سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانستهکانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینهوهی قورئانی
- تهفسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- ههمهجۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گهورهکان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیبادهت
- ناوه جوانهکانى خوا
- هاوهڵانى پێغهمبهر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیهکان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنهوهى قورئان و گوێ گرتن له ههر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنهوهى وبینینى تهفسیرهکهى پێکهوه بهکوردى و زمانه جیهانیهکان کلیک لێره بکه
سورەتى يوسف (٢٦)
نووسینی /م.عادل كریم //ئا: نهجات رواندزی ///يعقوبي نەبى عليه السلام لە نێوان خەم و جەم :هەموو مرۆڤێك لە ژياندا تووشى خەم دەبێت بەڵام لە هەمان كات دەبێ ئەوەندە ئومێدى هەبێ بە ڕەحمەتى خوا رۆژێك دێت ئەو خەمە كۆتايى دێت
و خۆشى جێگاى دەگرێتەوە، با لە يعقوب فێر ببين سەرەتا ووتى
(قال إني ليحزنني أن تذهبوا به وأخاف ان يأكله الذئب)٤٢
خەمى بوو يوسفى لە دەست بچێت و لە دەستيشى چوو ماوەيەك بەڵام دواتر ووتى ( فصبر جميل والله المستعان على ما تصفون) ١٨
دواى ئەوەى كوڕى دووەميشى لە دەست دەچێت بە هەمان شێوە دەفەرمووێ ( فصبر جميل عسى أن يأتينى بهم جميعا أنه هو العليم الحكيم) ٨٣ واتا هێشتا ئومێدى بە يوسف ماوە بەڵام هەواڵى نازانێ وهەر ئەوەشە خەفەتى بۆ دروست كردووە تا دەگاتە ئەوەى چاوەكانى لە دەستت دەدات لەبەر خەم ( وتولى عنهم وقال يا أسفى على يوسف وابيضت عيناه من الحزن فهو كظيم)٨٤
بەڵام ئەوەى گرنگە دواى ئەمە ئەوەيە ( قال إنما أشكو بثي وحزني إلى الله واعلم من الله مالاتعلمون)٨٦
حزن هەر ماوە بەڵام تنفيسى حزنيش زۆر گرنگە بۆ لاى خوا ، ئومێدەكەش لێرەيە ( واعلم من الله ما لا تعلمون ) وە لە هەمووى گرنگتر لەگەڵ ئەوەى باس باسى كوڕى دووەمە كەچى يعقوب يوسفى هەر لەبيرنەچووە و ئومێدى بە گەڕانەوەى هەر هەيە ئەگەر دواى تەمەنێكيش بێت چونكە دەزانێ بێ ئومێدى لە ڕەحمەتى خودا دەتبات بەرەو كوفر( يا بني اذهبوا فتحسسوا من يوسف وأخيه ولا تيئسوا من روح الله انه لايايئس من روح الله إلا القوم الكافرون ) اية ٨٧
سەرنجى ووشەى تحسس بدەن پێويستە هەموو هەستەكان بەكاربهێنن تاكو يوسف و برايەكەى دەدۆزنەوە بۆيە يعقوب خۆيشى دواتر دەڵێ ( أني لأجد ريح يوسف) سبحان الله لەم هەستە ناسكە هەموو لاشەى بۆتە هەست چاوى لە دەست داوە كەچى بۆنى يوسف دەكات هەستى بينينى نەماوە بەڵام هەستى بۆنكردنى بەهێز بووە !!!! دواى مژدە هێنان و چاك بوونەوەى چاوى بە بير منداڵەكانى دەهێنێتەوە ( الم اقل لكم اني اعلم من الله مالاتعلمون) ٩٦
ئەوەيە ئومێد بوون بە ڕەحمەتى خوا بۆيە دواى خەم هەموويان پێكەوە جەم بوون!!!!!!
تێبينى ؛ جەم واتە كۆبوونەوە و بەيەك گەيشتن.

