سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
کوێره و له نیشانه‌ى دا .. (بەشی ١)
سه‌ره‌تا با به نموونه‌یه‌ک ده‌ست پێ بکه‌ین، بیهێننه به‌رچاوتان ئه‌گه‌ر نیشانه‌یه‌ک دانێین و داوا له که‌سێکى چاوساغ بکه‌ین که به چه‌ند تیرێک له نیشانه‌که بدات، که‌چى هیچ کام له تیره‌کان
له نیشانه‌که نه‌ده‌ن، له‌م لاشه‌وه کوێرێکئاگاى له مه‌سه‌له‌که بێت، که په‌رده به‌چاویا دراوه و ته‌نها تاریکى ده‌بینێت، له‌سه‌رخۆ بێته پێشه‌وه و ده‌ست بکوتێ و تیروکه‌وانه‌که هه‌ڵگرێ و ڕووبکاته نیشانه‌که و بیدات له‌و نیشانه‌یه‌ى که چاوساغه‌که نه‌یپێکا، ئا لێره‌دا ره‌نگه بپرسن چۆن چاوساغێک نه‌یتوانى نیشانه‌یه‌ک بپێکێ و نابینایه‌ک پێکاى!
خواى گه‌وره ویستى وابوو مناڵێک له مه‌ککه له‌دایک ببێ و به نابینایى ژیان بباته‌سه‌ر تا ئه‌و کاته‌ى ئه‌چێته قه‌بره‌وه! ئه‌م مناڵه که‌وته گاگۆڵکێ به‌لآم هیچ نابینێ و خۆى ئه‌دات به‌و شتانه‌ى ده‌وروبه‌ریدا، گوێى له مناڵ و که‌سانى تره له ده‌وروبه‌ری و به‌ره‌و ده‌نگه‌کان ده‌چێ و خۆى ده‌کوتێ، به‌لآم چونکه نابینایه پاش یه‌ک دوو هه‌نگاو ده‌که‌وێت به شته‌کانى ده‌وروبه‌رى و به زه‌ویدا و ناگاته مه‌به‌سته‌که‌ى. ئه‌م مناڵه به‌م جۆره گه‌وره بوو، نه ئه‌زانێ ئه‌رز چییه و نه ئاسمان، نه ئه‌زانێ ڕه‌نگ چییه و نه شێوه‌کان، په‌رده‌یه‌کى ڕه‌ش به‌سه‌ر چاویه‌وه‌یه‌تى و هه‌موو شته‌کان مه‌گه‌ر به وه‌سف کردن شتێکیان لێ تێبگات.
ئه‌م نابینایه بیستى که محمدى کوڕى عبدالله باسى خوایه‌ک ده‌کات ئاسمان و زه‌وى دروست کردووه، خۆ هه‌ر چه‌ند ئه‌م نه ئاسمان و نه زه‌وى نه‌بینیوه به‌لآم به فیتره‌ت هه‌ست به شتێک ده‌کات، ئه‌م کوێرێک نه‌بوو کوژابێته‌وه، ڕاسته نابینا بوو به‌لآم به‌سیره‌تێکى هه‌بوو که سه‌دان که‌سى گه‌وره و ده‌سه‌لآتدارى مه‌ککه که هه‌زارحسابیان بۆ ده‌کرا و چاوساغ بوون ئه‌و به‌سیره‌ته‌یان نه‌بوو، چاوى دڵیان کوێر بوو...
هه‌رچۆنى بوو خۆى گه‌یانده (محمد)(صلی الله علیه وسلم) و گوێى له په‌یامه‌که‌ى گرت، که حه‌زره‌ت (صلی الله علیه وسلم) فه‌رمووى: (إن الدين عند الله الاسلام) به‌دڵ وه‌رى گرت و په‌نجه‌ى شایه‌تمانى به‌رزکرده‌وه و وتى: أشهد أن لا إله إلا الله وأشهد أن محمدا رسول الله، ئاخۆ ئه‌مه ئه‌وه‌نیه که په‌روه‌ردگار ده‌فه‌رموێت( أَفَمَن شَرَحَ اللَّهُ صَدْرَهُ لِلْإِسْلَامِ فَهُوَ عَلَىٰ نُورٍ مِّن رَّبِّهِ ۚ )الزمر: ٢٢، به‌ڵێ خوا سنگ فراوان ده‌کات، دڵ هیدایه‌ت ده‌دات، جا با هه‌رچاو نه‌بینێت!
ده‌نگوباسى هه‌ر زوو بلآو بۆوه، تۆ بڵێى قوڕه‌یش واز له‌م نابینایه بهێنن؟ نه‌خێر هه‌رگیز شتى وا نه‌بووه و نابێت، وتیان: ئه‌و نابینایه چۆن زاتى ئه‌وه‌ى کردووه کارى وا بکات؟ شه‌رت بێ بیکه‌ینه په‌ند وعیبره‌ت بۆ هه‌موو به‌هێز و بێ هێزه‌کانیش.
خۆى ده‌ڵێ: بردیانمه شوێنێک نازانم کوێ بوو، جلیان له‌به‌را نه‌هێشتم و به‌ستیانمه‌وه، کۆت و پێوه‌ندیان کرده ده‌ست و قاچم، ئازار و ئه‌شکه‌نجه‌یه‌کیان دام ئه‌وسه‌رى دیار نه‌بێ.
دیاره له‌ڕێى بڕواداراندا فه‌رش دانه‌خراوه و، بڕوادار له بڕواکه‌یدا تاقى ده‌کرێته‌وه تا هه‌موو که‌س لافى ئیمان لێ نه‌دات!
حه‌زره‌ت (صلی الله علیه وسلم) به‌لایا تێپه‌ڕى سزا ئه‌درا، هیچى ده‌سه‌لآت نه‌بوو بۆى بکات ته‌نها ئه‌وه نه‌بێ پێى فه‌رموو( أَحَسِبَ النَّاسُ أَن يُتْرَكُوا أَن يَقُولُوا آمَنَّا وَهُمْ لَا يُفْتَنُونَ )العنکبوت: ٢ .

