سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
مه‌رگى گه‌وره و مه‌رگى گچکه
ئاماده‌کردنى: سانا حمدامین
نوستن به مردن ده‌چێ, هه‌ر بۆیه‌ش زاناکانمان به مه‌رگى گچکه ناوزه‌دیان کردوه, نوستن مردنه , له خه‌و ڕابونیش ژیانه‌وه و زندوبونه‌وه‌یه ((وَهُوَ الَّذِي يَتَوَفَّاكُم بِاللَّيْلِ وَيَعْلَمُ مَا جَرَ‌حْتُم بِالنَّهَاڕ ثُمَّ يَبْعَثُكُمْ فِيهِ)) هه‌ر خوداشه له‌کاتى شه‌ودا له نوستن گیانتان ده‌گرێ, ده‌تانمرێنێ و ده‌زانێ له‌رۆژدا چى ده‌که‌ن, که‌رۆژیش بۆوه زندوتان ده‌کاته‌وه.
جا له‌خه‌ودا گیانى به‌ندان ده‌کێشرێ, هه‌رکه‌س خودا بیه‌وێ گیانى بگرێ له‌کاتى نوستندا ده‌یگرێ و, ئه‌وى بیه‌وێ بشمێنێ گیانه‌که‌ى ده‌داته‌وه تا ئه‌و کاته‌ى خوداى گه‌وره بۆى دیاریکردوه. خواى به‌رز ده‌فه‌رموێ: (للَّـهُ يَتَوَفَّى الْأَنفُسَ حِينَ مَوْتِهَا وَالَّتِي لَمْ تَمُتْ فِي مَنَامِهَا ۖ فَيُمْسِكُ الَّتِي قَضَىٰ عَلَيْهَا الْمَوْتَ وَيُرْ‌سِلُ الْأُخْرَ‌ىٰ إِلَىٰ أَجَلٍ مُّسَمًّى) خودا له‌کاتى مه‌رگدا گیانگه‌لێ ده‌ستێنێ و, که‌سێکیش نه‌مردبێ له‌خه‌وى خۆیدا بێ, جا ئه‌و گیانانه ده‌ستێنێ که فه‌رمانى مه‌رگیان بۆ هاتوه, ئه‌وانى دیش تا کات و سه‌رده‌مى دیاریکراو ده‌یانهێلێته‌وه.
خودا هه‌واڵى پێ داوین که هه‌ردو ره‌وان (نةفس)ى ڕاگیراو وناردراوه, به‌مه‌رگى خه‌وێ مردون, ئه‌وانه‌ش سێیه‌م به‌شن که به‌مه‌رگى مردنێ مردون, ئه‌وانه‌ى خواى گه‌وره له فه‌رموده‌ى خۆى پێشى خستون: (لَّـهُ يَتَوَفَّى الْأَنفُسَ حِينَ مَوْتِهَا) جا خودا دو مه‌رگى باسکردوه, مه‌رگى مردن و, مه‌رگى نوستن, باسى ڕاگرتنى یه‌کیان و ناردنه‌وه‌ى ئه‌وى دى کردوه.
ئاشکرایه که خودا گیانى هه‌مو مردوێک ڕاده‌گرێ, جاچ له نوستندا مردبێ چ پێشتر, که‌ده‌فه‌رموێ: (لَّـهُ يَتَوَفَّى الْأَنفُسَ حِينَ مَوْتِهَا) ئه‌وانه ده‌گرێته‌وه, که له‌کاتى وه‌ئاگایى مردون و ئه‌وانه‌ش که له نوستندا مردون. که باسى هه‌ردو جۆره مه‌رگیشى فه‌رموه, باسى ئه‌وه‌ى کردوه که له یه‌کێکیان گیانان راده‌گرێ و له‌وى دیکه ده‌یاننێرێته‌وه. ئه‌مه‌ش روکه‌شى بێژکه‌یه بێ خۆگرانبارکردن.

