سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانستهکانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینهوهی قورئانی
- تهفسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- ههمهجۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گهورهکان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیبادهت
- ناوه جوانهکانى خوا
- هاوهڵانى پێغهمبهر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیهکان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنهوهى قورئان و گوێ گرتن له ههر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنهوهى وبینینى تهفسیرهکهى پێکهوه بهکوردى و زمانه جیهانیهکان کلیک لێره بکه
( زهیدی کوڕی خهتتاب ) ههڵۆکهی ڕۆژی یهمامه .. (بەشی دووەم)
نوسینگهى تهفسیر .. نوسینى : خالد محمد خالد ..وهرگێڕانى : سهام بهرزنجى / ئەو كەسەیشی لەنێو هاوەڵانی زیاتر رقی لێی بوو و، دەسوتا بۆ گەیشتن بە (رەجال)، هاوەڵێكی پایەبەرز بوو كە سەرگوزشتەی ژیانی لە
پەرتوكەكانی سەربردە و مێژوودا لەژێر ئەم ناوە شیرینەدا دەدرەوشێتەوە؛ (زەیدی كوڕی خطاب)..!
زەیدی كوڕی خطاب..؟؟
پێویستە كە ناسیبێتتانەوە..
برای عومەری كوڕی خطاب..
بەڵێ.. برای گەورەو.. لەپێشتریەتی..
بەر لە عومەر هاتبووە ژیان و، لەو بەتەمەنتر بوو..
بەر لەویش موسڵمان بووبوو.. هەروەك چۆن بەر لەویش لەپێناوی خوادا شەهید بوو..
* * *
بەراستیش (زەید) قارەمانێكی سەرسوڕهێنەر بوو لە پاڵەوانیدا و.. كاری بێدەنگ و رۆچوو لە بێدەنگیدا كرۆكی پاڵەوانێتیەكەی بوو.
ئیمان بوونیشی بەخوا و پێغەمبەرەكەی و (صلی الله علیه وسلم) بە ئاینەكەی ئیمانێكی پتەو بوو و، لەهیچ غەزایەك و مەیدانێكدا لە پێغەمبەری خوا (صلی الله علیه وسلم) دوانەكەوتبوو..
لە هەموو غەزایەكدا ئەو بەدوای سەركەوتندا وێڵ نەبوو، هێندەی كە بەشوێن شەهیدبووندا دەگەڕا..!!
لەرۆژی ئوحودیشدا، كاتێك شەڕ گەرم بوو لەنێوان موسڵمانان و بێباوەڕاندا، زەیدی كوڕی خطاب شمشێری دەوەشاند و، لێی دەدان.
عومەری كوڕی خطابی برای چاوی پێی كەوت كە قەڵغانەكەی لێی كەوتووە و، زۆر لە پێشە كە دوژمنان زیانی پێبگەیەنن، بۆیە عومەر هاواری لێكرد:
{ئەی زەید، قەڵغانەكەی من ببە و پێوەی بجەنگە}..
زەید وەڵامی دایەوە:
{ئەی عومەر! ئەوەی تۆ لە شەهیدبوون دەتەوێت، منیش دەمەوێت}.!!!
بەبێ قەڵغان، بەشێوەیەكی زۆر قارەمانانە و، ئازایەتیەكی بێوێنە جەنگا.
* * *
وتمان؛ كە زەید ئاگری تێبەربووبوو بۆ گەیشتن بە رەجال و ئاواتەخواز بوو كە لەناوبردنی ژیانی پیسی ئەو لە بەختی تەنها ئەودا بێت.. چونكە (رەجال) بە بۆچوونی (زەید) تەنها هەڵگەڕاوەیەك نەبوو بەس.. بەڵكو درۆزنێكی... دووڕووی، حەرام باز بوو.
بەهۆی بڕواپێبوونەوە هەڵنەگەڕاوەتەوە.. بەڵكو بەهۆی مەرامبازی هیچ و پوچ و، دووڕوویی قێزەون و خوار و خێچەوە هەڵگەڕاوەتەوەو (زەید)یش لە رق لێ بوونی دووڕوویی و درۆدا، تەواو وەك عومەری برای وابوو..!
هەردووكیان، رقی ناجووڵێت و، بوغز و كینەی نایەتە جۆش، وەك ئەوەی كە دووڕوویی ئاوێتەی هەلپەرستی و، مەبەستی خراپی دەیوروژاند.
لە پێناوی ئەو مەبەستە نزمانەدا (رەجال) رۆڵی خراپی خۆی بینی و، ژمارەی ئەوانەی دەوری (موسەیلەمە)ی خراپ خەڵەتاند و زیادی كردن و، بەم كارەی ژمارەیەكی زۆریانی بەرەو مەرگ نارد كە لە جەنگی هەڵگەڕاوەكاندا لەناو چوون.. یەكەم جار سەری لێشێواند و دواجاریش تووشی تیاچوونی كرد.. بەڵام لەپێناوی چیدا..؟ لەپێناوی چاوچنۆكیەكی گڵاودا كە دەروونی رازاندبوویەوەو، ئارەزووەكانی جوانیان كردبوو بۆی و، (زەید) خۆی ئامادە كردبوو كە بەدەست بەسەرداگرتنی ئەو ئاشووبە كۆتایی بە ژیانی بڕوادارانەی خۆی بهێنێت، بە كوشتنی (موسەیلەمە) نا، بەڵكو بە لەناوبردنی كەسێك كە لەو مەترسیدارترەو، تاوانبارترە كە ئەویش (رەجالی كوڕی عونقود)ە..

