌م له کێشه‌کانى نێوان هاوسه‌ره‌کان . که ئه‌مه زۆربه‌ى جاره‌کان له برى چاره‌سه‌ر ده‌بێته هۆى گه‌وره‌ترکردنى کێشه‌که .
٦// هه‌وڵدان بۆ به‌رده‌وام نوێکردنه‌وه‌و زیادکردنى خۆشه‌ویستى نێوانیان و گوزارشکردن لێى .
٧// دوورکه‌وتنه‌وه له بیرکردنى بۆنه گرنگه‌کان . وه‌ک ڕۆژى له دایک بونى هاوسه‌ره‌کان یان ساڵرۆژى ده‌سگیراندارى یاخود هه‌ر بۆنه‌یه‌ک که به لاى یه‌کێک له هاوسه‌ره‌کانه‌وه گرنگه .
٨// ڕێزگرتن له‌لایه‌نى به‌رامبه‌ر و که‌مته‌رخه‌مى نه‌نواندن له لایه‌ن یه‌کێک له هاوسه‌ره‌کان .
٩// دوورکه‌وتنه‌وه له سه‌رزه‌نشت کردن و به که‌م سه‌یرکردنى لایه‌نێک بۆ لایه‌نه‌که‌ى تر .
١٠// چرپاندن به گوێى هاوسه‌ره‌که‌ى به‌وه‌ى که ژیانى هاوسه‌رى له‌گه‌ڵ ئه‌وا زۆر ئارامه‌و هه‌ست به دڵخۆشى ده‌کات به بوونى ئه‌و.
١١// دوورکه‌وتنه‌وه له هه‌ڕه‌شه کردن له یه‌ک به جیابونه‌وه ، ئه‌مه‌ش وه‌کو شمشێرێک وایه که هاوسه‌ران ده‌یده‌ن له سنگى یه‌کتر ، وه دوباره کردنه‌وه‌ى ئه‌م داوایه کورتترین ڕێگایه بۆ کۆتایى هێنان به‌م ژیانه‌ى که‌به جوانترین و پیرۆزترین په‌یوه‌ندى سه‌ر گۆى زه‌وى داده‌نرێن له لاى خودا‌و لاى به‌نده‌ى ژیر.

