ماڵپەری قورئانی پیرۆز

  •   پەیوەندی
  •   سەردێڕەکان
  •   سەرەتا

سەرەکیەکان

  •   ماڵەوە
  •   قورئانی پیرۆز
  •   زانیاری قورئان
  •   زانسته‌کانی قورئان
  •   اعجاز
  •   لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
  •   ته‌فسیری قورئان
  •   فێربوونی التجوید
  •   زیکرەکان
  •   فەرموودە قودسیەکان
  •   گەشەپێدانی مرۆیی
  •   کتێبخانه
  •   ڕۆژوو
  •   ژیانی پێغەمبەران
  •   موعجیزەی پێغەمبەران
  •   هه‌مه‌جۆر
  •   لینکەکان
  •   عقيدة
  •   ئيمان
  •   نوێژ
  •   پەروەردەی منداڵ
  •   قیامة
  •    هۆی دابەزین
  •   فیقه
  •   ئاداب
  •   چێرۆک و بەسەرهات
  •   واتای ئایەت
  •   بەهەشت
  •   دۆزەخ
  •   ئافرەتان
  •   تاوانه‌ گه‌وره‌کان
  •   خێزان
  •   رازی قورئانى
  •   عیباده‌ت
  •   ناوه‌ جوانه‌کانى خوا
  •   هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
  •   پێغەمبەر محمد (ص)
  •   چیڕۆکه‌ قورئانیه‌کان
  •   ژیان فێری کردم
  •   ژیانى زانایانى ئیسلام
  •   ووتەی زانایانی ئیسلام
  •   ووتەی ناوداران
  •   ووتەکانی سەرکەوتن

ئاماری ماڵپەر





ته‌فسیری ئاسان دابه‌زێنه‌


خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز

- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له‌ هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره‌ بکه
-  بۆ گوێ گرتن له‌ قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه‌ به‌کوردى و زمانه‌ جیهانیه‌کان کلیک لێره‌ بکه

سەرەتا

( زه‌یدی کوڕی خه‌تتاب ) هه‌ڵۆکه‌ی ڕۆژی یه‌مامه‌ .. (بەشی یەكەم)

( زه‌یدی کوڕی خه‌تتاب ) هه‌ڵۆکه‌ی ڕۆژی یه‌مامه‌ .. (بەشی یەكەم)

نوسینگه‌ى ته‌فسیر .. نوسینى : خالد محمد خالد ..وه‌رگێڕانى : سهام به‌رزنجى / رۆژێكیان پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) دانیشتبوو، كۆمەڵێك لە موسڵمانان لە دەوری بوون و قسەوباس بەردەوام بو، پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) چەند ساتێك

سەری داگرت و بێدەنگ بوو، پاشان رووی دەمی كردە ئەوانەی دەوری و فەرمووی:{پیاوێكتان لەنێودا هەیە كە دانێكی لە دۆزەخدا لەكێوی ئوحود قورسترە}.

ئەمجا ترس، بگرە تۆقین لە تووشبوونی ئاشووب لە ئایندە دەهات بە خەیاڵی هەموو ئەوانەی ئامادەی ئەو دانیشتنە بوون لەگەڵ پێغەمبەری خودا (صلی الله علیه وسلم).. هەر یەكەیان سڵی دەكرد و دەترسا لەوەی كە خۆی تووشی هەڵگەڕانەوەی خراپ و ئاخرشەڕی بێت..
بەڵام هەموو ئەوانەی كە ئەو رۆژە قسەكەیان ئاراستە كرا كۆتاییان بەچاكە هات و، پەیمانی خۆیان بردەسەر و لەپێناوی خوادا شەهید بوون و، تەنها (ئەبو هورەیرە) و (رەجالی كوڕی عونفوە) بە زیندوویی مانەوە لێیان.
جا بەردەوام (ئەبوهورەیرە) لەشی دەلەرزی لەترسی ئەوەی نەبادا ئەو پێشبینیەی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) لەودا بەدی بێت. هەر بۆیە چاوی نەدەچووە خەو و، مێشكی هێور نەدەبوویەوە، تا قەدەر پەردەی لەسەر ئەو بەدبەختە هەڵماڵی و.. (رەجال) لە ئیسلام هەڵگەڕایەوە و پەیوەندی كرد بە (موسەیلەمەی درۆزن)ەوەو، گەواهیدا كە پێغەمبەرە.
ئا لێرەدا ئەو پێشبینیەی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) بە خراپ هەڵگەڕانەوەو چارەنووس خراپی هاتە دی و روون بوویەوە..
ئەم (رەجالی كوڕی عونفوە)یش، رۆژێكیان چوو بۆ لای پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) و بەڵێنی پێدا و موسڵمان بوو و، كاتێك ئیسلامی لێ‌وەرگرت گەڕایەوە بۆ لای هۆزەكەی.. ئیدی نەگەڕایەوە بۆ شاری مەدینە تا پاش وەفاتی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) و دیاریكردنی (ئەبوبەكری صدیق) بە خەلیفەی موسڵمانان..
هەواڵی خەڵكی یەمامە و كۆبوونەوەیان لە دەورەی (موسەیلەمە) گەیاندیە (ئەبوبەكر) و، پێشنیاری كرد بۆ (ئەبوبەكر) كە بیكاتە نێردراوی بۆ لایان هەتا لەسەر ئیسلام دامەزراویان بكات، خەلیفەش مۆڵەتی پێدا..
ئەمجا (رەجال) بەرەو لای خەڵكی یەمامە كەوتە رێ‌.. كاتێك چاوی بە ژمارەی بێ‌شوماریان كەوت وای گومان برد كە ئەوان سەردەكەون و، دەروونی سەركەشی دواندی كە هەر ئەمڕۆ لەنێو دەوڵەتەكەی (موسەیلەمە)دا جێگایەك بۆ خۆی بكاتەوە كە وای گومان دەبرد بەڕێوەیەو دێت، وازی لە ئیسلام هێنا و، چوویە ریزی (موسویلەمە)وە كە وادەو بەڵێنی پێدابوو.
جا مەترسی (رەجال) لەسەر ئیسلام سەختتر بوو لە مەترسی خودی موسویلەمە.
لەبەر ئەوەی، ئیسلام بوونی پێشتری قۆستەوەو، ئەو رۆژانەی سەردەمی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) كە لە مەدینەدا ژیابوو و، لەبەركردنی ئایەتی زۆری لە قورئان و، نوێنەرایەتی كردنی (ئەبوبەكر)ی خەلیفەی موسڵمانان.. هەموو ئەوانەی خراپ قۆستەوە بۆ پاڵپشتیكردنی دەستەڵاتی (موسەیلەمە) دووپاتكردنەوەی پێغەمبەرایەتیە درۆینەكەی..
بەنێو خەڵكیدا دەگەڕا و پێی دەوتن: كە گوێی لە پێغەمبەری خوا (صلی الله علیه وسلم) بوو دەیفەرموو: {ئەو (موسەیلەمەی كوڕی حەبیب)ی بەشدار كرد لە كارەكەیدا}.. جا كە پێغەمبەریش مردبێت، ئەوا رەواترین كەس بە هەڵگرتنی بەیداخی پێغەمبەرێتی و نیگا لەدوای ئەو، موسەیلەمەیە..!!
بەراستیش ژمارەی ئەوانەی لە دەوری موسەیلەمە كۆبوونەوە زۆر زیادیان كرد بەهۆی ئەو درۆیانەی (رەجال)ەوەو... بەهۆی قۆستنەوەی ئەو تەڵەكەبازیەی پەیوەندی پێشتری بە ئیسلام و پێغەمبەرەوە.
هەواڵەكانی (رەجال)یش دەگەیشتە مەدینە و، موسڵمانان خەم و پەژارەیان تینی سەندبوو بەرانبەر ئەو هەڵگەراوە مەترسیدارە كە سەر لە خەڵكی دەشێوێنێت، سەر لێشێوانێكی زۆر خراپ و، بەو سەرلێشێواندنەش بازنەی ئەو جەنگە فراوانتر دەكات كە موسڵمانان ناچارن ئەنجامی بدەن..
هەموو مافەکانی پارێزراون بۆ ماڵپەری قورئانی پیرۆز